چوار ساڵ دوای کۆمەڵکوژییەکانی ئۆکتۆبەر….. بکوژەکان ئازادن.. لایەنی سێیەم هێشتا ئاشکرا نەبووە وسەدان برینداريش بێ چاودێرین.
چوار ساڵ تێپەڕ بوو بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 کە داوای چاکسازی سیاسی وکۆتاییهێنان بەسیستمی گەندەڵی دەکرد، کەچارەکێک لە دانیشتوانی عێراقی خستە لێواری هەژارییەوە، ئەوانەی دەستیان هەبوو لە کۆمەڵکوژییەکە بەئازادی دەسوورێنەوە، داتای قوربانییەکان دیار نەماوە وبریندارەکانیش بە بێدەنگی ئازار دەچێژن، لە کاتێکدا بنەماڵەی قوربانییەکان چاوەڕێی تۆڵەسەندنەوەی خودایین.