شیکاری
“دەروێش و سوڵتان”.. پەیوەندی سۆفیگەری بە سیاسەتەوە لە عێراق
هزری سەلەفیی پەتەکەی لەسەر سۆفیگەری توندتر کردووە، و سۆفییەکانی بێبەشکرد لەو دەستکەوتانەی کە لە ڕێگەی سەدانەی هەندێک مەزارگەی پیاوچاکان بەدەستیاندەهێنا، هەروەها بوونی ڕۆحی شێخەکانیان لە کۆمەڵگادا لاواز کرد. بەڵام گەشتی سۆفییەکان بۆ ناو سیاسەت و "ئاسایش" چۆن دەستیپێکرد و لە کوێ کۆتایی هات؟مەروان ئەلجبوري/ ئەیلولی 2023: لە پێنجی مانگی تەمموزی ڕابردوودا، شەقامەکانی شاری ڕەمادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، پڕبوون لە سەدان خۆپیشاندەری پارێزگاکە و دەرەوەی، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە "گەندەڵی" و بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی محەمەد شەیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوەی، بەگوێرەی لێدوانی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، کە هوتافیان دەکێشا و ئاڵای پەیوەست بە تەریقەتی سۆفی کەسنەزانی و…