لەسەروی ئەوەشەوە وەک ئیبراهیم زەریفی، سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان ئاماژەی بۆ دەکات، دوکەڵی سوتاندنی خۆڵ و خاشاک تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌بێت و خه‌ڵك هه‌ڵیدمژن، ده‌ڵێت، “ئێمە لەناو ژینگەیەکی پیسدا دەژین، خاك و ئاسمان و ئاو و خۆراکمان هەموی مەترسی پیسبونیان لەسەرە، لەکاتێکدا وادیارە حکومەت بەتەواوەتی لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدا نییە”.
ژماره‌ى توشبوان لە شار‌و شارۆچکە و گونده‌كانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان گەیشتوەتە 112 هه‌زار و 55 كه‌س
بڵاوبونه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك و سوتاندنیان و جۆرەها مێش لەسەر لاشەی مردارەوە بوی ئاژەڵ و تێكه‌ڵبونی پاشماوه‌كان به سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنەوه، به‌شێكه له‌و دیمه‌نانه‌ى كه ڕۆژانه باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر زۆربەی شار‌و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لەوانەش شار‌و شارۆچکە و گونده‌كانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانە کە تیایدا ژماره‌ى توشبوان به‌نه‌خۆشیه جۆراوجۆره‌كان گەیشتوەتە 112 هه‌زار و 55 كه‌س، (ئایا ئەم ژمارەیە لە ماوەی ساڵێکدایە یان زیاتر یان کەمتر؟) (ژمارەى توشبوان لە مانگی 1 تا مانگى 6ى 2013)یەه لەنێویشیاندا توشبوانى نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگى و ڕه‌بو و جیوب و هەستیاریی پێست و سنگ و قوڕگ و جۆره‌كانى دیكه، دەگاتە 34 هه‌زار و 595 كه‌س، به‌پێی ئامارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى ناوچەکە.
ئیداره‌ى گه‌رمیان کە سەنتەرەکەی شاری کەلارە بە دوری 140کم دەکەوێتە باشوری پارێزگاى سلێمانی
ئیداره‌ى گه‌رمیان کە سەنتەرەکەی شاری کەلارە بە دوری 140کم دەکەوێتە باشوری پارێزگاى سلێمانی، له قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و ده‌ربه‌ندیخان و 10 ناحیه و 980 گوند پێکهاتوە، بە گوێرەی فەرمانگەی ئاماری سنورەکە ژماره‌ى دانیشتوانى نزیکەی 234 هەزار کەسە.
کەمتەرخەمی کۆمپانیای خۆڵ و خاشاك
هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە پەیوەندی بە كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ى تایبه‌ت به خوڵ و خاشاكەوە هەیە.
کۆمپانیای كاره‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشك له ناحیه‌و گونده‌كانى گه‌رمیان ته‌واو كه‌مكردوه‌ته‌وه
برایم ئه‌حمه‌د، کە نوێنەرو ئه‌نجومه‌نى گوندى گاكوڵه له‌گه‌رمیان دەڵێت، “کۆمپانیای كاره‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشك له ناحیه‌و گونده‌كانى گه‌رمیان ته‌واو كه‌مكردوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه تادێت ڕۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ى زبڵ و خاشاك بۆ سه‌ر ژینگه و سه‌رچاوه‌كانى ئاو زیاتر ده‌بێت”.
گاكوڵ نزیكه‌ى 12 كیلۆمه‌تر له ڕوبارى سیروانه‌وه دوره‌و 15 خوله‌ك له كه‌لار مەڵبه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه دوره، گونده‌كه له 100 ماڵ پێكدێت و كانیاوێكى وه‌رزى و مه‌شروعێكى ئاوى هه‌یه و له‌چوارده‌وره‌وه و ناو ئاوه‌كه زبڵ و خاشاكێكى زۆر بڵاوبوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و ئاوانه سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ن.
كۆمپانیاكان ناچنه گونده‌كه‌یان به‌وهۆیه‌وه خوڵ و خاشاك گونده‌كه و مەشروع و چه‌مى ئاوه‌كه‌یان ده‌ته‌نێت
ئەو نوێنەرە وتیشی، “كۆمپانیاكان ناچنه گونده‌كه‌یان به‌وهۆیه‌وه خوڵ و خاشاك گونده‌كه و مەشروع و چه‌مى ئاوه‌كه‌یان ده‌ته‌نێت، هه‌ندێك له دانیشتوانى گونده‌كه زبڵه‌كه فڕێ ده‌ده‌نه چه‌مه‌كه‌وه، هه‌ندێكیش ده‌یسوتێنن و دوكه‌ڵه‌كه‌ى دەگاتە ناو گوندەکەیانەوە”.
نیوه‌ى ماڵه‌كانى ئه‌و گونده زبڵ ده‌سوتێنن، داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ش بێسوده
بەگوێرەی گێڕانەوەکەی ئەو نیوه‌ى ماڵه‌كانى ئه‌و گونده زبڵ ده‌سوتێنن، داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ش بێسوده، دوكه‌ڵ و بۆنى ناخۆش دێته ناو ژورى ماڵه‌كانەوە، كاتێك ئامێرەکانی فێنککەرەوە داده‌گیرسێنن و له بۆنى پیس و دوكه‌ڵى زبڵى سوتا و خه‌ومان نه‌ماوه‌و قوڕگیان نوساوه، ئەو ده‌ترسێت خۆی و منداڵه‌كانی توشی نه‌خۆشی ببن.
زۆربه‌ى خێزانه‌كانى ئه‌م گونده به عه‌ره‌بانه و رێگه‌ی دیكه‌ی گواستنه‌وه زبڵەکانیان ده‌كه‌نه ناو چه‌مه‌كه‌وه، یان لەبەردەم ماڵەکانیاندا دەیسوتێنن و لە یەك شوێندا کۆیناکەنەوە، ئاوى چه‌مه‌كه له‌وه‌رزى زستاندا ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به روبارى سیروان ده‌بێت كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوه بۆ خواردنه‌وه و كشتو‌كاڵى ناوچه‌كه.
نەخۆشی بەرۆکی خەڵك دەگرێت
پسپۆڕانی بواری تەندروستی بەگشتی پێیانوایە پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاشماوە جۆراوجۆرەکانی خۆڵ و خاشاکەوە چەندین زیانی راستەوخۆی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، وەك نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و سکچون و کۆلێرا و هەوکردنی جگەر و نەخۆشییەکانی چاو و نەخۆشییە میکرۆبییەکان، بەو پێیەی دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی مێش و مەگەز بۆنی ناخۆش و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەندێکجار سوتان و ئاگرکەوتنەوە.
لە ساڵی پارەوە ئۆتۆمبیلى زبڵ و خاشاكه‌كه تەنیا دو هه‌فته جارێك ده‌چنه گونده‌كه‌یان
ده‌ریا ساڵح، خاتونێكى نیشته‌جێی گوندى “تازه‌دێیه” له كه‌لار، ده‌ڵێت، لە ساڵی پارەوە ئۆتۆمبیلى زبڵ و خاشاكه‌كه تەنیا دو هه‌فته جارێك ده‌چنه گونده‌كه‌یان، به‌و هۆیه‌وه خوڵ و خاشاك گونده‌كه ده‌ته‌نێت، “هه‌ندێك له دانیشتوانى گونده‌كه زبڵه‌كه فڕێ ده‌ده‌نه چه‌مى گونده‌كه‌وه، هه‌ندێكیش ده‌یسوتێنن و دوكه‌ڵه‌كه‌ى دەگاتە ناو گوند، به‌م هۆیه‌شه‌وه لەگەڵ سەرپێچیکاراندا توشی دەمەقاڵێ ده‌بم”.
خوشكێکی حه‌وت ساڵانه‌م و خوشكه‌زایه‌كم دوچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی بون
دەریا باسی مەترسی ئەو دۆخە دەکات و دەڵێت، “خوشكێکی حه‌وت ساڵانه‌م و خوشكه‌زایه‌كم دوچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی بون، كاتێك زبڵ ده‌سوتێنرێت دوكه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ناو گونده‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه به ئه‌سته‌م هه‌ناسه‌یان بۆ ده‌درێت و ره‌وشى ته‌ندروستیان تێكده چێت”.
“تازه‌دێ” ده‌كه‌وێته سه‌ر روبارى سیروان 15 خوله‌ك له قه‌زاى كه‌لاره‌وه دوره، گونده‌كه له 172 خێزان پێكدێت و كانیاوێكى وه‌رزی هه‌یه زبڵ و پلاستیك و خاشاكێكى زۆرى لێ كه‌ڵه‌كه بوه و مێش لێیداوه، هه‌ندێك له ماڵه‌كانیش له پشت مزگه‌وتى ناو گونده‌كه زبڵ و خاشاکەکە ده‌سوتێنن.
به‌شێكى خەڵکی ئەو دێیە به ئۆتۆمبێل زبڵه‌كانیان ده‌كه‌نه ناو چه‌مه‌كه‌وه
“به‌شێكى خەڵکی ئەو دێیە به ئۆتۆمبێل زبڵه‌كانیان ده‌كه‌نه ناو چه‌مه‌كه‌وه، بێئەوەی سەرنجیان لەسەر مەترسییەکان هەبێت بۆ سەر ژینگە و تەندروستی خەڵك”، ئاوى چه‌مه‌كه كه چه‌ند مه‌ترێك له روباره‌كه‌وه دوره راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به روبارى سیروان ده‌بێت كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌و كشتو‌كاڵى هاوڵاتیانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانه.
به‌هۆى بەكتریا و خواردنى ئاوى پیس و سوتاندنى خوڵ و خاشاكه‌وه، زۆرترین توشبون به نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناسه ته‌نگى هەبون
لەمبارەیەوە به‌هار عه‌لى، لێپرسراوى به‌شى ئامارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان، دەڵێت، “له مانگی (ئه‌یلول/9)ى 2023ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى بەكتریا و خواردنى ئاوى پیس و سوتاندنى خوڵ و خاشاكه‌وه، زۆرترین توشبون به نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناسه ته‌نگى و ڕه‌بو و حه‌ساسیه‌تى پێست و سنگ وقوڕگ و هه‌ستیارى و له‌رز و تا و سكچون تۆماركراون، له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خۆشى هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشك و نه‌خۆشى كۆلێرا”.
ناوچەی گەرمیان رێژەی توشبون بەنەخۆشی كۆلێرا زۆربو، هۆكاری سەرەكی توشبون بە نەخۆشی كولێرا ئاوی پیسە
دكتۆر حارس محه‌مه‌د، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار و نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان وتی، “له‌مساڵدا توشبون بە نەخۆشی كولێرا لەناو نەخۆشخانەكەماندا هەبوە، لەبەرئەوەی ناوچەی گەرمیان رێژەی توشبون بەنەخۆشی كۆلێرا زۆربو، هۆكاری سەرەكی توشبون بە نەخۆشی كولێرا ئاوی پیسە، 40 حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی كولێرامان هەبوە و ئەو كەسانەش كە توشبون و هەڵگری نیشانەكانی كولێرا بون 650 كەس بون، داواكارین لە هاوڵاتیان لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچون و رشانەوەی توند لە لەشیان سەردانی نەخۆشخانە بكەن، چونكە دیارنییە نەخۆشی كولێرامان تێپەڕاندبێت”.
گەوەترین مەترسی كە ڕوبەڕومان دەبێتەوە پیسبونی ئاوە كە دەبێتەهۆی نەخۆشی كولێرا و نەخۆشیە پەتاكانی تر
دكتۆر رەهێل فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت، “گەوەترین مەترسی كە ڕوبەڕومان دەبێتەوە پیسبونی ئاوە كە دەبێتەهۆی نەخۆشی كولێرا و نەخۆشیە پەتاكانی تر، تەنانەت رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، كە هۆكاری سەرەكی نەخۆشی كولێرا پیسبونی ئاوە، كە لە هەرێمی كوردستان دووجار نەخۆشیەكە دوبارەبوەوە و زۆر هاوڵاتی توشبون، ئەوەش پێشانمان دەدات كە سەرچاوەكانی ئاو شیاوی خواردنەوە و بەكارهێنان نییە و بوەتەهۆی بڵاوبونەوە و گواستنەوەی نەخۆشی كولێرا لە هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەكانیی ئاوی خواردنەوە نافەرمی و پیسن و هاوڵاتی مەلەی تێدا دەكات گۆماوە
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، “سەرچاوەكانیی ئاوی خواردنەوە نافەرمی و پیسن و هاوڵاتی مەلەی تێدا دەكات گۆماوە و دەبێتە هۆی نەخۆشی جگەر و ژەهراویبون و نەخۆشی سكچون و رژانەوە و كولێرا، ئینجا ئەو سەوزە و میوانەی بەئاوی پیس پێدەگات دیسان نەخۆشی كولێرا دروستدەكات، ئەمانەش قورسایی بۆ وەزارەتی تەندروستی دروستكردوە بۆ چارەسەركردنی هاوڵاتیان”.
سوتاندنی زبڵ و خاشاك له نزیك شوێنى نیشته‌جێبون مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان
دکتۆر عەلی مەسعود لە نەخۆشخانەی کەلار دەڵێت، “سوتاندنی زبڵ و خاشاك له نزیك شوێنى نیشته‌جێبون مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى نه‌خۆشخانه و ئاژه‌ڵ و فیته‌رو پلاستیك و مه‌وادى پاككه‌ره‌وه و كلۆرى تێدایه”. پزیشکی ناوبراو کە پسپۆڕى نه‌خۆشیه‌كانى قوڕگ و گوێ و لوت، دەڵێت، “هه‌ڵمژینى دوكه‌ڵى سوتانى خوڵ و خاشاك و كارگه و كۆمپانیاى نه‌وت و ئۆتۆمبیل، له‌گه‌ڵ زبڵى كه‌ڵه‌كه‌بو، كه بۆن ده‌كات و وادەکات ببێت بە شوێنى مشك و جرج و كرم ومێش، بەوەش نه‌خۆشی هەستیاریی پێست و قوڕگ و لوت و سنگ و ڕه‌بو و هه‌ناسه‌ته‌نگی وجیوب و هەوکردنی ریخۆڵه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه”. ئاماژەشیدا بەوەی کە ئەو پیسبونە “هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە و بڵاوبونه‌وه‌ى میكرۆبی تۆكزۆپلازما كه منداڵى ئافره‌تى دوگیان له‌بارده‌بات”.
سه‌رۆكى رێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان، سنوری ئیدارەی گەرمیان به “كارخانه‌ى مه‌رگ” ناو دەبات
هەر بەوهۆیانەشەوە ئیبراهیم زه‌ریفى، سه‌رۆكى رێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان، سنوری ئیدارەی گەرمیان به “كارخانه‌ى مه‌رگ” ناو دەبات، ئەو پێیوایە به‌شێك لە به‌رپرسیارێتى كه‌ڵه‌كه‌بونى خاشاك و سوتاندنى زبڵ و خاشاك لەد ئه‌ستۆى هاوڵاتیانایە و به‌شێكى دیكه‌ش كه‌مته‌رخه‌مى شاره‌وانییه.
خۆڵ و خاشاك بەشێوەیەکی زانستى كۆناكرێته‌وه
له ساڵى 2014دا رۆژانه كه‌متر له 150 ته‌ن خوڵ و خاشاك له‌گه‌رمیان كۆده‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانى شاره‌وانى گه‌رمیان و كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك، له ساڵى 2022 لە رۆژێکدا بۆ 450 ته‌ن به‌رزبوه‌ته‌وه.
تواناى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕەیان نییه، بەتایبەت حکومەت پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خەرج ناکات
له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادبونه‌شدا كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك له‌گه‌رمیان كه گرێبه‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵى بۆ دەرچوە، ده‌ڵێت تواناى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕەیان نییه، بەتایبەت حکومەت پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خەرج ناکات.
به‌رزان فایه‌ق، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك له ئیداره‌ى گه‌رمیان، وتى، “به‌پێی گرێبه‌ستى ئێمه و كۆمپانیاى گه‌ردین کە ئەرکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی لەئەستۆ گرتوە پێویسته رۆژ نا رۆژێك گه‌ڕه‌كه‌كانى ناو شاره‌كان گه‌رمیان پاكبكاته‌وه، رۆژانه 350 ته‌ن زبڵ فڕێده‌درێت، به‌ڵام گرێبه‌ستى پێشومان كه ده‌بو رۆژانه زبڵ و خاشاكى هه‌مو گه‌ڕه‌كه‌كان كۆبكاته‌وه 450 ته‌ن بو”.
له‌ئێستادا حكومه‌ت به‌پێی پێویست پاره‌ى بۆ خه‌رجناكات
كۆمپانیاى گه‌ردین تا (ئاب/8)ی 2024 له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان گرێبه‌ستى هه‌یه، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌ت به‌پێی پێویست پاره‌ى بۆ خه‌رجناكات، به‌وهۆیه‌وه دەسەڵاتی حزبی باڵادەست لە ناوچەکەدا پاره به كۆمپانیاكه ده‌دات تا كاره‌كانى ڕانه‌گرێت.
هه‌ندێك له گوندنشینانى گه‌رمیان ده‌ڵێن مانگى دوجار ئۆتۆمبێلى خۆڵ و خاشاك گونده‌كانیان پاك دەکەنەوە
هه‌ندێك له گوندنشینانى گه‌رمیان ده‌ڵێن مانگى دوجار ئۆتۆمبێلى خۆڵ و خاشاك گونده‌كانیان پاك دەکەنەوە، لەکاتێکدا به‌رزان فایه‌ق دەڵێت، “رێككه‌وتنى ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌وه‌یه هه‌فته‌ى دوجار بچنه گونده‌كانى نزیك له‌شه‌قامه قیرتاوكراوه‌كان و زبڵه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه”.
هەر لەمبارەیەوە دلێر هیدایه‌ت، سه‌رپه‌رشتیارى كۆمپانیاى گه‌ردین، بۆ پاككردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى گه‌رمیان، وتى، “ماوەی ساڵ و نیو‌ێكه حكومه‌ت هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رجنه‌كردوین، ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێتى وه‌كو حزب پاره‌مان پێده‌دات، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى به‌وپاره‌یه بتوانین فریاى ناو شار بكه‌وین، وازمان له گونده‌كان هێناوه و پشتگوێمان خستون، ئه‌وان ده‌توانن زبڵه‌كانیان ژێر خاك بكه‌ن”.
ئه‌گه‌ر زبڵى گونده‌كان كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه رۆژانه ده‌بێت 50 ته‌نى تر خوڵ و خاشاك هه‌ڵگرینه‌وه
هەروەها ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر زبڵى گونده‌كان كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه رۆژانه ده‌بێت 50 ته‌نى تر خوڵ و خاشاك هه‌ڵگرینه‌وه”.
به‌رزان فایق، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچونى خوڵ و خاشاك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، ده‌ڵێت، “له هه‌رێمى كوردستان پاككردنه‌وه‌ى زبڵ بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ڕۆژ نه ڕۆژێكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چیتر سه‌یاره‌ى زباڵه‌كان كاتێك پێكه‌وه خوڵى ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه چیتر به به‌تاڵى ناڕۆن بۆ فڕێدان و به‌پڕى ده‌ڕۆن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى گه‌ردین له یه‌كی (ئاب/8)ی 2021وه بۆ یه‌كی (ئاب/8)ی 2024 به‌رده‌وام ده‌بن له كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاكى ناو گه‌ڕه‌كه‌كان، گونده‌كانى سه‌ر جاده‌ى قیلتاو له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش له‌هه‌فته‌یه‌كدا دو ڕۆژ زبڵیان كۆده‌كرێته‌وه.
زبڵی ته‌واوى ناحیه و گونده‌كانى سه‌ر به‌جاده له‌گه‌ڵ قه‌زاى كه‌لار و كفرى و كه‌لار و خانه‌قین كۆده‌كه‌ینه‌وه
به‌رزان فایق ده‌ڵێت، “نزیكه‌ى 14 شاره‌وانیمان هه‌یه و ته‌واوى ناحیه و زبڵی گونده‌كانى سه‌ر به‌جاده له‌گه‌ڵ قه‌زاى كه‌لار و كفرى و كه‌لار و خانه‌قین و ناحیه‌ى جه‌باره و كوڵه‌جۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه، پێشتر كه سه‌یاره‌ى زبڵه‌كه هه‌مو رۆژێك زبڵى دانیشتوانى كۆ ده‌كرده‌وه له‌یه‌ك رۆژدا هه‌مو خوڵه‌كه 450 ته‌نبو، به‌ڵام له‌ئێستادا 350 ته‌ن كۆ ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ى پاره بۆ كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌و كاته‌ى له‌مانگى 5ى 2021وه پێش ئه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كه وه‌ربگیرێت بڕیارێك ده‌رچو بۆ كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه و كۆمپانیاى دابینكردنى خۆراكى به‌نزینخانه‌كان و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كانیش له60% پێشنیه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و له40%ى پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچونى خوڵ و خاشاك ده‌ڵێت، “دیاریش نییه ئه‌م كێشه‌ى داراییه تا كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، تائێستا یه‌كێتى پاره‌ى كۆمپانیاى گه‌ردین دابینده‌كات و حكومه‌ت ساڵ و نیوێك زیاتره پاره‌ى به‌كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه نه‌داوه له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ى كوردستانى گرتوه‌ته‌وه، ئێمه له‌هه‌فته‌یه‌ك دوجار زبڵى گونده‌كانى سه‌رجاده كۆده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێشتر هه‌مو ڕۆژێك پاكمان ده‌كرده‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌وا خه‌ڵك خوڵى لێفڕێ ده‌دات هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ین، ئێمه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵى ناو چه‌م و ئاوه هه‌میشه‌یی و وه‌رزیه‌كانى ناو گونده‌كان تائێستا پاكنه‌كراونه‌ته‌وه زیانى زۆرى هه‌یه چونكه ئاوه‌كه‌ى بۆ ڕوبارى سیروان ده‌ڕوات”.
ته‌نانه‌ت هه‌مو ئه‌و خوڵ و خاشاكه‌ى پێشتر كه 450 ته‌نبو ئێستاش كه 350 ته‌نه هه‌موى كۆده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌و به‌رپرسه باس له‌وه‌ده‌كات كه “كێشه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه” و وتی، “ته‌نانه‌ت هه‌مو ئه‌و خوڵ و خاشاكه‌ى پێشتر كه 450 ته‌نبو ئێستاش كه 350 ته‌نه هه‌موى كه كۆیده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو چاڵه گه‌وره‌كه‌ى لاى گوندى دێبنه و گرده‌گۆزینه ژێرخاكى ده‌یكه‌ین كه له‌ناو ڕوبارى سیروانه، ئه‌وه‌ش دروست نیه، پێویسته پڕۆژه‌ى ڕیسایكلینمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش موافقه‌ى ئه‌رزى تایبه‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ى هه‌مو خوڵ و خاشاكه‌كانى گه‌رمیانمان وه‌رگرتوه له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ نوسراوه‌كه‌شمان ره‌وانه‌ى قه‌زاى كفری كراوه، چونكه ئه‌رزه‌كه له‌سنورى ئه‌وانه و له گوندى دێبنه له‌كه‌لاریش 100 دۆنم زه‌ویمان دیاریكردوه ته‌نها ماوه له‌تاپۆ دیارى بكرێت و جیابكرێته‌وه”.
ژینگەی ناوچەکە مەترسیی لەسەرە، بۆیە پێویستە لایەنە حکومییەکان چارەسەری ئەم گرفتە بکەن
عه‌لى محەمەد، دانیشتوى گوندى سه‌ى خه‌لیل ده‌روێش دەڵێت، “ژینگەی ناوچەکە مەترسیی لەسەرە، بۆیە پێویستە لایەنە حکومییەکان چارەسەری ئەم گرفتە بکەن، سێ ساڵه زبڵى گونده‌كه‌مان كۆنه‌كراوه‌ته‌وه، پێشتر هه‌فته‌ى دوجار ده‌هاتن، ئه‌وه‌تا ده‌یبینن خوڵ و خاشاك گونده‌كه‌ى ته‌نیوه و تا سه‌ر شه‌قامى پشتوێنى شارى كه‌لار زبڵ و پلاستیك و په‌ڕۆ شۆڕبوه‌ته‌وه و ڕه‌شه‌باش به‌ره‌و ناو قه‌زاى كه‌لارى ده‌بات”.
باس لەوەش دەکات، کە چۆن هه‌مو خاشاكه‌كه له‌ناو چه‌مێکدا كۆبوه‌ته‌وه، پاشه‌ڕۆى ئاژه‌ڵ و پلاستیك تێكه‌ڵبون و هه‌ندێكجار دانیشتوانى گونده‌كه ئاگرى تێبه‌رده‌ده‌ن، هەر بارانێکی به‌خوڕیش هه‌موو زبڵه‌كه دەگەیەنێتە ڕوبارى سیروان.
ئه‌و گونده کە 15 خوله‌ك له‌قه‌زاى كه‌لاره‌وه دوره، 24 خێزانى تێیدا نیشته‌جێیه و كانیاوێكى هه‌میشه‌یی و چه‌مێكى وه‌رزی تێدایه، لە رابوردودا ئاوەکەی خاوێن، به‌ڵام ئێستا بوه به زێراب و تەنانەت ئاژه‌ڵه‌كانیش ناتوانن بیخۆنه‌وه.
عەبدولموتەلیب ڕه‌فعه‌ت، پسپۆڕى ژینگه و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وایدەبینێ ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی گشتی له گه‌رمیان زبڵ به‌شێوه‌یه‌كى زانستى كۆناكرێته‌وه و له‌ناونابرێت، وتى، “ده‌بێت 10كم له دورى شاره‌كان له‌ناوببرێت، به‌ڵام له كه‌لار 2كم له‌شاره‌وه دوره، ئه‌وه‌ش مه‌رجه‌كانى پاراستنى ژینگه‌ى تێدا نییه و پێویسته دور له ڕێڕه‌وه‌ى ئاوى چه‌م و روباره‌كان بێت”.
به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه و پاشه‌ڕۆكان به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كوالێتى ئاوى ڕووباره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زیوه
پێشیوایە “به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه و پاشه‌ڕۆكان به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كوالێتى ئاوى ڕووباره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زیوه وبەکەڵکی خواردنەوە نایەت، ئەوەش دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی تێکڕێی توشبون بە چەندین نەخۆشی پەیوەست بە ژینگە تا دەگاتە دەرکەوتنی بەردەوامی نەۆشی کۆلێرا”.
نەبونی ریسایکلین
پرسێکی دیکە کە هەڕەشە لە ژینگەی گەرمیان دەکات فڕێدانى خوڵ و خاشاكە بەبێ ره‌چاو‌كردنى مه‌رجه‌كانى پاراستنى ژینگه و ته‌ندروستى، کە خۆی لە نه‌بونى سسیستمى ڕیسایكلیندا دەبینێتەوە.
خالید حه‌یده‌ر، پرۆفیسۆر له‌بوارى ئابوری له‌زانكۆى كارگێڕى و ئابورى سلێمانى، دەڵێت، “نه‌بونی ڕیسایكلین بۆ جیاكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشك له‌ڕوى ئابوریه‌وه زیانێکی گه‌وره‌یه، پێویسته حكومه‌ت یان كۆمپانیایه‌ك به ریسایكلین زبڵه‌كان جیابكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ئابورى و ژینگه‌یی دروست دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان بۆ بكرێت”.
چه‌ندین قازانجى ئابورى گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌كو مادده‌كانى شوشه و قوتۆ و پلاستیك و كارتۆن کە دەگۆڕدرێن
بەلای ئەوەوە ئەو کارە چه‌ندین قازانجى ئابورى گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌كو مادده‌كانى شوشه و قوتۆ و پلاستیك و كارتۆن کە دەگۆڕدرێن و دەکرێنەوە به‌كه‌ره‌ستەی ناوماڵ و ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، جگە لەوەی هه‌لی كاریش بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕخسێنێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى داهات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و فرۆشتندا كارده‌كه‌ن و سودی به‌رهه‌مهێنانى په‌ینی كشتوكاڵی ده‌بێ و دۆخى ژینگه‌ى كوردستانیش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنى 100 دۆنم زه‌وى به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك
شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنى 100 دۆنم زه‌وى به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك، زه‌وییه‌كه له ئێستادا له قۆناغى ته‌نده‌ردایه، ئه‌وه‌ش به وته‌ى به‌رزان فایه‌ق سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و خاشاك له‌گه‌رمیان.
باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌كان، پێویسته له‌ناو ماڵه‌كانه‌وه زبڵ و خاشاكه‌كان له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه
عبدولموته‌لیب ڕه‌فعه‌ت، پێیوایە “باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌كان، پێویسته له‌ناو ماڵه‌كانه‌وه زبڵ و خاشاكه‌كان له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاسانكارییه بۆ كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارگه‌ى ڕیسایكلین دابمه‌زرێت، به‌مشێوه‌یه ژینگه و ئاو و هه‌وا و خاكیش ده‌پارێزرێت”.
هەروەها دەڵێت، “ژینگە لە دۆخێکی پڕ مەترسیدایە و کەمتەرخەمییەکی رون و ئاشکراش لەلایەن حکومەتەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کە ساڵ لە دوای ساڵ لە گوند و شارۆچکەکاندا مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان زیاتر دەبێت”.