رابورت: سامان نوح
له‌رێگادا بۆ ناوچه‌ی رمێلانی سوریی هاوسنوری عێراق، له‌یلای 14 ساڵان له‌سه‌ر كردۆڵکه‌یه‌ك وه‌ستاو زۆربه‌ی ده‌موچاوی به‌ته‌پوتۆز داپۆشرابوو، به‌هۆی قژه كورته‌كه‌یه‌وه به‌زه‌حمه‌ت ده‌زانرا كچه.
له‌یلا په‌رته‌وازبوو له‌كاتی ته‌ماشاكردنی كاروانی ئه‌وانه‌ی له‌چیا ده‌هاتنه خواره‌وه‌و به‌دوای خۆیاندا ته‌پوتۆزیان ده‌كرد.
چه‌كدارێك كه یارمه‌تیی رزگاربوانی ده‌دا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئوتومبیلێكی بچووك، وتی “من چه‌ندین كاتژمێره لێره‌م‌و ناچم تا باوكم دێت، ئێمه وامانزانی ئه‌و كوڕه، به‌ڵام ئه‌و خێزانه‌ی ئه‌می له‌گه‌ڵ هاتبوو رونیانكرده‌وه كه دایكوباوكی په‌لكه‌كانیان قرتاندوه‌و كورتیان كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌چاوی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌دوور بێت”.
ئه‌م كچه به‌ده‌نگێكی له‌رزۆك وتی “باوكم له‌چیا لێم بزربوو، رۆشت ئاو بهێنێت‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه، نازانم چی به‌سه‌رهات، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكیتر رۆشتم كه سێ رۆژی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵمان بوون‌و نامه‌وێ به‌بێ ئه‌و بچمه سوریا، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نه‌و ئه‌ترسم جارێكی‌تر نه‌یبینمه‌وه”.
دایكی له‌یلاو براكانی پێش ئه‌و رۆشتبوونه چیاكه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ باوكی به‌دوایاندا رۆشتبوون. هه‌مان شت له‌گه‌ڵ هه‌زاران خێزانیتر روویدا كه خێزانه‌كانیان په‌رته‌وازه‌بوون‌و هه‌موو رایه‌ڵێكی په‌یوه‌ندیی له‌نێوانیاندا بچڕابوو”.
سه‌دان كه‌س به‌بێ خێزان
له‌یلا تاقه كه‌س نییه به‌ترس‌و له‌رزو نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌رێی دیدارێك بكات كه ره‌نگه پێی شاد نه‌بێت، سه‌دانیتر هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه به‌پێی قسه‌ی چالاكوانی مه‌ده‌نی جه‌مال قادۆ كه جه‌غتیكرده‌وه 30 مناڵ له‌ناوچه‌ی ئینیشكی باكوری دهۆكن‌و كه‌سوكارییان نه‌ماوه‌و ئێستا له‌لایه‌ن خۆبه‌خشێكی كورده‌وه سه‌روكاریی ده‌كرێن، سه‌دانیتر له‌خێوه‌تگاكانی زاخۆ‌و دهۆك‌و شاریاو خانكێ‌و دێربونن‌و له‌ژێر چاودێریی رێكخراوی مرۆیی‌و خێزانه ئێزیدییه‌كاندان”.
له‌نێوان ئه‌مانه‌دا فه‌وزییه حازم كه له 11 ساڵه‌ی ته‌مه‌ندایه، له‌پاش له‌ده‌ستدانی زیاتر له 10 كه‌سی خێزانه‌كه‌ی به‌ته‌نها گه‌شته دهۆك به‌پێی ئامار‌و زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌پارێزگاكه.
له‌كۆتایی ئه‌و رێگایه‌دا كه چه‌كدارانی كورد دابینیان كردبوو له‌سه‌ر سنوری سوریا، پیرێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵانی پێكه‌وتوو دڵخۆش بوو به رزگاربوونی‌و وره‌ی زۆری هه‌بوو “ئه‌وان قیامه‌تیان بۆ ئێمه ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام ئێمه رزگارمان بوو، چوار رۆژ به‌پێ رێمان كرد، هه‌ندێ جار به‌سكه‌خشه وه‌كو مناڵ به‌سه‌ر چیادا سه‌رده‌كه‌وتم، هه‌ندێ جاریش كوڕه‌كه‌م له‌سه‌ر پشت‌و به‌كۆڵ هه‌ڵیده‌گرتم، پێم وت وازم لێ بهێنه‌و به‌جێم بهێڵه با بمرم لێره، به‌ڵام وای نه‌كرد”.
خێزانی جه‌میله كه له 9 كه‌س پێكهاتوون‌و چواریان منداڵن، ماوه‌ی 11 رۆژ له‌چیابوون‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا یه‌ك ژه‌م نیسك‌و یه‌ك ژه‌م ساوه‌ریان خواردووه، رۆژه‌كانیتر گه‌نمیان كوتیوه‌و له‌گه‌ڵ ئاوی پیس تێكه‌ڵیانكردووه‌و ده‌رخواردی مناڵه‌كانیان داوه، گه‌وره‌كانیش سه‌روو پارچه نانێكیان به‌رده‌كه‌وت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌زیندوێتی بمێننه‌وه‌و نه‌مرن.
خه‌می ئه‌مانه ته‌نها ده‌سكه‌وتنی ئاو‌و خۆراك نه‌بوو، به‌ڵكه خێزانه‌كه‌یان سێ كه‌سیان بزركردبوو كه بریتی بوون له گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه كه‌س تائێستا چاره‌نووسی نازانێت له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی كه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بردوویانن.
خێزانی جه‌میل كه له‌سه‌ر خۆڵ‌و خاك له‌ته‌نیشت دوو كچییه‌وه دانیشتبوو، پێستی روومه‌توو چاوه‌كانیان تووشی هه‌وكردن بووبوون، وتی “پاڕانه‌وه‌مان وه‌كو فرمێسكه‌كانمان به‌رده‌وام بوو، هه‌مووكات مردنمان به‌چاوی خۆمان ده‌دی، مۆبایله‌كانیان داخرابوو كه‌سیش هیچی له‌باره‌وه نه‌ده‌زانین، ئایا ماون یان مردوون، سه‌دان كه‌سی بێسه‌رووشوێن هه‌ن ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین مردبن‌و لای داعش دیل نه‌بن”.
بارودۆخی خێزانی جه‌میل باشتره به‌به‌راورد به‌حاڵی فارس سلێمان كه 30 ئه‌ندامی خێزان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێسه‌روشوێنه “كه‌سمان نه‌ما.. كچه‌كانم‌و مناڵه‌كانم هه‌موو رفێنران، هه‌مویان چه‌كداری داعش نه‌یبردن، به‌ڵكه پیاوی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدا بوو كه خۆمان ده‌یانناسین‌و گه‌مارۆی ماڵی ئێمه‌یان دا‌و هه‌ركه‌س به‌رگریی كرد كوشتیان‌و كچ و كوڕه گه‌نجه‌كانیان برد له‌گه‌ڵ خۆیاندا”.
فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن كه رزگاربوویه‌كیتره‌و گه‌شتۆته ناوچه‌ی رمێلانی سوریا كه یه‌كێكه له‌وێستگه‌ی گه‌شتنی هه‌ڵهاتوان، زیاتر گه‌شبینه “خوایه‌ك هه‌یه له‌ئاسمان، من بڕوا ناكه‌م له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانم له‌برس‌و تینوێتی‌و به‌رله‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین قوتار بووبم، خوا هات به‌ده‌ممانه‌وه، راسته من مناڵێكی شیره خۆره‌م له‌ده‌ست دا به‌ڵام ئه‌م گه‌له سه‌رله‌نوێ له‌فه‌وتان رزگاری بوو”.
كه‌ریم كه سه‌رقاڵی راكێشانی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی چه‌وبوو به‌تانییه‌كی له‌سه‌ر راخستبوو تا برا كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی به‌ناوی خدر تێیدا بحه‌وێته‌وه، وتی “نه‌ده‌كرا بڕۆم بۆ چیا‌و به‌ته‌نها ئه‌م له‌ماڵه‌وه به‌جێیبهێڵم، پێویست بوو رزگاری بكه‌م… بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌مكرد كه من موسوڵمانم‌و بۆ ماڵی مامم ده‌چم تا هاوكاریی برا نه‌خۆشه‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام له‌راستیدا بۆ چیا ده‌چووم.. من به‌ختم هه‌بوو چونكه ئه‌وانه‌ی پێم گه‌شتن بڕوایان كرد، خه‌ڵكیتر نه‌یانتوانی بگه‌نه ئه‌وێ”.
ئه‌م برا گه‌وره‌یه ماوه‌ی پێنج رۆژ پاڵی به‌عه‌ره‌بانه‌ی برا كه‌مئه‌ندامه‌كه‌یه‌وه ناوه له‌ناو ئه‌و رێگا به‌رده‌ڵانه شاخاویانه‌دا‌و خۆراكی بۆ دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زیندوێتی بمێنێته‌وه، ئه‌م كاره‌ش هه‌ندێ جار چوار كاتژمێر رێكردنی به‌پێ ده‌ویست به‌دابه‌زین بۆ دوڵ‌و چۆمه‌كان و هه‌مدیس هه‌ڵكشان به‌به‌رزایی‌و گر‌دۆڵه‌كان.
كه‌ریم كه ده‌موچاوی هه‌موی تلۆقه‌ی كردبوو، سه‌ختترین ساته‌كانی گه‌شته‌كه‌ی گێڕایه‌وه “له‌ده‌روازه‌ی دۆڵێكدا پیره‌ژنێك به‌ناوی خاتون خۆی خسته خواره‌وه له‌چیاكه. خاتون نه‌یده‌توانی رێ بكات‌و ده‌ترسا له‌وه‌شی ببێته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌ربازبوونی خێزانه‌كه‌ی.. ترسام براكه‌شم هه‌مان شت بكات”.
كه‌ریم به‌ده‌م سڕینی ئه‌و دڵۆپه فرمێسكانه‌ی دائه‌رژانه ناو پێڵوه‌كانی چاوی به‌رده‌وامبوو “چه‌ندین جار براكه‌م تكای كرد به‌جێی بهیڵم‌و هه‌ڵبێم.. پێویست بوو من ئاو‌و نانی بۆ په‌یدا بكه‌م، له‌وه‌دا گیرم كردبوو چۆن متمانه‌ی پێ بكه‌م كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕوانم بێت.. چه‌ندین جار سوێندم بۆ خوارد كه ئێمه پێكه‌وه ده‌ژین‌و پێكه‌وه‌ش ده‌مرین”.
خاتون كه په‌كی كه‌وتبوو له‌رێكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، رۆژی سێیه‌می كاره‌ساته‌كه بڕیاریدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت، كه‌ریم ده‌ڵێت “كوڕه‌كه‌ی چه‌ندین كاتژمێر به‌كۆڵ هه‌ڵیده‌گرت به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست، رازیی نه‌بوو به‌شی خۆی له‌نان بخوات، دیاربوو بڕیاری خۆ كوشتنی داوه.. كوڕه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه هه‌ر ده‌گریاو داوای لێخۆشبوونی لێ ئه‌كرد چونكه به‌بێ خواستی خۆی‌و به‌ناڕه‌زایی له‌ماڵ ده‌ریكردبوو”.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر ئه‌م پیره‌ی كه جه‌سته‌ی تێكشكابوو له‌نزیك دارێكدا ئه‌سپه‌رده‌كرا، ئه‌و شوێنه‌ش تاقه جێگه‌بوو بتوانین تۆزێك چاڵی تێدا هه‌ڵبكه‌نین له‌ناو ئه‌و به‌رده‌ڵانه‌و تاقه ئامێری ده‌ستیشمان تاشه به‌ردی نوك تیژبوو، نیو مه‌تر چاڵمان كه‌ندو دواتریش سه‌ری ئه‌و چاڵه‌مان به‌به‌رد داپۆشی و ئه‌مه بوو به‌گۆڕی خاتوون”.
ئه‌م گه‌شته‌ی خاتوون نه‌یتوانی ته‌واوی بكات، میان ته‌واوی كرد كه ماوه‌ی 10 رۆژی رێك له‌چیای شه‌نگال بوو له‌گه‌ڵ دوو كوڕی كه به‌كۆڵ له‌گوندی ته‌لعوزێره‌وه هه‌ڵیان گرت له‌باكوری شه‌نگاله‌وه تا ناو خاكی سوریا‌و به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ش میان له‌گریان‌و فرمێسك رشتن نه‌وه‌ستابوو.
گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان
تاریق ئیلیاس كه ده‌موچاوی كچه‌كه‌ی له‌قه‌راغی پردی فیشخابور ده‌شوشت له‌و ته‌پوتۆزه‌ی پێوه‌یبوو له‌گه‌ڵ هه‌زاران ئاواره‌دا گه‌ڕایه‌وه‌و ئاپۆڕای ئه‌م ئاوارانه‌ش ئه‌و پرده‌ی داپۆشیبوو كه سوریا‌و عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌دات.
تاریق به‌ده‌م هێوركردنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یه‌وه كه به‌هۆی ئازاری توێكڵ هه‌ڵدانی ده‌موچاوییه‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌گریاو وتی “هه‌موو شتمان به‌جێهێشت به‌س بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆمان ده‌رباز بكه‌ین.. ماڵمان، ماڵاتأص ئوتومبیلمان، ته‌نانه‌ت ئه‌و زێڕو خشڵانه‌شی له‌ماڵماندابوون.. نازانین چاره‌نووسمان چی ده‌بێت”.
ئیلیاس كه ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و هه‌ردوو ده‌ستی له‌مه‌راقدا راده‌وه‌شان به‌ده‌م هاوار هاواری ژنه‌كه‌یه‌وه كه بانگی ده‌كرد سواری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌بێت كه جمه‌ی ده‌هات له‌ئاواره‌و وتی “هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی گه‌شتنی پێشمه‌رگه بووین، دواتر زانیمان دوورن لێمانأص ئێمه به‌ته‌نها به‌جێهێڵراین، چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكاران PKK رێگه‌یه‌كیان كرده‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌چیاكه‌وه بۆ شاری سنونێ‌و دواتریش ناوچه‌ی رمێلان تا ده‌رباز ببین، ئه‌م رێگه‌یه ته‌واو ئه‌مین نەبوو، به‌ڵام تاقه رێگه‌ی ده‌ربازبوونه‌و تا گه‌شتینه ئه‌و شوێنه‌ی ئارامه، 9 كاتژمێر به‌پێ رێمان كرد”.
ئیلیاس نیگه‌رانی كوڕه‌كه‌یه‌تی كه له‌چیا به‌جێماوه “پێی باش بوو له‌وێ بمێنێته‌وه‌و بجه‌نگێت.. له‌نیوه‌ی رێگه ئێمه‌ی به‌ته‌نها به‌جێهێشت، ویستم رێگه‌ی لێ بگرم به‌ڵام گوێی بۆ من‌و دایكی نه‌گرت”.
400 هه‌زار په‌نابه‌ر
له 12ی ئاب (ئۆگۆست)دا به‌رێوه‌به‌ری خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی فیشخابور، شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌چیای شه‌نگاله‌وه گه‌شتوونه‌ته ده‌روازه سنورییه‌كه‌ی نێوان سوریا‌و عێراق به ده‌وروبه‌ری 75 هه‌زار كه‌س خه‌مڵاند، به‌ڵام رێكخراوی كۆچی جیهانی رۆژێك به‌ر له‌وه (11ی ئاب) گه‌شتنی 80 هه‌زار هاووڵاتی ئێزیدیی له‌چیای شه‌نگاله‌وه له‌رێگای جیاوازه‌وه بۆ دهۆك تۆماركردبوو، پێشبینی ئه‌وه‌شیكردبوو كه ژماره‌كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هاتنی ئاواره‌دا دووقات ببێته‌وه به‌پێی قسه‌ی نایف محه‌مه‌د كه به‌رپرسێكی مه‌یدانیی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
له 20ی ئابدا ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكرد كه پێشوازیی له 700 هه‌زار كۆچبه‌ر كردووه كه زۆرینه‌یان ئێزیدی‌و مه‌سیحین‌و له‌ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌واوه ئاواره‌بوون (250 هه‌زار) له‌گه‌ڵ شه‌نگال‌و زوممار (400 هه‌زار) كه كه‌وتونه‌ته ده‌ست چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌مه جگه له 30 هه‌زار ئاواره‌ی سوریا‌و موسڵ كه حاڵی حازر نیشته‌جێی دهۆكن.
ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ پارێزگایه‌ك كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن‌و 200 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات گوشارێكی گه‌وره‌یه‌و بارگرانی زۆر له‌سه‌ر ژێرخانی ئابوورییه‌كه‌ی دروست ده‌كات كه به‌قسه‌ی پارێزگاری شاره‌كه “له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داڕماندایه”.
هه‌روه‌ها پارێزگار داوای ئه‌وه‌ش له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌په‌له كۆمه‌كیان بكه‌ن تا بتوانن به‌هانای ئه‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌وه بڕۆن كه ئێستا لایه‌نی ئه‌هلی‌و رێكخراوی خێرخوازی خواردنی رۆژانه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌پێی ده‌زگاكانی ئێزیدی، 250 هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی له‌نێوان 5_15ی ئابدا ناوچه‌ی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و به‌سه‌ر 700 قوتابخانه‌و سه‌دان بینای حكومی‌و ئه‌هلی‌و خێوه‌تگای كاتی‌و هه‌یكه‌لی خانووی ته‌واو نه‌كراوو باخی گشتیدا دابه‌ش بوون له‌شاره‌كانی دهۆك‌و زاخۆ‌و شاره‌كانیتری نزیك له‌وان، ئه‌مه جگه له‌گه‌شتنی ده‌یان هه‌زاریان به‌پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی.
هه‌ندێ چالاكوانی ناوخۆیی دۆخی ئێستای ئێزیدییه‌كان به “كاره‌ساتاوی” ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م‌و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن خراپتر ببێت، چونكه ئه‌و خێرخوازانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه خۆراكی رۆژنه‌یان دابین ده‌كرد بۆیان ورده ورده له‌كه‌مبوونه‌وه‌دان.
“له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی پایز دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت‌و نه‌خۆشی زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه له‌نێوان ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا باری ته‌ندروستییان خراپه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ی ژیانیان به‌بێ ناون‌و ئاو به‌سه‌ر بردووه”. ئه‌مه قسه‌ی چالاكوان سه‌ربه‌ست محه‌ممه‌ده.
زۆرینه له‌گه‌ڵ كۆچكردندان
به‌رانبه‌ر دۆخی ئێستایان له‌شاره‌كانی كوردستان‌و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ختیی پاراستنی ناوچه‌كانیان كه ده‌بێته هێڵی یه‌كه‌می هه‌ر كێشه‌و پێكدادانێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و كوردستان‌و عه‌ره‌ب‌و كورددا له‌داهاتوو، زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كان خوازیاری كۆچكردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌پاش ده‌ركردنی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش لێی.
هه‌ندێكیش له‌وان داوای دابینكردنی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن له‌به‌ر بێ متمانه‌ییان به‌توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه.
ئاماده‌كاری ئه‌م راپۆرته راپرسییه‌كی ئه‌نجامدا له‌دوو ناوچه‌ی نیشته‌جێی ئاواره ئێزیدییه‌كان له‌زاخۆو دهۆك كه 120 كه‌س به‌شدارییان تێداكردو سێ بژارده‌ی له‌خۆ ده‌گرت: كۆچ بۆ ئه‌وروپا، پاراستنی ناوچه‌كانیان به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیی، ده‌ركردنی داعش له‌ناوچه‌كانیان‌و پاراستنی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسییه 58% ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون كۆچكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێ باش بوو، 37%یشیان داوای دابینكردنی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن.
كاروان جه‌لال، چالاكوانێكی مه‌ده‌نییه، ده‌ڵێت “ئه‌و ئه‌نجامه گوزارشته له‌مه‌زاجی تاكی ئێزیدیی كه متمانه‌ی به‌توانای پێشمه‌رگه له‌ده‌ست داوه بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه، له‌پاش رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ده‌ستی داعش هه‌ر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌مێننه‌وه”.
جه‌لال وتیشی “له‌هه‌مان كاتدا كورد پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رفراوانیان به‌ده‌ستهێنا له‌پاش قه‌سابخانه‌كانی شه‌نگال، ئێزیدییه‌كان باجێكی قورسیان دا”.
جه‌لال گه‌لۆ، هاوڵاتییه‌كی ئێزیدییه‌و له‌چله‌كانی ته‌مه‌ندایه، له‌گه‌ڵ سه‌دانیتردا له‌قه‌راغی رێگایه‌كی لاوه‌كیی دانیشتوه له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ده‌روازه‌ی خابور، جه‌لال به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی خۆی ره‌تده‌كاته‌وه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێی توركیاوه خێزانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌ڵمانیا”.
گه‌لۆ ده‌ڵێت “قوربانیمان زۆره‌و هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌ین.. ماڵ‌و ماڵات‌و كه‌لوپه‌ل‌و هه‌رچیمان هه‌بوو به‌تاڵان برا، له‌وێ هیچمان نه‌ماوه تا بڕۆینه‌وه بۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش‌یش نه‌ما له‌وێ ئایا رێگه‌مان ئه‌ده‌ن به‌ئاشتی بژین له‌كاتێكدا ئه‌وان دراوسێمان بن؟ چۆن بتوانین ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان داوه بیگێڕینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ده‌ست بكه‌ینه‌وه به‌ژیانی خۆمان له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی میندا، قسه ئاسانه به‌ڵام واقیع جیاوازه له‌وه”.
سه‌ركردایه‌تی ئاینی‌و سیاسی ئێزیدییه‌كانیش له‌م داوایه دوور نین، حسێن قاسم حه‌سون كه كه‌سایه‌تییه‌كی ئێزیدییه‌و له‌چوارچێوه‌ی شاندێكدا چاویان به‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، ده‌ڵێت “ئێزیدییه‌كان داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كۆچی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانی ئێزیدیی.. وتمان قبوڵمان نییه له‌هه‌رێمێك بژین حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌توانێت شه‌ره‌ف‌و ناموسی كچه‌كانی بپارێزێت به هه‌ر پاساوێك بێت”.
حه‌سون ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت ده‌رگا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ بڕۆن‌و داوای پارێزگاریی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت بمێنێته‌وه له‌شه‌نگال”.
هێزه كوردییه‌كان جێگه‌ی متمانه نین
له‌پاش ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات له‌شه‌نگال به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی كورد پێی ده‌ڵێن “كشانه‌وه‌ی تاكتیكی له‌شاره‌كه”، گفتی به‌رپرسانی كورد بۆ رزگاركردنی شاره‌كه‌و پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێگه‌ی متمانه نییه لای ئێزیدییه‌كان. هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی دروستكردنی هێزێكی تایبه‌ت به‌ئێزیدییه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی شه‌نگال‌و پاراستنی لای ناوه‌نده ئێزیدییه‌كان جێگه‌ی بایه‌خ نییه چونكه پێیانوایه ئه‌وه هیچ نییه له‌چاو هێزی زه‌به‌لاحی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی هه‌رێم رازیی بووه دروستی بكات ته‌نها له‌خه‌ڵكی شه‌نگال پێكبێت به‌موسڵمان‌و ئێزیدییه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا سه‌دان گه‌نجی به‌لای خۆیدا راكێشا. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی رۆحانیی ئێزیدییه‌كانه‌وه پاڵپشتی كرا كه به‌قسه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه سێ بنكه كراوه‌ته‌وه بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ریزی ئه‌م هێزه‌وه له‌شاره‌كانی سیمێڵ‌و شێخان‌و دهۆك‌و پێشبینی ده‌كات له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ژماره‌ی ئه‌م هێزه بگاته دوو هه‌زار خۆبه‌خش.
به‌ڵام هێزێكیتر هه‌یه كه پارتی كرێكارانی كوردستان دروستیكردووه‌و ئێستا مه‌شق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو شه‌نگال. هه‌روه‌ها هێزێكیتری سێیه‌م هه‌یه كه چه‌كداره ئێزیدییه‌كانن‌و له‌چیای شه‌نگال بڵاوبونه‌ته‌وه‌و به‌توندی ره‌خنه له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گرن له‌م شاره‌و پێیانوایه ئه‌وه‌ی روویدا خیانه‌تی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی بوو كه ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت.
“ئه‌م په‌رته‌وازه‌یی هێزه، شعوری ئه‌وه لای ئێزیدییه‌كان دروست ده‌كات كه جارێكی‌تر ده‌بنه‌وه به‌قۆچی قوربانیی كێشمه‌كێش‌و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی‌و ئه‌مه‌ش به‌قازانجی داعش كۆتایی دێت”، سالار كه‌ریم وای وت.
لێكترازانی كۆمه‌ڵگه‌یی
مامۆستای زانكۆ خه‌ڵات سه‌لۆ، پێیوایه داوكاریی تایفه‌كه‌ی بۆ كۆچكردن پاساوی خۆی هه‌یه “دۆخی ئێمه جیاوازه له‌هی پێكهاته‌كانیتر، ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگداین‌و جگه له‌كۆچ بژارده‌یترمان نییه.. رێگه درا به‌مه‌سیحییه‌كان یان كۆچ بكه‌ن یان بمێننه‌وه‌و سه‌رانه بده‌ن، هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپیش پێشوازییان لێ ده‌كات، توركمانه شیعه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه زیاتر له‌بژارده‌یه‌كیان له‌به‌رده‌سته‌و دووباره له‌باشوری عێراق نیشته‌جێ كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه چی بكه‌ین؟”.
بورهان عه‌بدی، پیاوێكی ئاینی ئێزیدییه‌و ئه‌وه‌ی روویدا به‌رانبه‌ر تایفه‌كه‌ی به “كۆمه‌ڵكوژیی به‌پاساوی ره‌گه‌زیی” ده‌داته قه‌ڵه‌م له‌و كاته‌ی “پێشمه‌رگه ئه‌ركی خۆیان به‌جێ نه‌هێناو كۆمه‌ڵێك هۆزی عه‌ره‌بیش خیانه‌تیان له‌په‌یمانی پێكه‌وه ژیان كرد”. عه‌بدی رونیشیكرده‌وه “ئه‌وه‌ی روویدا لێكترازانێكی كۆمه‌ڵگه‌یی دروستكرد كه به‌م زووانه سارێژ نابێت‌و تارماییه‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌دوای ئێزیدییه‌كانه‌وه‌یه”.
كه‌سایه‌تیی ئێزیدی ناسراو، عروبه بایه‌زید پێیوایه “له‌ناوبردنی ئێزیدییه‌كان به‌موباره‌كه‌ی دراوسێ موسوڵمانه‌كان كراوه… به‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی پاراستنی شه‌نگالیان پێ سپێردرابوو هه‌ڵهاتن‌و ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕ دایه ده‌ست ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، له‌ولاشه‌وه عه‌ره‌ب خیانه‌تیان لێكردین‌و پێشوازییان كرد له‌چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و كۆمه‌كیان كردن بۆ هێرش بردن‌و به‌شدارییان كرد له‌تاڵان كردن”.
عروبه جه‌ختیكرده‌وه له‌سایه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌رده‌وامه مانه‌وه‌و بوونی تایفه‌ی ئێزیدی له‌شه‌نگال كه نیشتمانی یه‌كه‌م‌و كۆتاییانه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
به‌پێی ئاماری رێكخراوه ناوخۆییه‌كان‌و وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه عیراقییه‌كان، له‌رۆژانی 3_8ی ئابی 2014 ده‌وروبه‌ری 900 مناڵ‌و گه‌نجی ئێزیدی دووچاری كۆمه‌ڵكوژیی بوون‌و 500 له‌م قوربانییانه‌ش له‌گۆڕستانی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌سپه‌رده كراون‌و زیاتر له 1000 ژنیش وه‌كو كه‌نیزه‌ك براون.
ده‌لال شه‌مۆ، مامۆستای میژوو، ده‌ڵێت “ناكرێت ئه‌وه‌ی رویدا به‌هیچ خه‌مو ئازارێكیتر بشوبهێنرێت، موسیبه‌تی ئێمه دوو سه‌ره‌یه، ئێمه سه‌رده‌بڕدرێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزیدین‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌شی كه كوردین، ئه‌م هه‌موو دڵڕه‌قییه له‌عه‌قڵی ئێمه جێگه‌ی نابێته‌وه، هیچ بژارده‌یه‌كیتریان بۆ به‌جێ نه‌هێشتین وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌مسیحییه‌كانیان دا له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، هیچ به‌ده‌ست ئێمه نییه تا بیكه‌ین‌و تا ماوین ئه‌بێت بگرین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كچه‌كانماندا هات”.
فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی سه‌لیم كامل كه كچه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه، ده‌لێت “ئێزیدییه‌كان بەدرێژایی مێژوو دووچاری 72 قه‌سابخانه بوون، به‌ڵام هیچیان وه‌كو ئه‌مه نه‌بوون، پێشتر ژنمان نه‌كراوه‌ته كۆیله‌و كه‌نیزه‌ك‌و له‌گه‌ڵ پیاوه‌كاندا ده‌كوژران، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ده‌ڕفێنرێن.. هه‌موو شه‌و ده‌موچاوی كچه‌كه‌م ئه‌بینم با‌نگم ئه‌كات‌و به‌رده‌وام ناوی له‌سه‌ر زارمه، خۆزگه ئێمه هه‌ر له‌دایك نه‌بوینایه‌و نه‌كه‌وتینایه‌ته ئه‌م رۆژه”.
ئه‌م ترسه له‌كۆمه‌ڵكوژی‌و هه‌ستكردن به‌كۆتاییهاتنی پێكه‌وه‌ژیان لای كوردی مه‌سیحی‌و موسوڵمان نییه‌و ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك پاساوداره چونكه ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌میرانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه ئاماده‌كاری ئه‌م راپۆرته قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن دانیان نا به‌وه‌ی سه‌دان ئێزیدی له‌وانه‌ی رازیی نه‌بوون موسوڵمان ببن كوژراون‌و ژنه‌كانیان كراوه‌ته كۆیله ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌تیان قبوڵ نه‌كردبێت”.
ئه‌میره‌كانی ویلایه‌تی موسڵ كوشتنی ئێزیدییه‌كانیان به‌ره‌وا داوته قه‌ڵه‌م له‌رووی شه‌رعه‌وه “ئه‌وان كافرن‌و رازیی نابن ببنه موسوڵمان، ئێستا شه‌نگال بوه‌ته به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت‌و جگه له‌موسوڵمانیش جێگه‌ی كه‌سیتری تێدا نابێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌هلی كیتاب بن (جووله‌كه‌و مه‌سیحی) و جزیه (سه‌رانه) بده‌ن”.
ئه‌بو قدامه كه ئه‌میرێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه جه‌غتیكرده‌وه “ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت سنوریی نییه” ئه‌مه‌ش ئێزیدییه‌كان ده‌خاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی كوشتن‌و راگواستن تا ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر كار بمێنێت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ری ئێزیدییه‌كانن‌و به‌شێكن له‌پشتێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
بیر شامۆ پیاوێكی ئاینی ئێزیدییه، ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووكات زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان “له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا یه‌كه‌مجاره مانه‌وه‌مان له‌نیشتمانی خۆمان له‌مه‌ترسیدابێت، ئه‌گه‌ر شه‌نگالمان له‌ده‌ست بچێت ئه‌وه هه‌موو بوونمان ئه‌كه‌وێته مه‌ترسیی.. جاران ئێمه دردۆنگ بوین له‌كۆچ به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مرۆ ئه‌وه تاقه چاره‌سه‌ر بێت”.
به‌ر له‌وه‌ی هیوای هەزاران ئێزیدی بێته‌دی به‌كۆچی به‌كۆمه‌ڵ یان پاراستنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كه دوو بژارده‌ن به‌دیهاتنیان دووره، زۆربه‌یان ناچارن له‌و خێوه‌تگایانه‌دا بژین كه ساده‌ترین بنه‌مای ژیانی تێدا نییه، هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند مانگێكیتر ئه‌ركی ئه‌وه راده‌په‌رێنن كه ئاماری ئاواره‌كان بكه‌ن‌و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌رێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌كان كه هه‌زاریان كچن‌و ئه‌مه‌ش به‌كارێكی مه‌حاڵ دێته به‌رچاو.
سه‌رباری ئه‌و ئاكامه‌ی رووداوه‌كان پێی ده‌گه‌ن، هه‌زاران خه‌ڵكی كۆست كه‌وتوو كه مناڵ‌و كچیان له‌فتوحاته‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له‌ده‌ست داوه چاوه‌رێی هاتنی زستانێك ده‌كه‌ن كه ره‌نگه كۆتاییان بێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
زستانێك كه زۆر سه‌خت ده‌بێت له‌ژیانی مامۆستا ده‌خیل ساڵح كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا جگه له‌نه‌سرینی كچه بچووكی. ساڵح كه چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌نزیك سنوری توركیاوه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتبوو هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت بپه‌رێته‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا، وتی “لێره كۆتاییمان هات.. هیچ كات ناگه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه هه‌رچی خۆشه‌ویستی من هه‌یه بردی”.
• ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌كۆمه‌كی تۆڕی رۆژنامه‌وانی الاستقصائیه ی عێراقی (نیریج) ئاماده‌كراوه.
بنکۆڵکاری
Investigations
بنکۆڵکاری","field":"name"}],"number":"1","meta_query":[[]],"paged":1,"original_offset":0,"object_ids":21492}" data-page="1" data-max-pages="1">