عه‌مار عەزیز 11/2023:
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە له هه‌رێمی كوردستان چاندنی برنجی کوردی لەمەترسیدایە و شارەزایان داوا دەکەن لەمەودوا شێوازێکی نوێی چاندن و ئاودانی برنج پەیڕەوبکرێت، “ساڵانه 47 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له‌رێگاى چه‌ند روبارێكەوە دێته ناو خاكى هه‌رێم و له‌و رێژه‌یه‌ش 30 ملیاری به‌فیرۆ ده‌ڕوات ته‌نها 17 ملیار به‌كارده‌هێنرێت”.
“بیرێكى ئیرتیوازیم له‌ناو زه‌وییه‌كه‌مدا هەڵکەندبو، ئێستا وشكبوه، هه‌مو ساڵێك بامیه و ته‌ماته و خه‌یار و چەندین به‌رهه‌مى دیکەم لە زەوییەکەمدا دەڕواند، کە روبەرەکەی 30 دۆنمە، بەڵام ماوەی دو ساڵه نەمتوانیوە هیچی تێدا بڕوێنم و تەنانەت ئه‌گه‌ر بیرێكى تریش هەڵبکەنم سودى نییه، چونكه ئاوى ژێر زه‌وى زیاتر له 50 مه‌تر چوه‌ته خواره‌وه”، حاتەم ساڵح کە جوتیارێكی دانیشتوی ناحیەی بجیلە لە سنوری قەزای ئاکرێ (100 کم رۆژهەڵاتی دهۆك) وا دەڵێت.
ماوەی حه‌وت ساڵە زۆرینەی جوتیارانی ئاکرێ لەڕێگەی بیری ئیرتیوازییەوە برنج بەرهەمدەهێنن
کشتوکاڵ، بەتایبەتیش برنج، سەرچاوەی دەرامەتی حاته‌م و دەیان جوتیاری دیکەی سنوری ئاکرێیە، بەڵام کەمئاویی ئەم سەرچاوە سەرەکییەی بژێوی خستوەتە ژێر مەترسییەوە، حاتەم باسی ئەوە دەکات کە 10 ساڵ لەمەوبەر نزیکەی 80% مەرەزەکانی بە روبار ئاودەدات، بەڵام ماوەی حه‌وت ساڵە زۆرینەی جوتیارانی ناوچەکە لەڕێگەی بیری ئیرتیوازییەوە برنج بەرهەمدەهێنن، ئەم دۆخەی بێئاویی، وەک خۆی ئاماژەی بۆ دەکات، ناچاربومی کردوە بۆ وەرزی ئەمساڵ زه‌وییه‌كى به‌راو بە روبەری 20 دۆنم لەسنوری ناحیەی قەسرۆك لە قەزای شێخان بە 10 ملیۆن دینار بەکرێ بگرێت.
لە سنوری ئاکرێ سەروی هەزار جوتیاری تایبەت بە چاندنی برنج هەن، بژێوی ژیانی نزیکەی هەزار و 500 خێزان لەسەرچاندنی برنجە
مەرەزە لە زۆربەی شوێنەکانی عێراق و کوردستاندا بە شێوازی کۆن و کلاسیك دەکرێت، لە سنوری قەزای ئاکرێ و پارێزگای دهۆك بەهەمان شێوە هەر لە دێرزەمانەوە پشت بەو شێوازە دەبەسترێت کە بڕێکی زۆری ئاوی پێویست دەبێت، لە کاتێکدا کەمئاوی یەكێكە لەو گرفتە ترسناکانەی بەشێوەیەکی گشتی روبەڕوی کشتوکاڵی عێراق بوەتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئاوی عێراق بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 نزیکەی 7 ملیار سێجا پاشەکشێی کردوە، ئەوەش لە هەمو ناوچەکانی عێراقدا هەڕەشەیە
لەم بارەیەوە عۆن زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، عەمباری ستراتیژی ئاوی عێراق بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 نزیکەی 7 ملیار سێجا پاشەکشێی کردوە، ئەوەش لە هەمو ناوچەکانی عێراقدا هەڕەشەیە بۆ سەر بەرهەمهێنانی برنج بە سنوری ئاکرێشەوە، لەوانەیە هەڕەشەکە بگاتە ئاستی وەستان و دورکەوتنەوە لە چاندنی زۆرینەی جۆرەکانی برنج بەتەواوەتی.
بەفیڕۆدانی ئاو دەگات 70%
ئەو برنجەی لە هەرێمی کوردستاندا بەرهەمدەهێنرێت بەبۆچونی دڵشاد عه‌بدولره‌حمان، به‌رێوه‌به‌رى ژینگه‌ى دهۆك تا پێدەگات پێویستى به‌بڕێكى زۆری ئاو هەیە، بێجگە لەوەی لەبەر ناشارەزایی و گرتنەبەری شێوازی کۆنی چاندنی برنج نیوه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى به‌كارده‌هێنرێت به فیرۆ ده‌ڕوات.
چاندنی هه‌ر کیلۆیەك له چه‌لتوكى برنج، پێویستى به سێ هه‌زار لیترى ئاو هەیە
سەبارەت بەو کێشەیە دكتور فه‌تحى عه‌بدولكه‌ریم، مامۆستاى زانكۆ و سەرۆکی بەشی بەروبومی کێڵگەیی لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دهۆك دەڵێت، “چاندنی هه‌ر کیلۆیەك له چه‌لتوكى برنج، پێویستى به سێ هه‌زار لیترى ئاو هەیە و هه‌ر دۆنمێك زه‌ویش له نێوان پێنج تا 10 كیلۆ چه‌لتۆكی پێویسته”.
چاندنی برنج بە شێوازی کۆن له هه‌مو به‌رهه‌مێكى تر زیاتر ئاوى به‌فیڕۆ ده‌ڕوات
باس له‌وه‌شده‌كات، چاندنی برنج بە شێوازی کۆن له هه‌مو به‌رهه‌مێكى تر زیاتر ئاوى به‌فیڕۆ ده‌ڕوات”، پێشنیاریش دەکات و ئه‌و شێوازه كۆن و كلاسیكه بگۆردرێت، به جۆرێك بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ئێستا و گوڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وادا بگۆنجێت”.
لە رێگەی تانکەرێکی ئاوەوەوە تاقیمکردەوە و بۆم دەرکەوت چاندنی یەك کیلۆ برنج پێویستی بە سێ هەزار لیتر ئاو هەیە
هەر لەمبارەیەوە بەشیر محەمەد کە جوتیارێکی گوندی سمێلایە لە ناحیەی بەردەسێنی سنووری ئاکرێ باس لەوە دەکات تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لەوە تێبگات چاندنی برنج چەندە ئاوی پێویستە، دەڵێت “لە رێگەی تانکەرێکی ئاوەوەوە تاقیمکردەوە و بۆم دەرکەوت چاندنی یەك کیلۆ برنج پێویستی بە سێ هەزار لیتر ئاو هەیە”.
ئەو جوتیارە دەربارەی دوبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی بەکارهاتو لە چاندنی برنجدا هێما بۆ ئەوە دەکات کە هەندێك جوتیار ئەم کارە دەکەن بەڵام زۆربەیان بیریان لەوە نەکردوه‌تەوە، لەکاتێکدا دەکرێت ئاوی پاشماوەی برنج بۆ چاندنی بەرهەمەکانی خەیارو تەماتەو پیازو شووتی بەکاربهێنرێتەوە، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە کە سروشتی برنج وایە هەرچەند زیاتر ئاو بخواتەوە بەرهەمەکەی جوانتر و بەتامتر دەبێت”.
ئەو دەربارەی چاندنی ئەم بەرهەمە کشتوکاڵییە لە سنوری ناوچەکەیاندا ئاشکرای دەکات کە “ئەمساڵیش بەهەمان رێژەی پارساڵ نزیکەی 9 هەزار دۆنم زەوی کراوەتە برنج و ئاوی روبارو بیر‌و کانیاوەکان بەکارهێنراون، ئەو ژمارەیەش بەگوێرەی رێژەی بارانبارین دەگۆڕێت و هەندێکجار گەیشتوەتە 12 هەزار دۆنم”.
سەبارەت بە چارەسەری ئەو گرفتە فازل مستەفا پێیوایە “لەمڕۆدا جوتیاره‌كان له‌به‌رده‌م دو بژاردەدا‌ن، یان ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م جۆرانه‌ى ئێستای برنج ببن و هه‌ندێك جۆرى تر بچێنن شێوازى ئاودانەکەیان جیاواز بێت، یاخود هەر له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌کە بەردەوامبن، ئەوەش لەوانەیە بەهۆی کەمئاوی و گۆڕانکاریی کەشوهەواوە ببێتەهۆی ئەوەی له ئایینده‌دا نه‌توانن چیتر برنج بەرهەمبهێنن”.
دكتور فه‌تحى عه‌بدولكه‌ریم لە زانكۆى دهۆك لێكوڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌سه‌ر شێوازێكى تازه و زیره‌ك كردوه بۆ چاندنى برنج، به‌پێى لێكوڵینه‌وه‌كه‌ى 80% ئاو ده‌پارێزرێت و 30% به‌رهه‌مه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت.
کارم لەسه‌ر شێوازێكى تازه‌ى ئاودانى برنج كردوه، ئه‌وه‌ش له رێگاى (دریفتینگ) واته دڵوپ دڵوپ
ئه‌و لەمبارەیەوە هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ جوتیارێك به‌شێوه‌ی كرده‌یى شێوازە نوێیەکە پەیڕەو بكات به‌ڵام جوتیاره‌كه رازى نه‌بوه، دەڵێت “کارم لەسه‌ر شێوازێكى تازه‌ى ئاودانى برنج كردوه، ئه‌وه‌ش له رێگاى (دریفتینگ) واته دڵوپ دڵوپ، به‌م رێگایه بە بەراورد لەگەڵ شێوازە کۆنەکەدا نزیكه‌ى 70% ئاوه‌كه ده‌پارێزرێت و 30% به‌رهه‌مه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت”.
دوپاتیشی دەکاتەوە کە ژینگه‌ى كوردستان بۆ شێوازه تازه‌كه زۆر گونجاوە، بەڵام لەبەر تێچونی زۆر جوتیاران پەیڕەویان نەکردوە، هەرچەندە تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان گرنگیان بەو شێوازە نوێیەکە نەداوە، کە پێویستی بە پارە دەبێت بەهۆی دابینکردنی بۆڕی تایبەت و چەند کەلوپەلێکی تر، ئەگەرچی قازانجەکەی زۆرە”.
گۆڕینی جۆرەکانی برنج و شێوازی نوێی چاندن
لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەشێوەیەکی گشتی جۆرە برنجێك بەرهەمدەهێنرێت لەناوخۆدا بە “عەنبەر” ناسراوە، کە لە خاکێکی گڵینی هەمیشە بەپیتدا دەڕوێت و پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاو هەیە، هەر لەبەرئەوەیە زۆربەی شارەزایانی کشتوکاڵ گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی بۆ ئەوەی بڕێکی کەمتری ئاو لە کشتوکاڵی برنجدا بەکاربهێنرێت دەبێ پشت بە شێوازە نوییەکەی چاندن ببەسترێت، کە پێویستی بە نقومکردنی کێڵگەی برنج نییە، بەڵکو دانانی تۆوی برنجە لەناو زەوی وشکدا و دواتر ئاودانی وەك هەر روەکێکی دیکەی ئاسایی، بۆ مانگێك هەفتانە یەكجار ئاو بدرێت بێئەوەی لەئاودا نقووم بکرێت.
تا هیچ لێکۆڵینەوەیەکمان لەسەر ئەوە نەکردوە بۆ ئەوەی لەمەودوا پشت بە شێوازی نوێ ببەستین
لەوبارەیەوە فازڵ مسته‌فا، به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى چاندن له قه‌زاى ئاكرێ پێیوایە خەڵك بەگشتی فێربوە هەر بە شێوازە کۆنەکە برنج بەرهەمبهێنن و دەشڵێت، “تا هیچ لێکۆڵینەوەیەکمان لەسەر ئەوە نەکردوە بۆ ئەوەی لەمەودوا پشت بە شێوازی نوێ ببەستین، کە ئەگەر پەیڕەوبکرێت رێژەیەکی کەمتری ئاومان پیویست دەبێت”. هێماش بۆ ئەوە دەکات کە ئەم بابەتە پێویستی بە هاوکاریی و شارەزایی هەمو لایەك هەیە.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى کشتوکاڵی دهۆك به پێویستی ده‌زانێت جۆرى ئه‌و برنجانه‌ى له كوردستاندا بەرهەمدەهێنرێت بگۆڕدرێن و چیتر لە چاندنی برنجدا پشت بە بیری ئیرتیوازی نەبەسترێت، لەوبارەیەشەوە ئەحمەد جەمیل کە بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوە حکومییەیە هێما بۆ ئەوە دەکات کە “بۆ ئەمساڵ لەسنوری پارێزگاکەیاندا زیاتر لە 19 هه‌زار دۆنم زه‌وى كراوه‌ته برنج، هه‌موشى له‌سه‌ر شێوازى كۆن رواوە، کە پێویستی بە ئاوێکی زۆر دەبێت، ئاماژەشیدا بەوەی ساڵی پار بڕیاریانداوە لە چاندنی برنجدا پشت بە بیرەکان نەبەسترێت و تەنها روبار و کانیاوەکان بەکاربهێنرێن.
بەگرنگی دەزانێت هەرێم هاوشێوەی وڵاتانی وەك ژاپۆن و چین بۆ چاندنی برنج پشت بە باران ببەستێت
بەگرنگی دەزانێت هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی وەك ژاپۆن و چین بۆ چاندنی برنج پشت بە باران ببەستێت و وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ ئەم پرسە گرنگە هاوکاری جوتیاران بکات.
کەمبونەوەی ئاو و بڕیاری قەدەغەکردنی چاندنی برنج
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە بڕیاریداوە تا ماوەیەکی نادیار چاندنی برنج لە وڵات‌دا قەدەغە بکات، پێشتریش بەرپرسێکی وەزارەتی ناوبراو لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2023دا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، دوای دانانی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی هاوین لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردو وەزارەتی کشوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، بڕیاردرا بەهۆی کەمئاوییەوە چاندنی برنج لە ناوەڕاست و باشوری وڵات‌دا سنوردار بکرێت.
هەر لەماوەی ئەمساڵدا وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق عۆن زیاب رایگەیاندوە، ئەمباری ستراتیژی ئاوی عێراقی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 نزیکەی حه‌وت ملیار سێجا پاشەکشێی کردوە.
زیاب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رونیكردوه‌ته‌وه، کە پاشەکشێی عەمباری ستراتیژی و کەمبونی ئاو هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کشتوکاڵی هاوینە لە عێراقدا و بۆنی کارەساتێکی راستەقینەی لێدێت و وا دەکات کشتوکاڵ سنوردار بکرێت بەتایبەتی کشتوکاڵی برنج لە ناوچەکانی فوڕاتی ناوەڕاستدا.
روبەری تەرخانکراو بۆ چاندنی برنج لە 300 هەزار دۆنمەوە بۆ تەنها 3 هەزار دۆنم کەمبوەتەوە
ئەوەشی وتوە، کە “روبەری تەرخانکراو بۆ چاندنی برنج لە 300 هەزار دۆنمەوە بۆ تەنها 3 هەزار دۆنم کەمبوەتەوە، ئەوەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردودا.
بەگوێرەی لێدوانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆك، ساڵانه 47 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له‌رێگاى چه‌ند روبارێكەوە دێته ناو خاكى هه‌رێم و له‌و رێژه‌یه‌ش 30 ملیاری به‌فیرۆ ده‌ڕوات ته‌نها 17 ملیار به‌كارده‌هێنرێت، هەروەها دەڵێت، “لە سنوری دهۆكدا 1477 بیری ئاوخواردنەوە و 2017 بیری کشتوکاڵی هەن”، ئاشکراشی دەکات، کە ته‌نها له‌نێوان ساڵانى 2013 تاکو 2016 له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمدا 29% بۆ 30% بیرەکان وشك بون.
سه‌رۆكى رێكخراوی ئاو له كوردستان پێشنیار دەکات چه‌ند به‌نداوێك دروستبكرێن
دەربارەی چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه عه‌بدوڵا قادر، سه‌رۆكى رێكخراوی ئاو له كوردستان پێشنیار دەکات له‌و شوێنانه‌ى بەهۆی چاندنی برنجەوە ئاو به‌هه‌ده‌ر دەدرێت به‌تایبه‌ت له‌سنورى قه‌زاى شێخان و ئاكرێ، چه‌ند به‌نداوێك دروستبكرێن، هاوکات داوا دەکات به‌زوترین كات یاسایەكی تایبتە بە بەفیڕۆنەدانی ئاو و دروستکردنی بەنداو لە پەرلەمان دەربچێت تا هه‌مو لایه‌ك پابەند بکرێن”.
مەترسی تەندروستی و پیسبونی ژینگە
بەپێی وته‌ی دڵشاد عەبدوڵڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه له دهۆك، “ئه‌و برنجه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ده‌چێنرێت به‌لایه‌نى كه‌مى پێنج تا شه‌ش مانگ له‌ژێر ئاودا ده‌مێنێته‌وه و برێك له‌گازى میتان دروست ده‌كات کە كاریگه‌رى زۆر خراپی بۆ سەر ژینگە هەیە” .
گازی میتان كە دوای دوەمین ئۆکسیدی کاربۆن، بەرپرسی سەرکییە لە قەتیسکردنی گەرما لەسەر زەوی
گازی میتان كە دوای دوەمین ئۆکسیدی کاربۆن، بەرپرسی سەرکییە لە قەتیسکردنی گەرما لەسەر زەوی، گازێکی هایدرۆکاربۆنیی بێڕەنگی گڕگرتوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە میسان و ئیسان پێکدێت، جۆرێکی پێترۆڵیەمە کە بەشێوەیەکی باو لەگەڵ نەوتی خاو‌دا بەرهەم دێت، توێژەران ئاشکرایان کردوە کە زۆربەی گازی هایدرۆجین لە گازی سروشتی بەرهەمدێت وئەو گازە بەبەراورد بە گازەکانی تر ڕێژەی 20%ــی زیانەکانی زیاترە بۆ ژینگە.
محەمەد ئیبراهیم، دانیشتوی گوندی دولێجانە سەر بە قەزای بەردەڕەش، چوار ساڵە وازی لە چاندنی برنج هێناوە، ئەوەش بەهۆی گرانی زەوی چاندن و گرفتی کەم ئاوی وتی، زیاتر لە20ساڵ کاری چاندنی برنج مان کردوە بەڵام بەم دواییە وازم لێهێنا، ئەوەش بەهۆی گرانی زەوی چاندنی برنج و کەمئاوی، بیرم دێت برنجمان لەبەر ئاوی کانیاو و روبارمان دەکرد، بەڵام لە چوار ساڵی رابوردو ئاوی روباری گوندەکەمان وشکبوتەوە هاوکات چەند کانیاوەکمان هەبو هەمویان وشکبونە”.
محەمەد ئیبراهیم زیاتر ده‌ڵێت، لەجیاتی چاندنی برنج، ئێستا ئەو بەرهەمانە دەچێنێن کە کەو ئاو سەرف بکات وەکۆ بامیە، خەیار، تەماتە و زۆر بەرهەمی دیكه، بەکرێگرتنی زەوی بۆ ئەم بەرهەمانە نرخەکەی ئەرزانترە لەچاو برنج”.
ڕاپۆرتی گێڕانەوە
Reports
ڕاپۆرتی گێڕانەوە","field":"name"}],"number":"1","meta_query":[[]],"paged":1,"original_offset":0,"object_ids":21463}" data-page="1" data-max-pages="1">