بنکۆڵکاری: سپایکەر: سەربردەی کوشتارگەیەک

بنکۆڵکاری

  • سپایکەر: سەربردەی کوشتارگەیەک

    کەمتەرخەمی فەرماندە ئەمنییەکان بووە هۆی لەسێدارەدانی نزیکەی ١٧٠٠ سەرباز بەدواداچوون: ئەحمەد روبەیعی وەرگێڕانی: جەمال پیرە دەستڕێژییەکانی گوللە جەستەی عەلی سەگرییان نەپێکا، لەسەر زەوی راکشا و بەخوێن داپۆشرا، خوێنی لاشەی هاوڕێ کوژراوەکانی کە لەتەنیشتی درێژدەبووەوە، تا خۆرئاوابوون، جارجار بەوریایی و بەدزییەوە سەیری هاوڕێکانی دەکرد خەڵتانی خوێن ببوون.... خەریک بوو هەناسەدانە خێراکانی ئاشکرای بکەن. "دوای ئەوەی وێنەی دایکم و هاوسەر و منداڵەکان لەخەیاڵمدا ئامادەبوون،دەستبەرداری خۆم بووم ، ئەگەر ئەمە نەبووایە رزگارم نەدەبوو". لەکاتێکدا ئەم قسانەی دەکرد دەستی راستی لەسەر سنگی دانابوو، وەک ئەوەی ئێستایش جەستەی خۆی لەخوێنی هاوڕێکانی پاک دەکاتەوە. ئەم سەربازە خۆبەخشە تەمەن ٢٣ ساڵییە، پێیوایە خۆشبەخترین کەسە، لەهەمانکاتدا بەدبەختترینییانە، لەبەر…

    بنکۆڵکاری

    بالفيديو والصور: مشاهد جديدة من مجزرة سبايكر الرهيبة
  • ئێزیدییەکانی دوای داعش… لەگەشتێکی “ژیان یان مردن”دا بەدوای نیشتیمانێکی ئارام

    سامان نوح .. باسم فرەنسیس وەرگێڕانی: جەمال پیرە "رەنگە ئەمە دوا هەمین گەشتم بێت لەم جیهانەدا.. رەنگە ئەمە بەکۆتاییهاتنی ژیانی من تەواوبێت و ئەوەی چەندین ساڵە کۆمکردووەتەوە لەدەست خانەوادەکەم بچێت .... بەڵام دەڕۆم تا خاکێک دەدۆزمەوە تێیدا شکۆو کەڕامەت و مرۆڤایەتیم بپارێزێت... خاکێکی باشتر لەنیشتیمانێک تێیدا هەموو رۆژێ هەڕەشە لەبوونم بکرێت". ئەمە دواهەمین وتەی گەنجێکی ئێزیدی بوو بەناوی داوود حەسۆ، بەر لەوەی ماڵئاوای لە ئەحمەد سلێمانی هاوڕێیە موسڵمانەکەی بکات و بەئاراستەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێبکەوێت، لەوێوە بروات بۆ سنوری نێوان تورکیاو بولگاریاو دواجار لەسەفەرێکی نایاساییدا خۆی بگەیەنێتە ئەڵمانیا، ئەو وڵاتەی لەدوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان لەسەر خاکی مێژووی خۆیان…

    بنکۆڵکاری

    File Photo Of Displaced People From Minority Yazidi Sect, Fleeing Violence From Forces Loyal To Islamic State In Sinjar Town, Walking Towards Syrian Border, On Outskirts Of Sinjar Mountain
  • مەسیحییەکانی عێراق لەنێوان ئاگری مانەوە یان کۆچ بەرەو نادیاردا

    دەشتی نەینەوا/ باسم فرەنسیس و سامان نوح وەرگێڕانی: جەمال پیرە پاش دوو هەزار ساڵ لە ژیانێکی هاوبەش و پەرستن و لاواندنەوە ئاینییەکان، ئێستا لەوێ نەماون، زەنگی کلێساکانیان لێنادرێت، دوای ئەوەی دەوڵەتی"خەلافەتی ئیسلامی" داگیریکردن و گۆڕینی بۆ کۆگای خۆراک و تەقەمەنی و خاچەکانی دابەزاند و هەرچی شتێکیان بەردەست کەوت لەکتێب و  گەنجینە مێژووییەکان سوتاندیان.   مەسیحییەکانی وڵاتی نێوان دوو رووبار(میزۆپۆتامیا) دیمەنی هەڵکوتانە سەر شارو لادێکانیان لەیادە لەسەر دەستی چەکدارانی"دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام" لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، و تێیدا شەریعەتێکیان سەپاند باوەڕی بەیەکسانی مافەکان نییە، خەڵکی ئەو ناوچانەیان خستە بەردەم دوو ئەگەر کە رەگ و ریشەیان لەسەر ئەم خاکە دەگەڕێتەوە…

    بنکۆڵکاری

    D8c13a5dd2144e72a32cc885c34ff9d8