: Ar چۆن مینحەی (نيريج) بەدەست دەهێنیت

Ar چۆن مینحەی (نيريج) بەدەست دەهێنیت

تۆڕى رۆژنامەوانیى بنکۆڵکاریى عێراقى (نیریج) ساڵانە چەند مینحەیەکى رۆژنامەوانى دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانى راپۆرتى بنکۆڵکاریى چڕ وپڕ لەلایەن رۆژنامەنوسانى عێراقى و بە سەرپەرشتیى راستەوخۆى تۆڕى نیریج.

ئەگەر رۆژنامەنوسێکى عێراقیت و لە هەر دەزگایەکى راگەیاندنى عێراقى یان عەرەبى یان جیهانى کاردەکەیت، یان ئەگەر رۆژنامەنوسێکى سەربەخۆیت و خوازیاریت بەدواداچوونێکى رۆژنامەوانیى بەرنامەبۆداڕێژراو ئەنجام بدەیت کە پشت بە بیرۆکەیەکى گرنگ ببەستێت و بە راستیى بەڵگەدار پاڵپشتیى بکات و تیشک بخاتەسەر دیاردەیەکى نێگەتیڤ کە ئەگەرى ئەوەى هەبێت ئاشکراکردنى ببێتە هۆى گۆڕانکارییەکى پۆزەتیڤ لە کۆمەڵگاى عێراقیدا، دەتوانیت مینحەى رۆژنامەنوسى لە (نیریج)ەوە وەربگریت بۆ ئەنجامدانى بەدواداچوونەکەت بە شێوەیەکى پرۆفێشناڵانە.

نیریج لە ماوەى رابردوودا پاڵپشتیى چەند راپۆرتێکى کردووە کە چەند دۆسیەیەکى گرنگیان کردۆتەوە وەک ئەو فاکتەرانەى دەبنە هۆى زیادبوونى رێژەى خۆسوتاندن لەنێو ژناندا لە کوردستانى عێراق، لەگەڵ هۆکارى بێ دەسەڵاتیى حکومەت و دەزگا مەدەنییەکانى کوردستان لە کەمکردنەوەى ئەو دیاردە ترسناکە، هەروەک هاوکاریى راپۆرتێکى چڕى وپڕى کردووە سەبارەت بە کاریگەریى ئەو کەم وکوڕییانەى لە یاساى بێ نەوایانى عێراقیدا هەن و بوونەتە هۆى ئەوەى زۆرێک لە بێ نەوایان بچنە نێو گروپە چەکدارەکان یان باندەکانى دزى و تۆڕەکانى تاوانى رێکخراوەوە. نیریج هاوکاریى چەندین بەدواداچوونى دیکەى کردووە لە شارەکانى عێراق وەک بەغداد و موسڵ و بەسرە و هەولێر و سلێمانى، ئەمە جگە لە هاوکاریکردنى بەردەوامى چەند بەدواداچوونێک کە لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور و باکور کاریان لەسەر دەکرێت.

ئەو مینحەیەى نیریج دەیبەخشێتە رۆژنامەنوسانى عێراقى، ئەگەر رەزامەندى لەسەر هاوکاریکردنى بەدواداچوونەکە نیشان بدات، تێچوونى هاتوچۆ لە ناوخۆى عێراق و مانەوە لەخۆ دەگرێت لەگەڵ پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن و خزمەتگوزاریى ئینتەرنێت، وەرگێڕانى بەڵگەنامە گرنگ و پێویستەکان بۆ ئەنجامدانى بەدواداچوونەکە، تێچوونى تێستى تاقیگە و چوونە نێو داتابەیسى بەسود لە تۆڕى ئینتەرنێت، ئەمە جگە لە خەڵاتێک بە بڕى 500 بۆ 750 دۆلار.

کۆى بودجەکە لەلایەن ئەو رۆژنامەنوسەوە پێشکەش دەکرێت کە دەخوازێت مینحەکەى پێ بدرێت، هاوپێچ لەگەڵ داواى بەشداربوون کە بۆ ئەنجامدانى بەدواداچوونەکە دەدرێتە نیریج.

نیریج هاوکاریى ئەنجامدانى ئەو راپۆرتانە دەکات کە بیرۆکەیەکى نوێى بەدواداچوون لەخۆدەگرن کە جێگەى گرنگیپێدانى گشتییە، بە مەرجێک ئەو گریمانەیەى پێشکەش بە نیریج دەکرێت روون و ئاشکرا بێت و بتوانرێت کار لەسەر کرۆکى بابەتەکە بکرێت. نیریج کار لەسەر بیرۆکەى گشتى ناکات وەک (مادە هۆشبەرەکان لە بەسرە، پیسبوونى ژینگە لە بەغداد، توندوتیژى لە موسڵ، گەندەڵى دارایى لە گرێبەستەکانى

بنەماکانى بەدواداچوونى رۆژنامەوانى دەستنیشان دەکات، کە بریتین لە: بوونى کێشەیەک (کردار)، ئەنجامدەرێک (بکەر)، قوربانى (بەرکار).

پێویستە ئەو رۆژنامەنوسەى داواى مینحە پێشکەش دەکات لێکۆڵینەوەیەکى سەرەتایى لەسەر بابەتى بەدواداچوونەکە ئەنجام دابێت، وەک کۆکردنەوەى بەڵگەنامە و راپۆرتە بڵاوکراوەکان، یان پەیوەندیکردن بە چەند سەرچاوەیەکى پێویست بە ئامانجى دڵنیابوون لەوەى کە دەکرێت پرۆژەى بەدواداچوونەکە کارى لەسەر بکرێت و دواتر (نیریج) لەخۆى بگرێت.

نیریج ئەو بەدواداچوونە هاوبەشانەش قبوڵ دەکات کە بە هاوکاریى چەند رۆژنامەنوسێک ئەنجام دەدرێن.

داواى بەشداریکردن:-

ناو:

بەروارى لەدایکبوون و شوێنى نیشتەجێبوون:

تەلەفۆن:

ئیمەیڵ:

دەزگاى راگەیاندن:

ناونیشانى کار:

بابەتى لێکۆڵینەوە:

زانیارى دەربارەى کارى رۆژنامەنوسى، کەى دەستت بە کارى رۆژنامەنوسى کردووە، لە کام دەزگاى راگەیاندن کارت کردووە و ئێستا چ کارێک دەکەیت:

ئەو کەیسە چییە کە بەنیازیت لەرێگەى بەدواداچوونەکەوە کارى لەسەر بکەیت، ئامانجت لە ئەنجامدانى بەدواداچوونەکە چییە:

هیچ فاکت و زانیارییەکى گرنگى ئەوتۆت لەسەر بابەتەکە دەست کەوتووە کە هانى دابیت بۆ ئەنجامدانى بەدواداچوونەکە، کامانەن:

بە چ شێوەیەک بەدواداچوونەکەت ئەنجام دەدەیت:

بە ماوەى چەند دەتوانیت بەدواداچوونەکە ئەنجام بدەیت:

پێویستت بە وەرگێڕانى بەڵگەنامە، ئەنجامدانى تێست لە تاقیگە، دابەشکردنى فۆرمى راپرسى هەیە، بۆچى:

پێت وایە دەتوانیت بە توانا و لێهاتووییى خۆت بەدواداچوونەکە ئەنجام بدەیت یان پێویستت بەوەیە لەرێگەى (نیریج)ەوە کارامەییەکى تایبەت بەدەست بهێنیت بۆ ئەنجامدانى کارەکە.

تکایە ئەمانەى لاى خوارەوە لەگەڵ داواکاریى بەشداریکردن هاوپێچ بکە بۆ وەرگرتنى مینحەکە:

١.بودجەى ئەنجامدانى بەدواداچوونەکە.

٢.پشتگیرییەکى نوسراو لەلایەن سەرۆکى ئەو دەزگایەى کارى لێ دەکەیت یان هەر دەزگایەکى راگەیاندن کە بابەتى تێدا بڵاودەکەیتەوە، کە بەدواداچوونەکەت دواى تەواوبوونى بڵاودەکەنەوە.

٣.سى ڤى.