گەندەڵی

رۆژنامەگەری لە مینبەرێکی ئاشکراکردن و لێپرسینەوەوە بۆ سەکۆیەکی بانگەشە، پارەی سیاسی چۆن دەسەڵاتی چوارەمی لە کوردستاندا لەناوبرد؟
هەموو شتێک سەرنجڕاکێشە، ستۆدیۆ گەورەکان بە دیکۆری شیک و ڕووناکی ناوازە و مۆسیقای جۆشاوەوە، وردەکاریی بێوێنە لە دەنگ و ڕەنگدا و لێهاتوویی لە دەرهێناندا، لەگەڵ پێشکەشکارانی شۆخوشەنگ بە جلی فەرمی و شیکەوە. بەڵام لە ڕاستیدا دەنگوباسەکان هەواڵ نین، بەڵکو ڕیکلامی پارەبۆدراون، دەسەڵاتی چوارەمیش چیتر مینبەری "چاودێری، ئاشکراکردن و لێپرسینەوە" نییە، بەڵکو بووەتە سەکۆیەک بۆ پڕوپاگەندە.ڕۆژنامەنووسان…












