بنکۆڵکاری
کۆچکردن .. بوونی کرستیانەکان لەعێراق ریشەکێش دەکات… ئاسایش، ئابووری، نوێنەرایەتی
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دا دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر ناوچەکانیاندا گرت، دەیان هەزار کرستیان ناچار بوون ڕوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وشارۆچکەکانی دەشتی نەینەوا بکەن کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کرستیانن، یان رووبکەنە دەرەوی وڵات.
بەکارهێنانی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا بۆ مەبەستی ئایینی
لە کۆمەڵگایەکی فرە کەلتووری وئایینی و لەژێر سایەی سیستمی دیموکراسیدا، پێویستە بوارەکانی فێرکرن وخوێندن سەربەخۆ بن و رێگا نەدرێت بکەونە ژێر کاریگەری هیچ ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو، بۆ ئەوەی دواتر نەبێتە هۆی ئەوەی ئاراستەی خوێندن و فێربوون بەلاڕێدا ببرێت، ماوەیەکە تێبینی دەکرێت لەچەند شوێنێکی جیاجیای هەرێمی کوردستاندا هەوڵدەدرێت ناوەندەکانی خوێندن وەك سەکۆیەك بۆ ریکلامی ئایینی بەکاربهێنرێن، ئەمەش بەبۆچوونی شارەزایان زەنگێکی مەترسیدارە بۆسەر کۆمەڵگا وپرسی بەیەکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی، رەنگە رێگە خۆشکەر بێت لە داهاتوودا نەوەیەکی توندڕەوی ئایینی دروست بێت. لیا خوێندکاری قوتابخانەیەکی ئینتەرناشنالە لە شاری سلێمانی، لە ماڵەوە لەتەنیشت خوشکە (14) ساڵانەکەیەوە دانیشتبوو کە لە هەمان قوتابخانەی ئینتەرناشناڵ دەخوێنن، دوو چیلکەی بەدەستەوەبوو ونانی…
داعش لە کوردستان ماوە .. شانەیەکی نوێی لە ئیدارەی ڕاپەڕین
گرووپێکی(30) کەسی، بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ داعش و بەکارهێنانی مزگەوت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەلایەن هێزێکی سەر بە ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لەماوەی (20) ڕۆژدا دەستگیردەکرێن، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت سنورەکەی تووشی شۆککرد، لەکاتێکدا بەشێک لەو دەستگیرکراوانە، موچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان و مامۆستایانی ئایینی و زۆرێک لە خەڵکیان بە کافر زانیوە و لەسەر هیجرەت بوون و خاکی کوردستان و عێراقیشیان بە (دارالکفر- خاکی کافران) ناوبردووە، ئەم گروپە لە کۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2023دا دەستگیرکراون، بەڵام ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنەکەیان لەمانگی شوباتی 2024دا بووە. ئیدارەی ڕاپەڕین، یەکەیەکی ئیداریی…
بێ سه‌روبه‌ریا بازارێ سێڤا، دێ 1،5 مه‌لیون دارێن سێڤا ل
حه‌جى ئه‌حمه‌د نیزیكى سێ حهفتیایه یێ راوه‌ستیاى ژ ئاڤدانا سێ زه‌ڤیێن خو كو سێڤێن رزى ئه‌ردى وان زه‌ڤیان داپوشابوو ومهرهما وى ژ ڤێ چه‌ندێ ئه‌وبوو دا وان دارێن سێڤا ل پایزا ئه‌ڤ ساله ببڕیت وبگۆهوریت ب دارێن خوخا وگێلاسا، هه‌روه‌سا هه‌ردوو كورێن وى یێن بچویك لسه‌ر جادا گوندى راوهستیایبون بو…
بێ نه‌وایان له عێراق … به‌هۆى یاسایه‌كى له‌رزۆك‌و بێده‌سه‌ڵاتیى حكومه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د ریاز، ئه‌و گه‌نجه‌ى ماوه‌ى ساڵێكه به‌هۆى تێپه‌ڕاندنى ته‌مه‌نى یاساییه‌وه له خانه‌ى بێ نه‌وایان ده‌ركراوه، شوێنێكى له باخچه‌ى ئوممه‌ى ناوچه‌ى بابولشهرقى ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت كردووه‌ته جێگه‌ى حهوانهى خۆى. هه‌رچه‌نده ئه‌حمه‌د به پاره‌ى ئه‌و بتڵه ئاوانه ده‌ژى كه رۆژانه له نزیك گۆڕه‌پانى ته‌حریرى نزیك باخچه‌كه‌وه ده‌یانفرۆشێت، به‌ڵام پێى وایه حاڵى زۆر…
قوربانیان له ساڵى 1990ه‌وه گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زار ئافره‌ت .. ئه‌و
سامان نوح‌و موه‌فه‌ق محه‌مه‌د له‌نێو بۆنى “سوتماكى جه‌سته‌ى مرۆڤ”دا كه سه‌رجه‌م شوێنه‌كه‌ى گرتبوه‌وه‌و هێواش هێواش به‌ره‌و قاوشهكانى تر‌ى نه‌خۆشخانه‌كه دزه‌ى ده‌كرد، نادین ئه‌و كچه‌ى كه به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك هه‌وڵى خۆسوتاندنى دابوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى هیستیریانه دهیگوتو ده‌یگوته‌وه “هه‌رگیز لێى خۆش نابم”. نادین، كه له‌فافى سپى رهنگو رووخسارى شاردبوه‌وه،…