ڕاپۆرتی گێڕانەوە
دەستبەسەرداگرتنی زەویی کرستیانەکان لە دهۆک.. بڕیارگەلێکی دادوەریی پەکخراو کە لەلایەن هەژموونی “ئاغاکان” و حساباتی سیاسییەوە گەمارۆ دراون
دەیان کرستیان لە پارێزگای دهۆک، لە خۆپێشاندانێکی بێپێشینەدا هاتنە سەر شەقام، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەوەی کە بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە لە (56) گوندی کرستیان لە ناوچە مێژووییەکانیاندا وەسفی دەکەن، هاوکات سەرکۆنەی پەکخستنی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک بڕیاری دادوەرییان کرد کە لە بەرژەوەندیی ئەواندا دەرچووبوون. لە بەرامبەردا، گێڕانەوەی فەرمی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی جەخت لەوە دەکاتەوە کە کێشەکە پەیوەندی بە ململانێی تاکەکەسیی (کۆنەوە) هەیە و کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت.

قەیرانی ئابووری لە کوردستان کەرتی چێشتخانەکانی پەکخستووە
بازرگانانی بازاڕ و توێژەرانی ئابووری حاڵەتەکانی داخستنی دوکانە بازرگانییەكان، لەنێویاندا چێشتخانە و کافتریاکان، دوای ماوەیەک لە کردنەوەیان بە "دیاردە" وەسف دەکەن و دەڵێن تەنیا بە کەرتێکەوە نەوەستاوە، بەڵکو هەموو کەرتە بازرگانییەکان دەگرێتەوە و دەرخەری تێنەگەیشتن لە بازاڕ و بارودۆخی دارایی وڵاتە، كەڵەكەبوونی کێشەی بێکاری و کەمی كرێی كرێكارەكانە.

رۆژنامەگەری لە مینبەرێکی ئاشکراکردن و لێپرسینەوەوە بۆ سەکۆیەکی بانگەشە، پارەی سیاسی چۆن دەسەڵاتی چوارەمی لە کوردستاندا لەناوبرد؟
هەموو شتێک سەرنجڕاکێشە، ستۆدیۆ گەورەکان بە دیکۆری شیک و ڕووناکی ناوازە و مۆسیقای جۆشاوەوە، وردەکاریی بێوێنە لە دەنگ و ڕەنگدا و لێهاتوویی لە دەرهێناندا، لەگەڵ پێشکەشکارانی شۆخوشەنگ بە جلی فەرمی و شیکەوە. بەڵام لە ڕاستیدا دەنگوباسەکان هەواڵ نین، بەڵکو ڕیکلامی پارەبۆدراون، دەسەڵاتی چوارەمیش چیتر مینبەری "چاودێری، ئاشکراکردن و لێپرسینەوە" نییە، بەڵکو بووەتە سەکۆیەک بۆ پڕوپاگەندە.ڕۆژنامەنووسان بەم جۆرە دۆخی میدیای کوردی پوخت دەکەنەوە، میدیایەک کە لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە قۆرخکراوە و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلاری بێسەرچاوەی لێ خەرج دەکرێت.

کۆنترین گوندی کشتوکاڵی لە جیهاندا مەترسی کۆتاییهاتنی کشتوکاڵی لەسەرە
ئەحمەد مستەفا 11/2023: شاخەوان مەحمودی تەمەن 60 ساڵ، جوتیارێکی گوندی دێرینی بێستانسورە، کە بە کۆنترین گوندی کشتوکاڵی دادەنرێت لە جیهاندا، بەتەنیا لەنێو کێڵگەیەکدا سەرقاڵی مەرەزەکردن بو، ئەو نیگەرانە لە کەمبونەوەی ئەو بڕە ئاوەی دەگاتە ناو زەوییەکەی کە کاریگەری خراپی کردوهتە سەر چاندنی برنجەکەی، کە دەبێت بەوهۆیەوە چەند کاتژمێرێك چاوەڕێ بکات…

پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان “لەسەر حسابی ژینگە و کشتوکاڵ” دروستدهكرێن
زریان محەمەد 11/2023: فاتیح عهلى محهمهد، جوتیارێكە لە ناوچەی (كهرتى 101ى بنگرد) لە قەزای کەلار، لە پارچە زەوییەکی كشتوكاڵیدا، ساڵانه چهندین بهرههمى جۆراوجۆرى وەک پاقله، تهماته، بامیهو سهوزه، هەروەها برنج و گهنم و جۆی بهرههم دەهێنا، ئێستادا بەشێکی زەوییەکەی کەوتوەتە بهر پرۆژهیهكى نیشتهجێبون، بەو شێوەیەش شانسی ئەوەی نامێنێت وەک جاران…

ژینگەی گەرمیان مهترسیی گهورهی لهسهره؛ ناوچهكه به “كارخانهى مهرگ” ناودهبرێت
خۆڵ و خاشاکی گەرمیان و دەوروبەری لهدوای ساڵی 2003وە لهنزیك روبارى سیروان ژێرخاك دهكرێت و بهشێكیشی له شوێنى كهڵهكهبونیدا دهسوتێنرێت، ئەوەش هۆکاری پیسبونی سهرچاوهكانى ئاو و خاكە، هەروەها دەبێتە مهترسییەکی گەورە بۆ سەر تهندروستى خەڵك، شارهزایهكی ژینگهش ناوچهكه به “كارخانهى مهرگ” ناودهبات.

چاندنی برنجی کوردی لە مەترسیدایە؛ شارەزایان داوا دەکەن شێوازێکی نوێی
عهمار عەزیز 11/2023: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە له ههرێمی كوردستان چاندنی برنجی کوردی لەمەترسیدایە و شارەزایان داوا دەکەن لەمەودوا شێوازێکی نوێی چاندن و ئاودانی برنج پەیڕەوبکرێت، “ساڵانه 47 ملیار مهتر سێجا ئاو لهرێگاى چهند روبارێكەوە دێته ناو خاكى ههرێم و لهو رێژهیهش 30 ملیاری بهفیرۆ دهڕوات تهنها 17 ملیار بهكاردههێنرێت”. “بیرێكى…

پاڵاوگە و کارگەكان هەڕەشەن بۆ سەر ژینگەی دهۆك؛ توشبون بە
دێژین صدقی “چەند ساڵێك لەمەوبەر لەوکاتەی لە پۆلی نۆی بنەڕەتیدا بوم، لە قوتابخانەکەم بورامەوە و هۆشم لە دەستدا، جارێکی دیکەش لە کاتی هاتنە خوارەوەم لەسەر بانی ماڵەوە، بێ هۆش بوم و کەوتمە خوارەوە، لەئەنجامدا بڕبڕەکانی پشتم شکان”، رەمزییە رەمەزانی، دانیشتوی گوندی باستکێی سنوری پارێزگای دهۆك، وا بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام…








