ڕاپۆرتی گێڕانەوە
دەستبەسەرداگرتنی زەویی کرستیانەکان لە دهۆک.. بڕیارگەلێکی دادوەریی پەکخراو کە لەلایەن هەژموونی “ئاغاکان” و حساباتی سیاسییەوە گەمارۆ دراون
دەیان کرستیان لە پارێزگای دهۆک، لە خۆپێشاندانێکی بێپێشینەدا هاتنە سەر شەقام، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەوەی کە بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە لە (56) گوندی کرستیان لە ناوچە مێژووییەکانیاندا وەسفی دەکەن، هاوکات سەرکۆنەی پەکخستنی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک بڕیاری دادوەرییان کرد کە لە بەرژەوەندیی ئەواندا دەرچووبوون. لە بەرامبەردا، گێڕانەوەی فەرمی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی جەخت لەوە دەکاتەوە کە کێشەکە پەیوەندی بە ململانێی تاکەکەسیی (کۆنەوە) هەیە و کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت.

قەیرانی ئابووری لە کوردستان کەرتی چێشتخانەکانی پەکخستووە
بازرگانانی بازاڕ و توێژەرانی ئابووری حاڵەتەکانی داخستنی دوکانە بازرگانییەكان، لەنێویاندا چێشتخانە و کافتریاکان، دوای ماوەیەک لە کردنەوەیان بە "دیاردە" وەسف دەکەن و دەڵێن تەنیا بە کەرتێکەوە نەوەستاوە، بەڵکو هەموو کەرتە بازرگانییەکان دەگرێتەوە و دەرخەری تێنەگەیشتن لە بازاڕ و بارودۆخی دارایی وڵاتە، كەڵەكەبوونی کێشەی بێکاری و کەمی كرێی كرێكارەكانە.

رۆژنامەگەری لە مینبەرێکی ئاشکراکردن و لێپرسینەوەوە بۆ سەکۆیەکی بانگەشە، پارەی سیاسی چۆن دەسەڵاتی چوارەمی لە کوردستاندا لەناوبرد؟
هەموو شتێک سەرنجڕاکێشە، ستۆدیۆ گەورەکان بە دیکۆری شیک و ڕووناکی ناوازە و مۆسیقای جۆشاوەوە، وردەکاریی بێوێنە لە دەنگ و ڕەنگدا و لێهاتوویی لە دەرهێناندا، لەگەڵ پێشکەشکارانی شۆخوشەنگ بە جلی فەرمی و شیکەوە. بەڵام لە ڕاستیدا دەنگوباسەکان هەواڵ نین، بەڵکو ڕیکلامی پارەبۆدراون، دەسەڵاتی چوارەمیش چیتر مینبەری "چاودێری، ئاشکراکردن و لێپرسینەوە" نییە، بەڵکو بووەتە سەکۆیەک بۆ پڕوپاگەندە.ڕۆژنامەنووسان بەم جۆرە دۆخی میدیای کوردی پوخت دەکەنەوە، میدیایەک کە لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە قۆرخکراوە و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلاری بێسەرچاوەی لێ خەرج دەکرێت.

لە پارێزگای دهۆک: دەردانی پاشماوە پزیشکییەکان ژینگە پیس دەکات و
دێژین سدقی هەرکاتێک هەرزینی تەمەن(32 ساڵ) لەبەردەم نەخۆشخانەی سوتاوی لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، بۆ ساتێک سەیری ژووری مانەوەی نەخۆشەکان و ڕاڕەوە لاوەکییەکان وحەوشەی پشتەوە دەکات کە ئامێری سوتاندنی پاشماوە پزیشکییەکانی تێدایە و دوکەڵە ژەهراوییەکانی بە ئاسماندا بڵاو دەکاتەوە، پێش ئەوەی لووتی داپۆشێت وبەخەمی لەدەستدانی دایکی لەوێ دوور…

دوای یەك دەیە لە هێرشی داعش… بۆچی هێشتا ئێزدییەکانی عێراق
یەك دەیە(دە ساڵ) تێپەڕ دەبێت بەسەر پرۆسەکانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بە دەستی ئەندامانی رێکخراوی داعش، هەزاران ووتار نوسران وسەدان کۆنگرە گیران، بەڵام هێشتا کۆمەڵگە زانیاری تەواوی نیە دەربارەی ئایینی ئێزدی وهەڵەی زۆریش لەو داتا وزانیارییانەدا هەیە لەسەر پەیڕەوکەرانی ئەو ئایینە، کە بەم هۆیەوە هەڵوێستی دژ بەوان سەرهەڵدەدات وسروت ورێوڕەسمە ئایینییەکانیان رەت…

گوێچکەماسی لەرووبارەکانی کوردستاندا دەرکەوتووە… هۆکارەکەی پەیوەندی بە گۆڕانکارییە ژینگەییەکانەوە هەیە
ماوهى زیاتر له ساڵێكه دهركهوتنى گوێچكهماسى لهنێو دهریاچهى دوكان وەك حاڵەتێکی ئەرێنی بووهته جێگهى سهرنج و خۆشحاڵى هاووڵاتیان و راوچیان، زۆر به روونى له قهراخى دهریاچهكه و ئهو چهم و رووبارانهى كه دهڕژێنهسهرى دهبینرێن. هەندێك هۆکاری دروستبوونی ئەم حاڵەتە بۆ داكشانى ئاوى دهریاچهكه و وشكهساڵى دەگەڕێننەوە و شارەزایەکی زیندەوەرە ئاوییەکانیش…

سیستمی سۆلار “چارەسەرێکی گونجاو” بۆ کۆتاییهێنان بە موەلیدە ئەهلییەکان
کە لە دورەوە سەیری دیمەنی گوندی هەزار مێرد دەکرێت زۆر بە رونی دیارە دیمەنێکی تەواو جیاوازی هەیە لە شوێنەکانی تر، بەو پێیەی لە کۆی 26 ماڵی گوندەکە 17یان سیستمی سۆلار، واتە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنن، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەکەسانی ناو ئەم ڕاپۆرتەوە وەگیراون، پشت بەستن بە وزەی خۆر…

کەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دانیشتوانی هەولێر
“هێشتا با بێت، هێشتا با بێت!” هێمن مەجید هاوڵاتییەکی دانیشتوی گەڕەکی گەلاوێژە لە باشوری شاری هەولێر، لە کاتی پڕکردنی تانکی ئاوی سەربانەکەیدا وەها هاواری دەکرد بۆ ئەوەی دەنگی بە شوفێری ئەو تانکەرە ئاوە بگات، کە بەهۆی نەبونی ئاوەوە بە ناچاری دوو تانکی ئاوی بە 15 هەزار دینار لێ کڕیبو. ئەو بە…

کشتوکاڵ؛ قوربانییە سەرەکییەکەی گۆڕانە ژینگەییەکان لە بازیان
“چەند ساڵێکە هەست بەوە دەکەین تۆزێکی ڕەشباو لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سنوری قەزای بازیان نیشتوەتەوە و چەند نەخۆشییەک ڕویان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کردوە. بەوهۆیەوە جوتیاری وا هەبوە لە ساڵێکدا بەهۆی ئەو نەخۆشییانەوە 100 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتوە”، ئەمە قسەی محەمەد عومەرە کە جوتیارێکی ناوچەی بازیانە.ئەو کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە…

بێئاویی لە سنوری ئاکرێ دەبێتە هۆکاری کۆچ و کێشەکان دەگەنە
“رۆژێک چومە گەرماو دەستنوێژ بگرم، ویستم کاسە ئاوێک بەکاربهێنم بۆ دەموچاو شۆردن، لە پڕ دەنگی کچەکەم گوێ لێ بو، وتی باوکە تەنیا ئەو کاسە ئاوەمان ماوە، با بیکەینە ناو موبەریدەکەوە، ئەوکاتەی کە گوێبیستی ئەو قسەیە بوم، وتم تەواو ژیان لەم گوندە نەما”.ئەمە قسەی رێبەر تاهیری تەمەن 35 ساڵە کە پیشەی…

ئاوەڕۆ دەچێتە ناو چەمەکەی دهۆك، خەڵك بێزارن و داوای پاككردنهوهی
“بۆنى ناخۆشى ئاوی چەمی بەردەم ماڵەکانمان ژیانى تاڵکردوین، به تایبهت له وهرزى هاویناندا کە بۆگەنی ئاوەکەوە وای لێکردوین تەنانەت نەتوانین فێنككهرهوه بهكاربهێنین، ئەمە جگە لە بوونی مێشوله و مێروی جیاجیا، له زستانیشدا ترسى ئەوەمان هەیە ئاوەکە بێتە ناو ژورەکانمانەوە کە چەندین جار رویداوە”، ئەمە وتەی تاهیر سهرگهلى-یە کە هاوڵاتییەکی شاری…











