Archive
100 هەزار کەس لە بەسمایە لەژێر هەڕەشەی دەردانیگازە ژەهراوییەکانی ناوچە
دووکەڵ وگازە ژەهەراوییەکان کە لە دامەزراوە پیشەسازییەکانی (ئەبوسێلە) و(نەهروان)ەوە دێنە دەرەوە بە بەردەوامی ئاسمانی شاری(بەسمایە)یان داپۆشیوە،بەتایبەتی لەشەواندا، بەهۆی چالاکی کارگەکانی درووستکردنی خشت وقیر وفالانکۆت وپاککردنەوە ودووبارە بەکارهێنانەوەی ڕۆن و چەورییەکان،کە دەیان کەس بەبێ مۆڵەت وبەبێ پابەندبوون بە پێوەرە ژینگەییەکانەوە تێدا کاردەکەن، ئەمەش زیانی ژینگەیی وتەندروستی زیاتر بەجێدەهێڵێت.