

یەك دەیە(دە ساڵ) تێپەڕ دەبێت بەسەر پرۆسەکانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بە دەستی ئەندامانی رێکخراوی داعش، هەزاران ووتار نوسران وسەدان کۆنگرە گیران، بەڵام هێشتا کۆمەڵگە زانیاری تەواوی نیە دەربارەی ئایینی ئێزدی وهەڵەی زۆریش لەو داتا وزانیارییانەدا هەیە لەسەر پەیڕەوکەرانی ئەو ئایینە، کە بەم هۆیەوە هەڵوێستی دژ بەوان سەرهەڵدەدات وسروت ورێوڕەسمە ئایینییەکانیان رەت دەکرێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆکارێك بۆ سەرهەڵدانی ووتاری رق وکینە کە وەك هەڕەشەیەکە لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە عێراقدا.
تۆمەتی “شەیتان پەرستی” وباسی وابەستەیی بە خەلیفەی ئەمەوی یەزیدی کوڕی معاویە، بەشێکن لەو زانیارییە هەڵانەی کە بڵاوبوونەتەوە لەسەر ئایینی ئێزدی لە کۆمەڵگەی عێراقیدا، کە ئێزدییەکان ئەمە بە نەزانی دادەنێن دەربارەی ئایینەکەیان وبە هۆکارێکی رەواجپێدانی رق وکینە لێی دەڕوانن وداوای وەستاندنی دەکەن، بە مەبەستی دوبارە بەکارهێنانەوەی لەلایەن رێکخراوە “تیرۆرستی”یەکانی وەك “داعش”ەوە بە مەبەستی پاساو هێنانەوە بۆ ئەو توندوتیژییانەی کە بەرانبەریان ئەنجامیان دەدەن، ئێزدییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئایینەکەیان “یەکتاپەرستییە وتەبشیری نیە”.
لەمبارەیەوە چالاکوانی مەدەنی نافین سموقي (٣٠ ساڵ) دەڵێت کاتێك خۆی وەك “ئێزدی”یەكی شاری شنگال(سنجار) دەناسێنێت، هەموو کات هەمان دەستەواژە وپرسیار رووبەڕووی دەبنەوە: “ئایا راستە کە ئێزدییەکاان شەیتان پەرستن؟” و”ئایا ئێزدییەکان لە شوێنکەوتووانی یەزیدی کوڕی معاویەن؟”.
تۆمەتی “شەیتان پەرستی” وباسی وابەستەیی بە خەلیفەی ئەمەوی یەزیدی کوڕی معاویە، بەشێکن لەو زانیارییە هەڵانەی کە بڵاوبوونەتەوە لەسەر ئایینی ئێزدی لە کۆمەڵگەی عێراقیدا
سموقی رەواجدان بە جۆرە تێگەیشتنانە بە بەبازاڕکردن(مارکێتین) دادەنێت بۆ بیرۆکەی بێزراندنی ئێزدییەکان لە رووی کۆمەڵایەتییەوە وبەمەش خۆیان وئایینەکەیان رووبەڕووی گوتاری رق وکینە دەبنەوە. بۆیە داوا دەکات کە کار بکرێت بۆ لێپێچینەوەی هەر کەسێك کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بقۆزێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم درۆ ودەلەسانە لەبارەی ئایینەکەیانەوە.
نادین سموقی نمونەیەك لەمبارەیەوە دەهێنێتەوە، وەك ئەوەی کە بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بە رەگەز عەرەبە، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی سەردانیدا پێش چەند مانگێك بۆ بەناوبانگترین پەرستگای ئێزدییەکان کە ئەویش پەرستگای “لالش”ە، کە بە پیرۆزترین ناوەندی ئایینیی ئێزدییەکانە لە عێراق، کە ناوبراو وەسفی ئەو شوێنەی کردووە بەوەی کە ئەو شوێنە “پەرستگای شەیتان پەرستەکان”ە. ئەم وەسفەش وایکردووە کە دەیان کەس لەوانەی کە پۆستەکانی ئەو دەبینن، کۆمێنتی نەگونجاو ونوسینی خراپ لەسەر ئەو پۆستە بکەن دژ بە شوێنکەوتووانی ئایینی ئێزدی، لە ئەنجامدا ئەم زانیارییە هەڵەیە رەاجی پێدراوە و رەنگە لەلای هەندێکیش وەك راستی وحەقیقەت سەیری بکرێت.
پەرستگای “لالش” دەکەوێتە ناوجەی شێخان کە (٤٧) کیلۆمەتر دوورە لە باکوری شاری (موسڵ) کە ناوەندی پارێزگای (نەینەوا)یە. ئەم پەرستگایە پەرستگای سەرەکی شوێنکەوتووانی ئایینی ئێزدییە لە عێراق، کە ساڵانە چەندین بۆنەی ئایینی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئێزدییەکان باوەڕیان بە خودایەکی تاك وتەنیا وحەوت فریشتە هەیە، ئێزدییەکان لە هەردوو پارێزگای دهۆك وموسڵ لە باکوری عێراقدا نیشتەجێن و ژمارەیان لە عێراقدا بە نزیکەی نیو ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، زۆرینەی ئێزدییەکان بە زمانی کوردی دەدوێن وسەرجەم رێنماییە ئایینییەکانیان لە “ووتە وئامۆژگاری ونزا”کانیشیان هەر بە زمانی کوردییە، کە ئەمەش وا دەکات کە بیروباوەڕی ئێزدی بۆ هەر کەسێك کە بە کوردی نەدوێت نادیار ونەزانراو بێت.
سموقی دێتەوە سەر باسی چالاکوانە عەرەبەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ودەڵێت کە “ئەو کەسە زانیاری هەڵەی بڵاو کردۆتەوە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەو پەرستگایە وخۆی ماندوو نەکردووە بەوەی کە پرسیار لە خزمەتکارانی شوێنەکە یان یەکێك لە سەردانیکارە ئێزدییەکان بکات لەوێ، یان کەسێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدی کە گەورە پیاوانی ئایینی ئێزدین وشوێنی ئەوان چەند هەنگاوێك دوورە لە پەرستگاکەوە، تا بتوانێت کە پرسیاری ئایین وبیروبڕوای راستەقینەی خۆیانیان لێ بکات”.

النص المکتوب علی الصورة ( لە قووڵایی پەرستگای شەیتان پەرستانی ئێزدییەوە لە پەرستگای لالش لە دهۆک لە باکوری عێراق رحال الخبر ١٤٤٥هـ)
ئێزدییەکان باوەڕیان بە خودایەکی تاك وتەنیا وحەوت فریشتە هەیە، ئێزدییەکان لە هەردوو پارێزگای دهۆك وموسڵ لە باکوری عێراقدا نیشتەجێن و ژمارەیان لە عێراقدا بە نزیکەی نیو ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، هەروەها بە ملیۆن ونیوێکی تر کر دابەش بوون بەسەر دەوڵەتانی جیهاندا کە زۆرێکیان لە ئەڵمانیا وئازەربایجان نیشتەجێن.
زۆرینەی ئێزدییەکان بە زمانی کوردی دەدوێن، جگە لەو ئێزدییانەی کە لە هەردوو ناوچەی (بەعشیقە) و(بەحزانی) لە باکوری (موسڵ) دەژین. سەرجەم رێنماییە ئایینییەکانی ئێزدی لە “ووتە وئامۆژگاری ونزا”کانیان هەر بە زمانی کوردییە، کە ئەمەش وا دەکات کە بیروباوەڕی ئێزدی بۆ هەر کەسێك کە بە کوردی نەدوێت نادیار ونەزانراو بێت.
لای خۆیەوە چالاکوانی ئێزدی سیروان فەندی (٢٧ ساڵ) جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەویش وەك هەر کەسێکی دیکەی ئێزدی رووبەڕووی هەڵویستی نەرێنی بووەتەوە لە کەسانێك کە ئاستی رۆشنبیرییان دیاریکراو بووە، کە هەندێك لەو کەسانە لە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان بوون “لەبەر دروستبوونی وێنایەك لەلایان لە ئەنجامی پشتبەستن بە زانیاری هەڵە”، ئەوەشی روونکردەوە کە ئەم حاڵەتانە ئازاری دەروونی لا دروست دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەر بەردەواە لەسەر “بەرەنگاربوونەوەی زانیارییە هەڵەکان و بەرپەرچدانەوەی هەر کەسێك کە رەواجی پێبدات”.
سیروان هۆشداری دەدات لەوەی کە “دامەزراوە فێرکاری وکلتورییە عێراقییەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون لە ناساندنی ئایینە جیاوازەکان لە ووڵاتدا، نەبوونی پرۆگرامێکی خوێندن لە خوێندنگە وقوتابخانە بنەڕەتییەکاندا کە وانەی بیروبڕوای پێکهاتە ئایینی ومەزهەبییە جیاوازەکان بڵێتەوە، کە ئەمەش لە سایەی ئەو کەلێنە کۆمەڵایەتییەوە کە دەیەها ساڵە بەهۆی ململانێ تائیفییەکانەوە دروست بووە، کە بەهۆیەوە هەڵە تێگەیشتن دەربارەی هەندێك لە ئایینەکانی وەك ئێزدی وکاکەیی ومەندائی وئایینی دیکەشەوە، دروست بووە”.
هەروەها ئاماژەش دەدات کە ئەمەش هانی زۆرێك لە چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنوسانی داوە لە ئایینە جیاوازەکان کە ئەم ئەرکە بگرنە ئەستۆ لە رێگەی ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و”هاتونەتە پاڵ هاوکارە ئێزدییەکانیان لە بەرپەرچدانەوەی زۆر لەو زانیارییە هەڵانە وکارکردن بۆ راستکردنەوەیان”.
شەیتان پەرستی
بەپێی ووتەی چالاکوانی ئێزدی نەسر حاجی خزر ئایینی ئێزدی “یەکتاپەرستییە وبروای بە خودا وفریشتەکان ورۆژی دوایی هەیە”، بەڵام جیاوازە لە ئایینەکانی تری یەکتاپەرستی لە شێوازی ئەنجامدانی پەرستشەکاندا، وناوەرۆكەکەی بریتیە لە “پەرستنی خودای گەورە ومیهرەبان”.
بەپێی ووتەکانی حاجی خزر یەکەمین دەق لە نزای ئایینی ئێزدیدا جەخت لە تاك وتەنیایی خودا دەکاتەوە ودەقەکەی بەکوردی بریتییە لە “خودا تاك وتەنهایە، هیچ هاوبەش(شریك) وهیچ هاوڕێیەکی نیە، خودا پیرۆزە بە تاك وتەنهایی خۆی”، ئێزدییەکان بە خودا دەڵێن “خودێ” کە واتای ئەوەیە “خۆی خۆیی خولقاندووە”، کە ئەمەش “لوتکەی یەکتاپەرستییە کە بەرجەستە بووە لە ئایینی ئێزدیدا”
“دامەزراوە فێرکاری وکلتورییە عێراقییەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون لە ناساندنی ئایینە جیاوازەکان لە ووڵاتدا، نەبوونی پرۆگرامێکی خوێندن لە خوێندنگە وقوتابخانە بنەڕەتییەکاندا کە وانەی بیروبڕوای پێکهاتە ئایینی ومەزهەبییە جیاوازەکان بڵێتەوە، کە ئەمەش لە سایەی ئەو کەلێنە کۆمەڵایەتییەوە کە دەیەها ساڵە بەهۆی ململانێ تائیفییەکانەوە دروست بووە، کە بەهۆیەوە هەڵە تێگەیشتن دەربارەی هەندێك لە ئایینەکانی وەك ئێزدی وکاکەیی ومەندائی وئایینی دیکەشەوە، دروست بووە”.
نەسر حاجی خزر دەڵێت: “ئەو توێژەرانەی کە دەربارەی ئێزدی نوسیویانە لە نیەوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا کە هەموویان عەرەب بوون، هیچیان لەگەڵ ئێزدییەکاندا نەژیاون وهەڵسوکەوتیان لەگەڵ نەکردوون ونەشیانتوانیوە کە بە قووڵی پەیوەندییان لەگەڵ ببەستن بەهۆی ئەوەی کە ئێزدییەکان گۆشەگیر وداخراو بوون وهەتا کۆتایی سەدەی رابردووش هەروا بوون”، خزر باس لەوەش دەکات کە ئەم توێژەرانە “بوونەتە هۆی شێواندنی ئایینی ئێزدی بەهۆی نوسینە سادەکانیانەوە، بە تایبەت سەبارەت بە هەڵوێستی ئێزدییەکان دەربارەی شەیتان”.
ئەفسانە ئێزدییەکان باس لەوە دەکەن کە خودا فەرمانی بە فریشتەکانی کردووە کە کڕنوش بۆ ئادەم ببەن بە مەبەستی تاقیکردنەوەیان، دوای ئەوەی کە بەڵێنی لێوەرگرتوون کە کڕنوش بۆ هیچ کەسێك نەبەن جگە لە خۆی(خودا)، بەڵام فریشتەکان سەرجەمیان کڕنوشیان بۆ ئادەم بردووە جکە لە “مەلەکە تاووس” کە رەتیکردۆتەوە کە کڕنوش ببات بۆ هیچ کەسێك جگە لە خودا، بەم جۆرە لە تاقیکردنەوەکەدا دەرچووە وبووە بە نزیکترینی مەخلوقات لە خوداوە. هەر ئەمەشە کە وای لێکردووە ببێتە کاراکتەرێکی سەرەکی لە ئایینی ئێزدیدا.
بەپێی ووتەی توێژەرەکان ئەم چیرۆکە وایکردووە کە هەندێك لە شوێنکەوتووانی ئایین وتائیفەکانی دیکە “مەلەکە تاووس” بە خودی شەیتان دابنێن وبەم شێوەیەش ئێزدییەکان بە “شەیتان پەرست”ەکان وەسف بکەن، هەرچەندە کە خۆیان(ئێزدییەکان) ئەمە رەتدەکەنەوە، چونکە ئەوان بڕوایان بە بوونی بوونەوەرێکی شەڕانگێزی وەك شەیتان نیە وبڕوایان وایە کە شەڕ لە ناخی خودی مرۆڤەوە هەڵدەوڵێت وسەرچاوە دەگرێت.
حاجی خزر دەڵێت هەرچەندە کە تۆمەتی “شەیتان پەرستی” هەر لە کۆنەوە ئاراستەی ئێزدییەکان دەکرێت، بەڵام رەواج پێدانەوەی ئەم تۆمەتە لەسەر ئاستێکی فراوانتردا لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دوبارە هاتۆتەوە مەیدان لە سەردەمی حوکمی رژێمی حزبی بەعسدا، کە “نوێکراوەتەوە وهاتۆتەوە بەرباس لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانی وەك قاعیدە ودواتریش داعش بۆ پاساو هێنانەوە بۆ کار وکرداری ئەم رێکخراوە تاوانکارییانە کە دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامیان داوە لە کوشتن ورفاندن وتاوانی دیکە”.
هەروەها دەشڵێت کە وروژاندنی ئەم تۆمەتانە وبلاوکردنەوەیان لە رێگەی راگەیاندنەوە سەرکەوتوو بووە لە کاریگەری کردن لە ژمارەیەك لە گەنجان ولاوانی “بێئاگا” کە دوای رێکخراوی “داعش” وپێش ئەویش “قاعیدە” کەوتن وئەوانیش بەکاریانهێنان وسوودیان لێوەرگرتن بۆ “خزمەتکردنی بیری پەڕگیری، کە ئەمانیش هەستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی فراوان بۆ کوشتنی ئێزدییەکان، لەژێر فشاری گوتارێکی بەهێزی رق وکینەدا”.
رێکخراوی داعش لە بەرواری (٣/٨/٢٠١٤)دا هێرشێکی فراوانی کردە سەور ناوچە ئێزدییەکان لە قەزای شنگال(سنجار) لە پارێزگای نەینەوا کە بووە هۆی کوژرانی (١٢٩٣) ئێزدی کە زۆرینەیان لە پیاوان بوون، هەروەها رفاندنی (٦٤١٧) کەسی ئێزدی کە (٣٥٤٨) کەسیان لە ژنان بوون وتا ئێستاش چارەنوسی نزیکەی (٢٧٠٠) کەسیان کە زۆرینەیان لە ژنانن نادیارە.
پێشتریش رێکخراوی قاعیدە(القاعدة) لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٥) و(٢٠١٠)دا چەندین هێرشی کردە سەر ئێزدییەکا لە پارێزگای نەینەوا کە لە ئەنجامدا سەدان کەسی ئێزدی بوونە قوربانی، لەم هێرشانەش ئەو تەقینەوانەی کە لە رێگەی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراوەوە روویاندا لە ناحیەی (القحطانیة)ی سەر بە قەزای شنگال لە بەرواری (١٤/٨/٢٠٠٧) کە بووە هۆی کوژرانی (٧٩٦) کەسی ئێزدی وبرینداربوونی (١٥٦٢) کەسی دیکە ونەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەم هێرشەی بە “توندترین وگەورەترین هێرش دانا کە خەڵکانی سڤیلی لە عێراق بە ئامانج گرتبێت”.
ئەکادیمی وتوێژەری بواری پێکهاتەکان(کەمینەکان) لە زانکۆی دهۆك خدر دۆملی لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت کە ئایینی ئێزدی یەکێکە لە ئایینە باوەکانی کۆن لە ووڵاتی دوو روبار(میزۆپۆتامیا)دا وئایینی ئێزدی زیاتر لە (٢٠٠٠) ساڵە بوونی هەبووە.
دۆملی دەڵێت کە “ناوی ئێزدی بەکوردی بەواتای خوداپەرستان دێت، کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر یەکتاپەرستی ئەم ئایینە وئێزدی لە ووشەی (ئەزدای) بە واتای ئەوەی کە خولقاندومی و ئێزدیی واتای ئەوەی خۆی خۆی خولقاندووە، کە ئەمەش بەڵگەی وابەستەبوونی ئایینی ئێزدییە راستەوخۆ بە خوداوە”.
دەلاقەیەکی کاتیی، بەڵام…
لەلایەکی دیکەوە زانیاری هەڵە بڵاوە لەسەر وابەستەبوونی ئایینی ئێزدی بە خەلیفەی ئەمەوی یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان، کە لەمبارەیەشەوە دۆملی روونی دەکاتەوە کە “ئایینی ئێزدی هیچ پەیوەندییەکی بە خەلیفە یەزیدی کوڕی معاویەیەوە نیە” وئاماژە بەوەشدەکات کە ئەم هەڵەیە لە ئەنجامی لێكچوونی لەفزییەوە هاتووە لە نێوانی هەردوو ووشەی “ئێزدی” وناوی خەلیفە “یەزید”ەوە هاتووە وهیچی تر.
دۆملی بەڵگەیەکی دیکەش دەخاتەڕوو ئەویش بەوەی کە ماوەیەکی زەمەنی زۆر هەیە لە نێوان مێژووی ئایینی ئێزدی کە دەگەڕێتەوە بۆ (٢٠٠٠) ساڵ پێش زایین، لەگەڵ سەردەمی خەلیفەی ئەمەوی ێەزید کە لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا حوکمی کردووە.
خزر دۆملی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە لەم دەلاقە وکەلێنە زەمەنییە دوورودرێژ و زۆر وفراوانەوە روون دەبێتەوە کە ئایینی ئێزدی هیچ پەیوەندییەكی بە خەلیفەی ئەمەوییەوە نیە، بەڵکو بەستنەوەیان بەیەکەوە ئامانجەکەی بریتیە لە دروستکردنی دوژمنایەتی ورق وکینە لە نێوان ئێزدییەکان لە لایەك وموسڵمان وبەتایبەت شیعەکانیان، لەلایەکی تریشەوە بابەتەکە “هیچ نیە جگە لە نزیکیی زمانەوانی لە نێوان ئەم دوو زاراوەیەدا”.
یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان دووەمین خەلیفەی ئەمەوییە کە لە ساڵی (٦٨٣)ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە، ئەو لەو کەسایەتییە مێژووییانەیە کە مشتومڕی گەورەی لەسەر چونکە لەسەردەمی ئەودا روداوی کوشتنی حسێنی کوڕی عەلی ئەنجامدراوە کە نەوەی پێغەمبەر (محمد)ە، هەروەها سوپای یەزید گەمارۆی شاری مەککەی داوە وکەعبەش دراوەتە بەر مەنجەنیق.
عەلی ئەلنەشمی، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی ئەلموستەنسرییە لەمبارەیەوە دەڵێت کە ئایینی ئێزدی ئایینێکی “یەکتاپەرستی”یە کە رەغ وریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەکانی دۆڵی رافیدەینی دێرین لە پێش زاییندا، وئەم ئایینەش کاریگەر بووە بە ئایینە کۆنەکانی وەك زەردەشتی ومەسیحی وئیسلام، وجەختیشی کردەوە کە هیچ پەیوەندییەك نیە لە نێوان ئایینی ئێزدی و خەلیفە یەزیدی کوڕی معاویەدا.
یاسایەکی توند بۆ رێگریکردن لە رق وکینە
لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە هەڵانەش دۆملی روونی دەکاتەوە کە زۆرێك لە نوسەران ناتوانن کە زۆر قووڵ ببنەوە لە فەلسەفە وکلتوری ئایینیی ئێزدیدا، لەبەر ئەوەی کە ئایینەکە بە زمانی کوردی کرمانجی نوسراوە ودەستاودەستی پێکراوە، بۆیە هێشتا ئەوان پشت دەبەستن بە سەرچاوە عەرەبییەکان کە بە ئاسانی دەستیان دەکەوێت و زوربەی ئەو سەرچاوانەش وێنا وپێناسەی وورد لەخۆناگرن، لەسەر یەکتر نوسراون بەبێ قووڵبوونەوە وئەنجام نەدانی هیچ ئەپدەیتێك بۆ زانیارییەکانی ناویان کە هەڵە وناڕاستی زۆریان تێدایە.
دۆملی دەشڵیت کە “هەندێك لەو کەسانەی کە کینە لەدڵن هەوڵی نانەوەی فیتنە دەدەن لە نێوان ئێزدییەکان وکۆمەڵگە جیاوازەکانی دەوروبەریاندا، لە رێگەی پەخش کردنی گوتاری رق وکینە کە زانیاری هەڵبەستراویان تێدایە وهەروەها لە رێگەی ماوەماوە دوبارە بڵاوکردنەوەی ئەو درۆودەلەسانەی کە هەن، بەپێی ئەجێندای سیاسی یان ئایینی”.
لەمەوە دۆملی داوا دەکات کە یاسایەکی توند دەربکرێت بۆ سزادان ولێپێچینەوە ولێپرسینەوەی هەر کەسێك کە زانیاری هەڵە بڵاو بکاتەوە و رەواجی پێبدات بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی رق وکینە ودروست کردنی جیاوازی ودووبەرەکی لە نێوان شوێنکەوتووانی ئایین ومەزهەب وقوتابخانە ئایینییەکاندا لە عێراق. جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە “رێزگرتن وپاراستنی ئازادی بیروڕا و فرەیی ئایینی یەکێکە لە ئەرکەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت”.
گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن
ئەیوب حەسەن، مامۆستای پەروەردەیی پێیوایە کە رووبەڕووبوونەوەی گوتاری رق وکینە ودووبەرەکی وجیاکاری سەرکەوتوو نابێت ئەگەر لە رێگەی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی فێرکارییەوە نەبێت. ئەیوب داوا دەکات کە هەڵمەتێکی نیشتمانیی ئەنجام بدرێت بۆ گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندیدا کە بتوانێت گرەنتی ئەوە بکات کە قوتابییەکان داتا وزانیاریی وورد وەردەگرن دەربارەی ئایینە جیاوازەکان بەدوور لە هیچ ئاراستەیەکی تائیفی.
ئەفسانە ئێزدییەکان باس لەوە دەکەن کە خودا فەرمانی بە فریشتەکانی کردووە کە کڕنوش بۆ ئادەم ببەن بە مەبەستی تاقیکردنەوەیان، دوای ئەوەی کە بەڵێنی لێوەرگرتوون کە کڕنوش بۆ هیچ کەسێك نەبەن جگە لە خۆی(خودا)، بەڵام فریشتەکان سەرجەمیان کڕنوشیان بۆ ئادەم بردووە جکە لە “مەلەکە تاووس” کە رەتیکردۆتەوە کڕنوش ببات بۆ هیچ کەسێك جگە لە خودا، بەم جۆرە لە تاقیکردنەوەکەدا دەرچووە وبووە بە نزیکترینی مەخلوقات لە خوداوە. هەر ئەمەشە کە وای لێکردووە ببێتە کاراکتەرێکی سەرەکی لە ئایینی ئێزدیدا.
حەسەن کە خاوەنی شارەزاییەکی (١٥) ساڵەیە لە بواری وانەووتنەوەدا دەڵێت کە “ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە لە جینۆساید کردن لە ساڵی (٢٠١٤)دا بە دەستی ئەندامانی داعش وئەو پرۆسە فراوانەی کوشتنیان لە پێشتردا، پێویستە بکرێتە وانەیەکی کۆمەڵایەتی ونیشتمانی، چونکە هەموو ئەوانە بەهۆی پشتبەستن بە زانیاری هەڵە روویانداوە کە رەواجیان پێدراوە بۆ ماوەی چەند دەیەیەك دەربارەی ئایینی ئێزدی، کە لە ساڵانێکیشدا ئەنجامدراون کە گوتاری رق وکینە لە ئارادا بووە لە دژی کەسی بەرانبەر کە جیاواز بووە”.
حەسەن ئاماژە بەوەس دەکات کە هەزاران ووتار نوسران وسەدان کۆنگرە گیران، بەڵام هێشتا کۆمەڵگە زانیاری تەواوی نیە دەربارەی ئایینی ئێزدی وهەڵەی زۆریش لەو داتا وزانیارییانەدا هەیە لەسەر پەیڕەوکەرانی ئەو ئایینە، کە بەم هۆیەوە هەڵوێستی دژ بەوان سەرهەڵدەدات وسروت ورێوڕەسمە ئایینییەکانیان رەت دەکرێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆکارێك بۆ سەرهەڵدانی ووتاری رق وکینە کە وەك هەڕەشەیەکە لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە عێراقدا.
کامیل حەسۆ کە خۆی ئێزدییە ویەکێکە لەو ئاوارانەی لە کەمپێکی دەروبەری شاری زاخۆدا دەژی لە نزیك سنووری تورکیا، بە نیگەرانییەوە پرسیار دەکات: “ئایا هەموو ئەو جینۆساید وگۆڕەبەکۆمەڵانەی کە لە شنگالدا هەن وتایبەتن بە قوربانیانی توندوتیژی ئایینی بەس نین بۆ شیکردنەوە و راڤەکردنی ئەوەی کە ئێزدییەکان کێن وکۆتایی بە جیاکاری وگوتاری رق وکینە بهێنرێت ولاپەڕەی رابردوو دابخرێت؟”.
ئەم گەنجە کە پێش چوار ساڵ خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە وئێستا لە بواری بیناسازیدا کار دەکات، بڕوای وایە کە چیرۆکی ئاوارەبوونی بەردەوامی ئێزدییەکان کە ماوەی دە ساڵی خایاندووە لە کەمپە ناوخۆییەکاندا، تەنها بە کۆچکردنی یەکجارەکییان کۆتایی پێدێت بۆ ووڵاتانی دەرەوەی عێراق، “هەتا ئەو کاتەی دەوڵەت بێ توانا بێت لە وەستاندنی گوتاری رق وکینە کە لەسەر نەزانی بیروباوەڕ وسروتی ئایینی ئەوانی تر دامەزراوە”.
ڕاپۆرتی گێڕانەوە
Reports
ڕاپۆرتی گێڕانەوە","field":"name"}],"number":"1","meta_query":[[]],"paged":1,"original_offset":0,"object_ids":27123}" data-page="1" data-max-pages="1" data-start="1" data-end="1">