بنکۆڵکاری: 16 ساڵه دانیشتوانی دەربەندیخان لە بەکارهێنانی ئاوی پیسدا چاوەڕوانی پڕۆژەیەکی پاڵفتەی تەواو نەکراون

16 ساڵه دانیشتوانی دەربەندیخان لە بەکارهێنانی ئاوی پیسدا چاوەڕوانی پڕۆژەیەکی پاڵفتەی تەواو نەکراون

نزیکەی دەیە ونیوێكه‌، دەیان هەزار دانیشتووی دەربەندیخان کە بەدەریاچە و بەنداوەکەی ناسراوە کە لە ساڵی 1962 دا درووستکراوە، بەدەست کێشەی پیسبوونی ئاوەوە دەناڵێنن، سەرچاوە فەرمییەکان وتوێژینەوە زانستییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو ئاوە گونجاو نییە بۆ بەکارهێنان وهەڕەشە لە تەندروستی مرۆڤ دەکات، لە کاتێکدا دەیان بەڵێنی حکومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بوون بەهەڵم وسێ کۆمپانیا شکستیان هێناوە لە تەواوکردنی پڕۆژەکە، ئەمە لە کاتێکدا کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆئەوەی ببێت بە فریادڕەسیان و ڕزگاریان بکات لەو مەینەتییە.

حەنان سالم

فەرهاد عەبدوڵای تەمەن 48 ساڵ، مامۆستای وانەی فیزیایە لە خوێندنگایەکی  ناوەندی،هەموو بەیانییەک پێش ئەوەی بچێت بۆ سەر کارەکەی، چەندین بوتڵی پلاستیکی بەتاڵی گەورە دەخاتە ناو جانتای ئۆتۆمبێلەکەیەوە ودوو کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل دەڕوات بۆ شوێنی بیرێکی (ئیرتیوازی) کە دەکەوێتە دەوروبەری شارۆچکەی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی پڕکردنی ئاو وگەڕاندنەوەی بۆ خێزانەکەی.

ئەو یەکەم بوتڵ دەخاتە ژێر بۆری تانکێکی سپی گەورەوە لە تەنیشت بیرەکەوە، مامۆستا فەرهاد دەڵێت، ئەوەی دەیکات نەریتێکە کەچەندین ساڵە پێی ڕاهاتووە، پەنجەکانی بەرز دەکاتەوە: “چوار ساڵە من ئاو لەو بیرە دەهێنم کە خێرخوازێک لەسەر خەرجی خۆی هەڵیکەندووە، پێشتر لە بیرێکی ئیرتیوازی لە شوێنێکی دیکە  ئاوەم دەهێنا، وبۆ ماوەیەکیش لە کانیاوێک لە باکووری شارەکە ئاوم هێناوە.”

“سێ کۆمپانیا پڕۆژەکەیان تەواو نەکردووە، ئەوەش وایکردووە ئاوی خواردنەوە بەپیسی بمێنێتەوە وجێگرەوەکانیش گرانن و ڕێگری لە نەخۆشی ناکەن”

مامۆستا فەرهاد سەیری پەنجەکانی دەستی خۆی کرد وتی: “لە ساڵی 2008 ەوە ئەو ئاوەی کە لەڕێگەی تۆڕی ئاووە دەگاتە ماڵەکانمان پیس بووە وبەتەواوی بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ نەگونجاوە، لەو کاتەوە من و زۆرێک لە دراوسێکانم وخزم و ناسیاوەکانم لە شارۆچکەکە و ناوچەکە بەگشتی لە بیرەکان و کانیاوەکان ئاومان دەست دەکەوێت و ئەوانەی سەرچاوەی داراییان هەیە ئاوی کانزایی بوتڵکراو لە بازاڕ دەکڕن.”

Photo 2024 05 20 23 06 53


فەرهاد باڵەکانی بەرزکردەوە وتی: “لە ساڵی 2008 ەوە، بەشداریم لە چەندین خۆپیشاندان وگردبوونەوە کردووە لە شاری دەربەندیخان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە پیسبوونی ئاو و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە درێژخایەنەکەمان.”

بۆ چەندین دەیە ژمارەی دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان کە زیاتر لە 100هەزار کەسە، پشتیان بەئاوی دەریاچەیەک دەبەست کە دەکەوێتە لای ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە، دەریاچەکە لە دوو ڕووبارەوە ئاو وەردەگرێت (سیروان) کە لە ئێرانەوە هەڵدەقوڵێت و ڕووبارێکی ناوچەکە کە پێی دەوترێت(تانجەرۆ)، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بارودۆخەکە گۆڕاوە بەهۆی کەمی ئاوی دەریاچەکەوە بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بوویەوە ولە ئەنجامی ئەوەی ئێران بڕی ئەو ئاوەی  کە بە ڕووباری سیرواندا دەڕوات کەمکردەوە وهەندێک جاریش دەیبڕی”.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، لە وبارەیەوە دەڵێت،” گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا وکەمی ئاوی باران لەم وەرزانەی دواییدا بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە و زیادبوونی چڕی ماددە پیسکەرەکانی ناو دەریاچەکە، بۆیە “وێستگەی پاڵفتەی ئاوەکە چیتر ناتوانێت پاکی بکاتەوە و  ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان دابین بکات.”

هەمان شت ڕوویدا لەگەڵ ئەو دوو ڕووبارەی کە دەریاچەکە ئاویان لێی وەردەگرێت، وتی: “ئاوی سیروان کەم بووەتەوە ودوای تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاوی تانجەڕۆ دەگاتە دەریاچەکە کە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە پیس بووە و کارگەکانی سلێمانی پاشماوەکانیان فڕێدەدەنە ناو ڕووبارەکە، ئەوەش وایکردووە بارودۆخی دەریاچەکە خراپتر بێت”. 

قایمقام ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 20٪ی دانیشتوانی ناوچەکە پشت بەو ئاوە دەبەستن کە ڕۆژانە لە فەرمانگەی ئاوی شارەکەوە بۆیان پەمپ دەکرێت وناچارن ئاوی پیس بەکاربهێنن لەبەر ئەوەی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە: “هەموو کەسێک ناتوانێت ئاو لە بیرەکانەوە بگوازێتەوە بۆ ماڵەکانیان یان ئاو لە بازاڕ بکڕێت”.

کێشەیەکی کۆن

دوای زیادبوونی فشارە جەماوەرییەکان بۆ سەر حکومەتی خۆجێی سلێمانی، لەدوای ساڵی 2008وە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ئاو لە دەربەندیخان، بەڵام “نەیتوانی هیچ شتێک بکات و بابەتەکە لەگەڵ لیژنەکانی دیکەیشدا دووبارە کرایەوە کە دوای ئەو پێکهێنرا، “بۆیە پیسبوون تائێستا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی شارەکە ماوەتەوە” هاوکار قادر، چالاکوانی ژینگەیی وادەڵیت. 

 وتیشی،” هەموو ئەوەی دەسەڵاتداران توانیان بیکەن تەنها ئاگادارکردنەوە بوون لە بەکارنەهێنانی ئاوەکە،  لە 8ی ئۆکتۆبەری 2008، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان کرد هاوڵاتیانی دەربەندیخان ئاگادار بکەنەوە لە بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە بەهۆی پیسبوونیەوە.

ئەو نووسراوانەی کە لە هەمان ماوەدا لنێوان بەرپرسانی پەیوەندیداردا  ئاڵۆگۆڕ کراون داوایان لە دانیشتوان کردووە کە پشت بە سەرچاوە ئاوییە جێگرەوەکان ببەستن وەک بیرە ئیرتیوازییەکان وئاوی کانیاوکان یان دەبێت پەنا بەرن بۆکوڵاندنی ئاو تا ئەو کاتەی کێشەی پیسبوون چارەسەر دەکرێت.

1
2
3

 نووسراوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە حکومەت هەوڵدەدات پڕۆژەیەک جێبەجێ بکات بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ دانیشتوانی ناوچەکە. کێشەکە بە درێژایی مانگەکانی ساڵی دواتر بەردەوام بوو، بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی کە بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی نێردراوە ئاماژە بەوە دەکاتە کە ئاوەکە شیاو نییە بۆ خواردنەوە وداوای چاودێری زیاتر و پشکنینی ڕۆژانە و پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لەگەڵ شارەوانییەکان کردووە بۆ ئەنجامدانی سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە کلۆر بۆ ئاوەکە زیاد دەکەن و لەنزیکەوە چاودێری کارەکانیان بکەن وکەموکوڕییەکان تۆماربکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئۆکتۆبەری 2009دا ڕایگەیاند، کە بەنیازە وێستگەیەکی پێشکەوتووی پاککردنەوەی ئاو درووستبکات کە لەلایەن کۆمپانیای Ukfilter ی بەریتانییەوە جێبەجێ دەکرێت بە تێچوونی سێ ملیۆن دۆلار کە ئاو لە  دەریاچەی دەربەندیخانەوە وەردەگرێت.

4

کۆمپانیاکە بڕیاربوو لە ماوەی هەشت مانگدا کارەکانی تەواو بکات و دانیشتوانەکە لە ناوەڕاستی ساڵی 2010دا ئاوی پاکیان دەست بکەوێت. بەڵام ئەم پرۆژەیەش  بەهۆی دواکەوتنیەوە هەرگیز ئەنجام نەدرا.

بەگوێرەی یەکێک لە کارمەندانی پڕۆژەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ناکۆکی هەبوو لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار کە ڕێگرییان لە تەواوکردنی پڕۆژەکە کرد.

کارمەندەکە ئاماژەی بەوەدا، کە لە ساڵی 2010دا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەنجامی نوێی شیکردنەوەی ئاوەکەی ئاشکرا کرد کە جیاوازە لەوەی پێشتر، چونکە ئەوەی نیشاندا کە ئەو ئاوەی لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئاوەوە دەگاتە هاوڵاتیان سەلامەتە بۆ خواردنەوە، ئەو دەڵێت،” ویستیان لەڕێگە ئەو درۆیەوە تۆڕەیەی خەڵک بەتاڵبکەنەوە”.

لە ئۆکتۆبەری 2013دا  لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی دەربەندیخان دابین بکات بە 30 تانکەر کە ڕۆژانە ئاو دەگوازنەوە بۆ ناوچەکە تا تەواوبوونی پڕۆژەی نوێی وێستگەی پاککردنەوە، کە درابوو بە کۆمپانیایەکی تورکی، بەڵام ئەمە زۆری نەخایاند بە وتەی چالاکوان هاوکار قادر.

5
6
7

وتیشی: “لە سەرەتای ساڵی 2014دا چالاکییەکانی گروپە تیرۆریستییەکان زیادیان کرد، پێش ئەوەی داعش سەرهەڵبدات و کۆنترۆڵی نەینەوا و سەلاحەدین وبەشێک لە کەرکوک بکات هەموومان لەو مەترسییانەی کە لەسەر ناوچەکە هەبوو نیگەران بووین، بۆیە هەموو شتێک وەستا.”

هاوکار وتی، ئامادەکارییەکان بۆ شەڕی دژ بە داعش و زیادبوونی مەترسییەکان ڕێگرییان لە تەواوبوونی کارەکانی وێستگەکە کرد پێش ئەوەی ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکە بگاتە 50%

ئێستا ودوای تێپەڕ بوونی 10 ساڵ ئەوەی لەو پڕۆژەیە دروستکراوە دیار نەماوە و پێویستە هەموو شتێک لەسەرەتاوە دەستپێبکات”. 

8 4
9
11 3
10 3

کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لەلایەن داعشەوە، بە بەشێک لە کەرکوک و دیالەشەوە، هەروەها شەڕی ئازادکردنی ئەو ناوچانە تەنها هۆکار نەبوون بۆ ڕاوەستانی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاو لە دەربەندیخان، بەڵکو ئەو قەیرانە ئابوورییەش کە دووچاری هەرێم بوویەوە لە دوای ساڵی 2014 وە ودابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی و بڕینی بەشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، بەهۆی ناکۆکی لەسەر داهاتی نەوت، هەموو ئەمانە هۆکاربوون. 

بۆیە خۆپیشاندەران سەبارەت بە پیسبوونی ئاوی دەربەندیخان، تەنها بەڵێنیان پێدەدرا، تەنانەت لە کاتێکدا کە کێشەکە لەم ساڵانەی دواییدا خراپتر بووە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئەو ئاوەی کە لە ڕووباری سیروانەوە دێتە ناو دەریاچەکە و زیادبوونی ئاستی پیسبوون لە ڕووباری تانجەڕۆ.

دوایین بەڵێن لە ئازاری 2022 دا درا، کاتێک حکومەتی خۆجێی سلێمانی پێدانی پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخانی ڕاگەیاند بە کۆمپانیایەکی نوێ، سێیەم پڕۆژەیە لە ماوەی 12 ساڵدا، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمجارە کۆی تەواوی پرۆژەکە لەلایەن قوباد تالەبانیەوە، جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێم چاودێری دەکرێت، کە پەرۆشی خۆی بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکە ڕاگەیاند بە 10 ملیۆن دۆلار، “بەڵێنەکە هەرگیز جێبەجێ نەکرا”.

جێگرەوەی مەترسیدار ونەخۆشی

16  ساڵە خەڵکی دەربەندیخان بەدەست کێشەی پیسبوونی ئاوی دەریاچەکەوە گیرۆدەبوون وناچاری کردوون ئەو ئاوەی کە کەمتر پیسە هەڵبژێرن کە لە کانیاوەکان وبیرە ئیراتیوازییەکانەوە دەستیان دەکەوێت.

بەڵام ئەم جێگرەوەیانە بەدر نین لە مەترسی تەندروستی، چونکە پێش بەکارهێنانیان هیچ چارەسەرێکیان بۆ ناکرێت ودەبنە هۆی کێشەی تەندروستی و تووشبوون بەچەندین نەخۆشی، لەوانە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیله. 

عەزیمە سدیق، ژنی ماڵەوەیە وتەمەن 30 ساڵە لە ناوەندی قەزای دەربەندیخان دەژی ودەڵێت،” ئەو لە تەمەنێکی بچووکدا ئاوی ئەو بیرەیەی بەکاردەهێنا کە باوکی لە حەوشەی ماڵەکە هەڵیکەندبوو، دوای ئەوەی هاوسەرگیری کرد و لە خانوویەکی تەنیشت ماڵی خێزانەکەی دەژیا، بەردەوام ئاوی هەمان بیرەکەی بەکاردەهێنا.

10ساڵ تێپەڕیوە لەو کاتەوەی هاوسەرگیریم کردووە، هەموو ڕۆژێک دەچم بۆ ئەوەی ئاو لە بیرەکەی باوکم بهێنم وسوپاس بۆ خوا تەنها چەند مەترێک دوورە، ئەو ئاوی کە فەرمانگەی ئاو دابینی دەکات بۆ ماڵان لە ڕیگە تۆڕەکانەوە پیسە و تەنانەت گونجاو نییە بۆ شتنی جلوبەرگەکان.”

عەزیمە لە خانوویەک لە تەنیشت ماڵی باوکی دەژی لە گەرەکێک کە زۆربەی خەڵکەکەی هەژارن یان داهاتیان مامناوەندە وناتوانن ئاوی خواردنەوە بکڕن، نرخەکانی لە هەرێمی کوردستان زۆر جار بەرزترە لە هەموو عێراق، نرخی بوتڵێکی 20 لیتر ئاوی کانزایی 1750 دینارە (زیاتر لە 1.3 دۆلار) ، لەکاتێکدا لە پارێزگاکانی باشوور 500 دینار(38 سێنت) تێدەچێت.

هیوا محەمەد، پسپۆڕی پزیشکی هەناوی پشتڕاستی دەکاتەوە کە بەکارهێنانی ئاوی پیس لە خواردنەوە وچێشتلێنان دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەک کەهەندێکیان زەحمەتە چارەسەر بکرێن وهەندێکیان دەبنە هۆی مردن.

وتی: “ئەو کۆلێرایەی کە لێرە وناوچەکانی دیکەی سلێمانیدا جار جار سەرهەڵدەدات بەهۆی ئاوی پیسبووەوە دروست دەبێت، جگە لە تیفۆید، هەوکردنی جگەر، گورچیلە، نەخۆشییەکانی دڵ، حاڵەتی باون لەو ناوچانەی کە ئاوی پیسیان تێدایە وتەنانەت ئەوانەی پشت بە بیرە ئیرتیوازییەکان دەبەستن وەک سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە.”

ئەو دەڵێت،”  چەندین جۆری شێرپەنجە دەکرێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی پیسبوو دروست ببێت، وەک “شێرپەنجەی گەدە وجگەر وکۆلۆن، کە هەموویان کوشندەن و زۆر باون لە دەربەندیخان.”

بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی 2010 لەسەر 119 خێزان کە لەلایەن رێکخراوی “هەڵمەتی مافی ئاوی پاک” لە دەربەندیخان ئەنجام دراوە، لە 40٪ی دانیشتوانی هەرێم ئەو ئاو بەکاردەهێنن کە لە فەرمانگەکانی ئاووە دابین دەکرێت، لەو ژمارەیە 57٪ پشتیان بە بیرە ئیرتیوازییەکان بستووە و 22٪ پشتیان بە کانیاوەکان و 10٪ پشتیان بە ئاوی تۆڕەکانی فەرمانگەکانی ئاو بۆ ئاوی خواردنەوە بەستووە، هەرچەندە 97٪ دڵنیا نەبوون لەوەی کە ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵەکانیان پاکە. 

چالاکوانانی مەدەنی پێیان وایە دوای 14 ساڵ لەو ڕاپرسییە، ڕێژەی ئەو کەسانەی پشت بە ئاوی خواردنەوەی تۆڕەکانی فەرمانگەی ئاو دەبەستن دوو هێندە زیادی کردووە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لە بیرەکان و کانیاوەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، لەوانە گۆڕانکاری لە شێوازی بارانبارین، جگە لە خراپبوونی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان لە هەرێم بەگشتی لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی قەیرانی مووچەوە.

بەپێی دوو لێکۆڵینەوە کە لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2022 ئەنجامدراوە، ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان مادەی زیان بەخشی تێدایە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی، ئاستی ترشی ناو ئاوی بەنداوەکە بەرزە و ڕێژەکەی زۆر بەرزترە لەو ئاستەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دیارییکردووە. ئاستی ئەلەمنیۆم وادەکات ئاوی دەریاچەکە بۆ خواردنەوە یان ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان گونجاو نەبێت.

Photo 2024 05 20 23 06 37

حەمزە ڕەمەزان، پسپۆڕی ستراتیژی ئاو، ئەنجامەکانی هەردوو لێکۆڵینەوەکە پشتڕاست دەکاتەوە وئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆژەکانی پاککردنەوەی ئاو بە دیزاینی کۆن وتەنانەت هەندێکیشیان کە پێشبینی دەکرێت جێبەجێ بکرێن چیتر لەگەڵ قەبارەی پیسبوونی ئاو لە بەنداوەکان و دەریاچەکانی عێراقدا نا گونجێن بەهۆی کەمی ئاو لەم ساڵانەی دواییدا.

ئەو دەڵێت: “پاککردنەوەی کلاسیکی جۆرایەتی ئاو ناگۆڕێت وەک پێویست، و پێویستە ئێمە بەرەو پڕۆژەکانی پاککردنەوە لە رێگەی (سیرامیک)ەوە یان ڕێگای مۆدێرنتر تاقیبکەینەوە کە ڕێگری لە دزەکردنی کانزا قورسەکانی دەکات بۆ ناو ئاوی ماڵان وەک ( کرۆم و کادیۆم ) کە هۆکاری سەرەکی تووشبونن بە نەخۆشی شێرپەنجە. 

بەکارهێنانی سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی لەماڵەوە (فلتەرەکان) چارەسەرێکی گونجاو نییە بۆ ڕزگاربوون لە کێشەی پیسبوونی ئاو بۆ ئەحمەد عومەر، “ئێمە نازانین کوالێتی ئەو جۆرە ئامێرانە چۆنە لەچارەسەرکردنی هەموو پیسکەرەکان” وکێشەیەکی دیکە هەیە کە پەیوەستە بە پچڕانی بەردەوامی ئاوی ماڵان، “کە لە هەموو کاتێکدا بەردەست نییە ولە وەرزی هاویندا زۆر کەمدەکات.”

سیستەمەکانی پاککردنەوە بڕێکی سنووردار ئاو بۆ خواردنەوە وچێشتلێنان دابین دەکەن وبەشی هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە ناکات وبەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە دەربەندیخان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیانەوە، کە لە نێوان 100 بۆ 500 دۆلارە ناتوانن دابینی بکەن، هەڵشو ئەمین، بازرگانێکی سیستەمی پاککردنەوەی ئاوە، وادەڵێت.

ئەمین جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن، “بۆیە بەکارهێنانی لە دەربەندیخان باونییە.” 

ماوەی 16 ساڵە دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان بە دەست کێشەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێن، زۆرینەی دانیشتوانەکی ناتوانن ئاوی لەبوتڵکراو یان سیستەمی فلتەری ئاو دابین بکەن بەهۆی بەرزی ڕێژەی هەژاری وبێکارییەوە، دەیان هەزار خێزان هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە بەکارهێنانی ئەو ئاوە پیسەی کە لەرێگە تۆڕەکانی ئاوەوە دەگاتە ماڵەکانیان یان ئاوی بیری چارەسەرنەکراو بەکاردەهێنن، چاوەڕێی “خەونی” درووستکردنی وێستگەی پاڵاوتنی ئاون، ئەو خەونەی کە بەسادەترین مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت.

ئەم بەدواداچوونە لەژێر چاودێری تۆڕی ” نێریج ” ئەنجام دراوە وەک بەشێک لە پرۆژەی ڕۆژنامەوانی ژینگەیی کە لەلایەن رێکخراوی “ئینتەرنیوز”ەوە بەڕێوە دەبرێت

بنکۆڵکاری

Investigations

بنکۆڵکاری","field":"name"}],"number":"1","meta_query":[[]],"paged":1,"original_offset":0,"object_ids":25513}" data-page="1" data-max-pages="1" data-start="1" data-end="1">