2023
موەلیدە و بەنزینی خراپ؛ مەترسی و هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستی
رۆز سەڵاح/ ديسمبر 2023: بەگوێرەی ئەو ئامارەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم دراوە بۆ ئامادەکاری ئەم راپۆرتە، تەنھا لە ساڵی 2020دا سەروی 50 ھەزار ئۆتۆمبێل ھێنراونەتەوە ھەرێمی کوردستان و زیاتر لەنیوەی ئەو ژمارەیە لە سلێمانی تۆمارکراوە، هەر لە هەمان ساڵدا نزیکە 2900 روداوی هاتوچۆ تۆمارکراون زیاتر لە 430 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، 171 کەسیان لە سلێمانی بوە. ئەو ئامارە کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەیخاتەڕو، بەشێکی کەم و لەبەرچاوی زیانەکانی زۆربونی ئۆتۆمبێل لەشارەکانی هەرێمی کوردستاندا پیشان دەدات، ئەگەر کەمێک بگەڕێینە دواوەو تێبینی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بۆ زیادبونی ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە لە ماوەی پێنج…

گەورەترین بودجەی مێژوی عێراق، بە یەك وشەش باسی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانی
بەڵێن عزەت میکە 12/2023: "ساڵ لەدوای ساڵ دۆخی گوندەکەمان (گوندی شێخ باوە لە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین لە سنوری پارێزگای دیالە) خراپتر دەبو ئەو ئاوەی بۆ کشتوکاڵ بەکارماندەهێنا هەر کەمتر و کەمتر دەبوەوە، ئەو سەوزاییەی کە بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان بەکارمان دەهێنا ساڵ بە ساڵ زیاتر کەمی دەکرد، کار گەیشتە ئەوەی نەتوانم بەردەوام بم لەسەر ئەو کارە، چونکە قازانجێکی ئەوتۆم لێ نەدەکرد" عوسمان عومەری جوتیار وادەڵێت، کە تەمەنی 63 ساڵە و یەکێکە لە قوربانیانی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان. چەندین لێکەوتەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بە توندی لەسەر عێراق دەرکەوتون، بەڵام وەکو رێکخراوی روانگەی سەوزی عێراقی ئاماژەی پێ کردوە "حکومەت بێباکە لەو دۆخە و…

کۆنترین گوندی کشتوکاڵی لە جیهاندا مەترسی کۆتاییهاتنی کشتوکاڵی لەسەرە
ئەحمەد مستەفا 11/2023: شاخەوان مەحمودی تەمەن 60 ساڵ، جوتیارێکی گوندی دێرینی بێستانسورە، کە بە کۆنترین گوندی کشتوکاڵی دادەنرێت لە جیهاندا، بەتەنیا لەنێو کێڵگەیەکدا سەرقاڵی مەرەزەکردن بو، ئەو نیگەرانە لە کەمبونەوەی ئەو بڕە ئاوەی دەگاتە ناو زەوییەکەی کە کاریگەری خراپی کردوهتە سەر چاندنی برنجەکەی، کە دەبێت بەوهۆیەوە چەند کاتژمێرێك چاوەڕێ بکات تا نۆرەی بێت و ئاوی پێبگات، لە کاتێکدا گوندەکەی ئەو خاوەنی پێنج سەرچاوەی ئاوە. شاخەوانی جوتیار پێشتر 10 دۆنم مەرەزە (برنج)ی دەکرد، کەچی ئێستا بەهۆی کەمی ئاوەوە تەنیا سێ دۆنمی کردوە، لەکاتێکدا بە وتەی بەرپرسێکی کشتوکاڵ بێت "%20ی ئاوی گوندەکە کەمیکردوە". دیارە ئەگەر کەمی ئاو بەو شێوەیە بەردەوام بێت جوتیارەکان…

پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان “لەسەر حسابی ژینگە و کشتوکاڵ” دروستدهكرێن
زریان محەمەد 11/2023: فاتیح عهلى محهمهد، جوتیارێكە لە ناوچەی (كهرتى 101ى بنگرد) لە قەزای کەلار، لە پارچە زەوییەکی كشتوكاڵیدا، ساڵانه چهندین بهرههمى جۆراوجۆرى وەک پاقله، تهماته، بامیهو سهوزه، هەروەها برنج و گهنم و جۆی بهرههم دەهێنا، ئێستادا بەشێکی زەوییەکەی کەوتوەتە بهر پرۆژهیهكى نیشتهجێبون، بەو شێوەیەش شانسی ئەوەی نامێنێت وەک جاران…

ژینگەی گەرمیان مهترسیی گهورهی لهسهره؛ ناوچهكه به “كارخانهى مهرگ” ناودهبرێت
خۆڵ و خاشاکی گەرمیان و دەوروبەری لهدوای ساڵی 2003وە لهنزیك روبارى سیروان ژێرخاك دهكرێت و بهشێكیشی له شوێنى كهڵهكهبونیدا دهسوتێنرێت، ئەوەش هۆکاری پیسبونی سهرچاوهكانى ئاو و خاكە، هەروەها دەبێتە مهترسییەکی گەورە بۆ سەر تهندروستى خەڵك، شارهزایهكی ژینگهش ناوچهكه به “كارخانهى مهرگ” ناودهبات.

دەرمانی قڕکردن بەهەڕەمەکی دەفرۆشرێت و زیانەکان لەبن نایەن
كۆچەر عەزیز و چراخان ئاسۆ 11/2023: “ماوەی چوار ساڵە نەخۆشم بەردەوام دەپژمم، چاوەکانم سور دەبنەوەو پڕدەبن لە ئاو، هەناسەم توند دەبێت، نەخۆشی تەواو بێزاری کردوم و بەردەوام دەبێت پێیەکم لای پزیشک بێت” ئەمە وتەی جوتیارێکی سنوری قەزای پێنجوێنە كه لهگهڵ كوڕهكهیدا توشی نهخۆشی بوه و دهڵێت، پزیشکەکەیان پێیان راگەیاندون کە…

چاندنی برنجی کوردی لە مەترسیدایە؛ شارەزایان داوا دەکەن شێوازێکی نوێی
عهمار عەزیز 11/2023: بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە له ههرێمی كوردستان چاندنی برنجی کوردی لەمەترسیدایە و شارەزایان داوا دەکەن لەمەودوا شێوازێکی نوێی چاندن و ئاودانی برنج پەیڕەوبکرێت، “ساڵانه 47 ملیار مهتر سێجا ئاو لهرێگاى چهند روبارێكەوە دێته ناو خاكى ههرێم و لهو رێژهیهش 30 ملیاری بهفیرۆ دهڕوات تهنها 17 ملیار بهكاردههێنرێت”. “بیرێكى…

پاڵاوگە و کارگەكان هەڕەشەن بۆ سەر ژینگەی دهۆك؛ توشبون بە
دێژین صدقی “چەند ساڵێك لەمەوبەر لەوکاتەی لە پۆلی نۆی بنەڕەتیدا بوم، لە قوتابخانەکەم بورامەوە و هۆشم لە دەستدا، جارێکی دیکەش لە کاتی هاتنە خوارەوەم لەسەر بانی ماڵەوە، بێ هۆش بوم و کەوتمە خوارەوە، لەئەنجامدا بڕبڕەکانی پشتم شکان”، رەمزییە رەمەزانی، دانیشتوی گوندی باستکێی سنوری پارێزگای دهۆك، وا بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام…








