رابورت: سامان نوح
ئه‌وێ نیشتیمانی یه‌كه‌می ئاینی ئێزیدییه‌و دوا په‌ناگه‌ی ئه‌وانیشه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زه‌وییه‌كی چۆڵه‌و به‌چوارده‌وریدا ته‌رمی كوژراوه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه‌و به‌رێگا كۆنه‌كانیدا بارههڵگرو ئوتومبیله‌كانی خه‌لافه‌ت ده‌یان رۆڵه‌ی پێشتر حوكمدراو به‌مه‌رگی ئه‌م ناوچه به‌ره‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌به‌ن، له‌دووریشه‌وه كه‌ژاوه‌ی ژنه دیلكراوه بهكهنیزهك كراوه‌كان دیاره كه ماڵئاوایی له‌شار دهكاتو به‌ره‌و پێگه‌ی “ئه‌میره موجاهیده‌كان” به‌رێگادا ده‌ڕوات.
راپۆرتی: سامان نوح
به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 3 ئابی 2014 دیمه‌نی کەژاوەی ئه‌و ئوتومبیلانه‌ی به‌ره‌و چیاکە دەڕۆیشتن، ترس‌و تۆقی ئه‌نواند.
وه‌لید عه‌لۆ كه شوانی ڕانه مه‌ڕه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه ماڵاته‌كه‌ی به‌رده‌ستی له‌ملاولای چیاكه بلهوهڕێنێتو هه‌موو به‌یانیانێك زوو روو بکاته ئه‌وێ، سڵه‌مییه‌وه له‌دیمه‌نی “رووبارێك له‌رۆشنایی لایتی ئوتومبیل كه تاریكایی شه‌ویان رووناك كرده‌وه‌و به‌ره‌و چیاكه ملیان نا”.
ئه‌و رۆشناییه هی ئه‌و ئوتومبیلانه بوون كه ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی تۆقیویان هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و چیاكه كه بووه دوا خاڵ و دوا په‌ناگه‌ی ده‌ربازبوون له‌مه‌رگێكی مسۆگه‌ر.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی یه‌كه‌م په‌لكه‌كانی خۆردا چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵه خێزانی شه‌كه‌ت كه ئوتومبیلیان نه‌بوو تا پێی هه‌ڵبێن، بهپێو پاش رێكردنێكی زۆر گه‌شتنه ده‌روازه‌ی چیاكه.
چاوی خه‌ڵكه پڕ له‌دڵه خورتێكه له‌مه‌ودای چیاكه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و رێگایهبوو كه شاره لێ قهوماوهكهو چیاكه‌ی به‌یه‌كتره‌وه گرێ ده‌داو له‌هه‌موو ههڵهاتوویهكیان ده‌ڕوانی نه‌بادا سوپای داعش بن كه وه‌كو كولـلهی برسیی ناو كێڵگه‌یه‌كی گه‌نم په‌لاماریان ده‌داو شوێنیان كۆنترۆڵ ده‌كرد.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك توله رێگاكانی چیاكه پڕبوون له‌و هه‌زاران خێزانه‌ی كه مناڵ‌و پهككهوتهكانیان هێزیان لێ بڕابوو، ئه‌م خێزانانه له‌بن ڕهمهنهكانی چیاكه‌دا گردبوونه‌وه كه تۆزێك سێبه‌ری دهكردو له‌تیشكی سوتێنه‌ری خۆر ئهیپاراستنو له‌دووریشه‌وه هه‌ر ده‌نگی تهقو تۆق ده‌هات.
ده‌یان هه‌زار كه‌س پهرشو بڵاوبوونه‌وه به‌شوێنه جیاجیاكانی چیاكهداو چاوه‌ڕوانی ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژی رووداوه‌كان‌و روون بونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بوون به‌وه‌ی یان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگاته ئه‌وێ بۆ رزگاركردنیان یان چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵبكوتنه سه‌ریان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه‌كاندا له‌چوارده‌وری شاره‌كه ئه‌گه‌ری گه‌شتنی داعش زیاتر‌و نزیكتربوو، هه‌ر ئه‌م كاته‌ش په‌یتا په‌یتا به‌مۆبایل هه‌واڵی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچه‌كان به‌خێرایی دهگهشتنو چیرۆكی ئه‌م رووداوه پڕ لهشۆكانهش به‌خێرایی به‌ناو هه‌ڵهاتووه‌كانی چیاكه‌دا وه‌ك بروسكه بڵاو ده‌بوویه‌وه.
چیای شه‌نگال… تاقه په‌ناگه‌ی ئێزدییه‌كان
له‌گه‌ڵ بزربوونی ئاسه‌واری پێشمه‌رگه‌و كشانه‌وه‌ی یه‌كجارییان به‌ئاراسته‌ی خاكی سوریا، خه‌یری حه‌سۆ، كه جه‌نگاوه‌رێكی ئێزدییه‌و ته‌مه‌نی له چله‌كاندایه تێگه‌یشت كه تایفه‌كه‌ی روبه‌ڕووی قه‌سابخانه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و 72 كۆمه‌ڵكوژی‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی كه ئێزیدییه‌كان له‌كلتوری رۆشنبیری خۆیان و گۆرانییه داستان ئامێزهكانیاندا تۆمار‌و دیكۆمێنتیان كردووه.
له‌م كاته‌شدا حه‌سۆ كه به‌چاوی خۆی كۆڕه‌وی به‌كۆمه‌ڵی كوردی دیوه له‌ده‌می هێرشی سوپای سه‌دامدا له ساڵی 1991، بڕیاریدا خێزانه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی چیاكه‌و خۆی ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵیاندا شه‌ڕی مردن بكات. وتی “ئه‌وان بنه‌بڕكردنی ئێمه‌یان ده‌وێت، ئه‌م چیایه‌ش دوا په‌ناگه‌ی ئێمه‌یه وه‌كو هه‌موو جارهكانیتر”.
هه‌زاران كه‌سیتری ئێزدی ئه‌م بڕیاره‌ی حه‌سۆیان دا، ئه‌وان باش دیمه‌نی ئه‌و توركمانه شیعانهیان له‌به‌رچاو بوو كه به‌ر له‌دوو مانگ به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی موسوڵمان‌و مهسیحیو ئێزدییه‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌نگاله‌وه بهخۆیانو جلوبه‌رگی به‌ریانه‌وه له‌مه‌رگ هه‌ڵده‌هاتن‌و هه‌رچییان هه‌بوو به‌جێیانهێشت له‌وانه‌ش یاده‌وه‌ریی پێكه‌وه‌ژیانی دورودرێژیان له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی لهتۆڵهو رقی ئه‌و دوژمنه قوتاریان ببێت كه هیچ به‌زه‌ییه‌كی به‌رانبه‌ریان نییه.
كاژێره‌كانی هه‌ره‌س
به‌درێژایی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، جموجوڵی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هیچ كات ئاسایی نه‌بوون، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ره‌مه‌زاندا ڕه‌وی چه‌كداره‌كان په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌شتنه ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت له‌رۆژانی جه‌ژنیشدا نه‌وه‌ستا، هه‌موو لایه‌ك له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی باشوری شه‌نگال چاوهرێو پێشبینی هێرشێكی به‌رفراوانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئاگادارینامه‌ی خه‌ڵك‌و داوا‌و تكاكانیان بۆ پڕ چه‌ككردنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌وه هیچ وه‌ڵامێك نه‌درایه‌وه.
به‌قسه‌ی داود قهلۆ، كه شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كانی كه‌وتنی شه‌نگاله به‌ده‌ستی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌وه‌ی روویدا هه‌موانی تووشی شۆك كرد “دوای كاتژمێر دووی پاش نیوه‌شه‌و بۆمب بارانكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی سیبا شێخ خدر‌و ته‌ل عوزێرو كرزك چڕ بونه‌وه به‌چه‌كی جۆری هاوه‌ن، هه‌ر له‌م كاته‌شدا پێشمه‌رگه كشانه‌وه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌كه سووكهكانیانو ته‌قه‌مه‌نییه كه‌مه‌كانیان به‌رگریی لهخۆیانو شاره‌كه بكهنو به‌رگریی ئه‌مانیش ته‌نها سێ كاتژمێری خایاند‌و له‌پاش كۆتاییهاتنی ئه‌و بڕه كه‌مه ته‌قه‌مه‌نییه‌ش هه‌موو شتێك هه‌ره‌سی كرد”.
له‌پاش شكستی به‌رگریی له‌و ناوچانه، چه‌كداره‌كانی داعش به 40 ئوتومبیله‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌و به‌هه‌ركه‌س گه‌شتن له‌رێگا ته‌نانه‌ت ژن‌و مناڵ‌یش كوشتیان. له‌گه‌ڵ گه‌شتنی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی كۆمهڵكوژیشدا به‌شه‌نگال دۆخه‌كه به‌یه‌كجاری دژواربوو داڕما به‌ر له‌وه‌ی داعش بگاته ناو شار.
قهلۆ ڕاڕا نییه لهتۆمهتباركردنی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان به‌خیانه‌تكردن له‌ئه‌ركی خۆیان “ئێمه متمانه‌مان به‌وان بوو، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ریان شۆڕ كردین، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خۆشیان بۆ به‌جێ نه‌هێشتین تا به‌رگریی پێ بكه‌ین‌و خۆشیان فیشه‌كێكیان نهتهقاندو هیچ به‌رگرییه‌كیان نهكردو یه‌كه‌م كه‌س بوون بهتانكه سه‌ربازییه‌كانیان له‌رێگه‌ی سوریاوه هه‌ڵهاتن.. ئه‌وان ئێمه‌یان فرۆشت به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی”.
ئه‌و ترس‌و تۆقه‌ی قهسابخانهكانو “كشانه‌وه‌ی گوماناوی” پێشمه‌رگه له‌پێگه‌و باره‌گاكانیان له‌ناو شارۆچكه‌كه دروستیكرد، هه‌موو ئه‌گه‌رو هیوایه‌كی بۆ به‌رگریی له‌ناو شه‌نگال زینده به‌چاڵ كرد‌و رێگای چیاكه پڕبوو له‌خێزانه ههڵهاتوهكانو ئه‌وانیتریش به‌ره‌و شاره‌كانی دهۆكو زاخۆ‌و سنووری سوریا به‌رێ كه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌دان خێزان كه ئوتومبیلیان نه‌بوو یان پیرو په‌ككه‌وته‌و نه‌خۆشیان هه‌بوو نه‌یانتوانی هه‌ڵبێن چونكه نه‌یانده‌توانی به‌پێ رێ بكه‌ن.
ئه‌م خێزانانه یه‌كه‌م قوربانیی “داعش” بوون‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا ده‌یان گه‌نجیان لێ كوژراو سه‌دان كچیان به كه‌نیزه‌ك بران بۆ گرتووخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهبهعاجو ته‌له‌عفه‌رو موسڵ.
خیانه‌ت و تاڵانكاریی
“ژماره‌یه‌كی كه‌می ئێزیدییه‌كان ئه‌و به‌یانییه له‌قه‌سابخانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش رزگاریان بوو”. ئه‌مه قسه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌لییه كه كوردێكی موسوڵمانی نیشته‌جێی شه‌نگاله‌و له‌و كاته‌دا هه‌ڵهاتووه كه دراوسێكه‌ی بووه‌ته رێ پیشانده‌ری كۆمه‌ڵێك له‌چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و ماڵی ئێزدییهكانو شیعه‌كانی له‌ناوچه تێكه‌ڵه‌كان پیشان داون‌و ههندێكیتر له‌بری ئه‌مه به‌تاڵانكردنی ئه‌و ماڵانه‌وه سه‌رقاڵ بوون.
له‌م كاته‌دا عه‌لی به‌په‌له له‌رێگه‌یه‌كی لاوه‌كییه‌وه به‌ره‌و موسڵ هه‌ڵهاتووه‌و له‌پاش دوو رۆژ گه‌شتۆته دهۆك له‌گه‌ڵ، لەم سەفەرە پڕ مەترسییەیدا كچی یه‌كێك له‌دراوسێ ئێزدییهكانیدا به‌ناوی نورا لەگەڵ خۆی بردوە، نورا تاقه رزگاربووی خێزانه‌كه‌یه‌تی له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی تووشی ئێزدییه‌كان هات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه دواكه‌وتبوون له‌هه‌ڵهاتن له‌شه‌نگال.
ئەم کچە ته‌مه‌ن 15 ساڵە، کاتێک كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه بهشێوهزارێكی نا عێراقی دهئاخافتن، ههڵدەكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، له‌ناو دار‌و پوشی حەوشەکەیاندا له‌كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ خۆی حەشاردەدات، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا بەبەرچاوی خۆیەوە چه‌كداره‌كان براكه‌ی نوراو باوكیان دەکوژن، چونكه به‌رگرییان دهكردو له‌هه‌وڵدابوون نه‌هێڵن چه‌كداره‌كان دایكی‌و خوشکەکەی ببه‌ن به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار.
نورا كه ده‌موچاوی خۆی بهدهسڕێك داپۆشیبوو، وتی “كه‌سم نه‌ماوه، هیچ نازانم ده‌رباره‌ی خوشكهكهمو دایكم، هه‌روه‌ها مام‌و ئامۆزاكانیشم، ره‌نگه ئه‌وانیش كوژرابن، هیچ كه‌سم نه‌ماوه له‌م دونیایه”.
قاسم عیدۆ كه یه‌كێكه له‌و ئێزدییه كه‌مانه‌ی له‌مه‌رگ رزگاری بووه، له‌باره‌ی یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی كۆنترۆڵكردنی شه‌نگاله‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌ڵێت “له‌رێگه‌ی میكرۆفۆنهكانهوه بانگه‌وازیان كرد كه ماڵی خۆمان به‌جێ نه‌هێڵین، جه‌غتیان كرده‌وه ئێمه لهئهمانداین، بڕوامان پێ نه‌كردن به‌ڵام چارەیترمان نه‌بوو، دواتر ده‌ستیان كرد به‌هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كان…. به‌هه‌ر گه‌نجێكی ئێزدی گه‌شتن كوشتیان، زۆربه‌ی ژنانیان رفاند‌و به‌ره‌و باره‌گاكانی ئه‌م رێكخراوه‌یان بردن”.
كوشتن و خۆ كوشتن
له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌رمی ده‌یان پیاو بڵاوبونه‌وه.. چ ئه‌وانه‌ی هه‌روا كوژران‌و چ ئه‌وانه‌شی له‌میانه‌ی به‌رگریی له‌كچه‌كانیان كوژران كه دواتر بهكهنیزهك بران، ئه‌وانه‌شی پیرو په‌ككه‌وته بوون، رێكخراوه‌كه به‌جێی هێشتنو ده‌ستیان بۆ نه‌بردن. ره‌یحان كه ژنێكی به‌ته‌مه‌نی دراوسێی عیدۆیه، به‌سه‌رهاتی خێزانه‌كه‌ی خۆی پێ قبوڵ نه‌كراو “چووه سه‌ربانی خانوهكهو خۆی فڕێدایه خواره‌وه”.
“ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه هه‌وڵیاندا خۆیان بشارنه‌وه یان له‌رێی لاوه‌كییه‌وه هه‌ڵبێن نه‌یانتوانی رزگارییان ببێت، چونکە لەلایەن دراوسێ غەیرە ئێزیدیاکانیانەوە ئاشکرا کران کە ئەندامی رێكخراوه‌كه بوون”.
حه‌سه‌ن شێخۆ ده‌ڵێت “كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و تۆڵه‌و تۆڵهكارییهك هه‌ڵده‌ستێنێت كه چه‌ندین ساڵیش له‌پاش رۆشتنی داعش دانامركێته‌وه”.
شێخۆ جهغتیكردهوه موسوڵمانه شیعه‌كان‌و زۆربه‌ی كورد‌و خێزانه مه‌سیحییه‌كان‌و توركمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كاندا له‌شارۆچكه‌كه هه‌ڵهاتن، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌و هه‌ندێك “لەعەرەبەکان خیانه‌تیان لهگفتی خوێن” كرد كه له‌نێوانیاندایه‌و “به‌شداریی ئه‌و هێرشه‌یان كرد‌و رێنوێنیی چه‌كداره‌كانیان كرد بۆ سه‌ر ماڵ‌و گه‌ڕه‌كه‌كانمان به‌ته‌ماحی ده‌سكه‌وت‌و غه‌نیمه‌ت، من یه‌كێكیان ده‌ناسم له‌و خیانه‌تكارانه كه پێشتر سه‌ردانی دهكردمو له‌نانی منی ده‌خواردو نمه‌كی كردبووم”.
شۆكی هه‌ره‌س
كه‌وتنی شارۆچكه‌كه‌و ئه‌وه‌ی به‌دوایدا هات له‌شكستی سه‌ربازیی هه‌روا شتێكی سوتفه نه‌بوو، وه‌كو عیسا شه‌مۆ رونیده‌كاته‌وه “به‌ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌وه په‌لاماری ناوچه‌یەكی بهربهرهڵاو فشه‌ڵی سه‌ربازییان دا‌و به‌په‌له دزه‌یان كرده ناوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یان ده‌نگۆو قسه‌و قسه‌ڵۆكیان بڵاوكرده‌وه له‌رێی لایه‌نگره‌كانیانه‌وه بۆ خوڵقاندنی فه‌وزاو بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و تۆق‌و هه‌ستێكی وایان دروستكرد كه به‌رگریكردنیان شتێكی مه‌حاڵه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌نگاله‌وه لهتهلهعفهرو تلكێفو حه‌مدانییه‌و به‌رته‌ڵه كه شارۆچكه‌ی شیعی‌و مهسیحینو دواتر كه‌وتنه ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی رێگه‌ی ده‌ربازبوون هه‌بوو. هیچ له‌و بژاردانه‌ی خرانه به‌رده‌ست مه‌سیحییه‌كان نه‌خرانه به‌رده‌م ئێزیدییه‌كان‌و هه‌موویان گه‌مارۆ دران‌و چه‌كداره‌كان هه‌موو رێگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیكردن به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان لێ گرتن.
له‌نێو دونیایه‌ك ترس‌و تۆقدا كه بۆیان دروستكرابوو ته‌نها دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌ست بوو بۆ رزگاربوون، ئه‌وانیش: یان مردن له‌و چیایه لهبرسێتیو تینوێتیدا، یان ده‌رچوون لێی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نێچیرێكی ده‌سته‌مۆی چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه به‌باشی شێوازی شه‌ڕیان له‌ناوچه‌یه‌كی كراوه ده‌زانی له‌هێرش بردن‌و كشانه‌وه به‌ئاسانی.
دروستكردنی ترس‌و بیم
پاش دوو رۆژ له‌كه‌وتنی شه‌نگال به‌ده‌ستی داعش، چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵانیان له‌نزیك ده‌روازه‌ی باكووری چیاكه به‌جێهێشت كه سه‌رباری داڕمانی باری ده‌رونیی له‌هه‌موو ئاراسته‌یه‌كه‌وه ده‌نگی ده‌بیسترا، ئه‌م كچه ده‌گریاو پێداگریی ده‌كرد له‌سه‌ر پیاوه‌كان بیكوژن “ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌رم، چه‌ند پیاوێك ده‌ستدرێژییان كرده سهرمو لێره به‌جێیان هێشتم.. تكایه بمكوژن”.
“ئاشكرابوو ئه‌یانویست ترس‌و تۆق له‌هه‌موو چیاكه بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوون”، به‌قسه‌ی شه‌مۆ.
له‌دووری 100 مه‌تره‌وه له‌و جێگایه ژماره‌یه‌كی كه‌م پیاو به‌جلی سپی‌و كڵاوی سووره‌وه بڵاوه‌یان كردبوو چه‌كی سووكیشیان هه‌ڵگرتبوو بۆ بهرگریكردنو رێگرتن لهنزیكبونهوهی چه‌كداره‌كانی داعش له‌و رێگایه‌ی كه به‌ره‌و چیاكه ده‌چوو.
یه‌كێك له‌وانه وتی “ده‌ستدرێژیی سێكسییان كرده سه‌ر چه‌ندین كچیترو دواتر له‌ده‌روازه‌ی چیاكه فڕێیاندان”.
ئه‌مانه كاری تاكه كه‌س نه‌بوون، كچێكیتر له‌شوێنێكی نزیك، خۆی كوشت، چونكه له‌پاش ئه‌تككردنی رێگه‌یان پێدابوو هه‌ڵبێت، به‌قسه‌ی كه‌مال شه‌نگالی كه خۆی شایه‌تحاڵی خۆ كوشتنی ئه‌و كچهبووه له‌و كاته‌ی ئاواره‌كان له‌هه‌وڵدابوون رێگریی لێ بكه‌ن.
هه‌ندێك وێنه كه رێكخراوی داعش له‌په‌یجه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان سێ رۆژ پاش گرتنی شه‌نگال بڵاویانكرده‌وه، ده‌ریده‌خات گه‌نجانی ئێزیدی به‌كۆمه‌ڵ به‌ده‌ست به‌ستراوی كوژراون‌و له‌دواوه به‌چه‌كی سووك گولـله باران كراون. هه‌ندێ له‌و وێنانه كاپشنی “فه‌تحه‌كانی نه‌ینه‌وا”ی له‌سه‌ره‌و هه‌ندێ گه‌نجی ناوچه‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه كه ریشیان درێژ‌و ئاڵسكاوهو هه‌ندێكیان جلی ئه‌فغانییان له‌به‌ردایه، به‌پێی سیمای هه‌ندێ لهدهموچاوهكانیش ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیان.
بازاڕی كه‌نیزه‌كه‌كان
دروستكردنی ترس‌و تۆق هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا، چه‌ند چالاكوانێكی مهدهنیو به‌رپرسی ناوچهییو په‌رله‌مانتار ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستگرتنی داعشدا به‌سه‌ر شه‌نگال، 700 ژنی ئێزدی رفێنراون، هه‌روه‌ها بازاڕی كه‌نیزه‌ك له‌موسڵ دروستكراوه، له‌م بازاڕه‌دا نرخی ژن به 150 _200 دۆلار دیاریكراوه.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسان كه‌نیزه‌كه ئێزدییه‌كان فرۆشراون به‌چه‌كدارانی بیانی، كاته‌كانی فرۆشتن بهیانیانو ئێواران بوو به‌جۆرێك كه ده‌رفه‌ت بدرێت بهچهكدارهكان “چێژ له‌و ژنانه ببینن له‌كاته‌كانی پشوو”.
ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د خوزاعی، وته‌بێژی مانگی سوری عێراقییه‌وه پشتڕاستكراونهتهوهو ده‌ڵێت “رێكخراوی داعش له‌پاش كوشتنی پیاوو مناڵه‌كان ده‌یان ژنی ئێزدی‌و توركمانی به‌دیل گرتووه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، ژنه‌كانیشی له‌بازاڕه‌كانی موسڵ بۆ فرۆشتن خستۆته‌ڕوو”.
ئاماده‌كاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی بەردەوام هه‌وڵیدا ئه‌م زانیارییانه پشتڕاست بكاته‌وه، به‌ڵام چوونه به‌شی راستی موسڵ كه چه‌كداره‌كانی داعش تێیدا له‌نگه‌ریان گرتووه‌و كڕین‌و فرۆشتنی تێدا ده‌كه‌ن شتێكی مه‌حاڵ هاته پێش چاو، به‌تایبه‌ت له‌پاش چڕكردنه‌وه‌ی دوهرییه ئه‌منییه‌كانی داعش له‌و شوێنه‌دا.
له‌رۆژی 13ی ئاب شایه‌تحاڵێكی گوندنشینی خاوه‌ن متمانه ته‌له‌فۆنی كرد بۆ ئاماده‌كاری ئه‌م راپۆرته‌و جهغتیكردهوه چه‌كداره‌كان هه‌ندێ ژنیان لهمایكرۆ پاسێكدا داگرت‌و بۆ ماوه‌ی نیو كاژێر به‌جلی ره‌شه‌وه خستنیانه ڕوو، له‌م كاته‌شدا ده‌وروبه‌ری 30 چه‌كدار بڵاوه‌یان كرد له‌و شوێنه كه زۆربه‌یان عهرهبو بیانی بوون‌و دواتر ژنه‌كان به‌سه‌ر زیاتر له 10 ئوتومبیلدا دابه‌شكران.
ئه‌م شایه‌تحاڵه دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویدا سه‌فقه‌ی كڕین‌و فرۆشتن بوو یان نا، به‌ڵام دڵنیابوو له‌وه‌ی ژنه‌كان پاش ئه‌وه‌ی پیشانی پیاوه‌كان دران به‌شكران به‌سه‌ر كۆمهڵێكیاندا.
موسوڵمان یان كه‌نیزه‌ك
ئه‌بو عه‌بدولمه‌لیك كه یاریده‌ده‌ری ئه‌میره له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كرداری كڕین‌و فرۆشتن روویدابێت له‌ناو ژنانی ئێزیدی، هه‌روه‌ها نكوڵیكرد له بوونی هیچ بازاڕێكی كه‌نیزه‌ك لهموسڵو ئه‌مه‌ی به‌هه‌وڵێك بۆ شێواندنی وێنه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دایه قه‌ڵه‌م.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌بو عه‌بدولمه‌لیك كه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریی ئه‌م راپۆرته به‌ته‌له‌فۆن لهموسڵهوە به‌یارمه‌تیی نێوانگر قسه‌یكرد، جهغتیكردهوه “مافی جیهادكارهكانی ده‌وڵه‌ته ژنانی كافران لای خۆیان وه‌كو كه‌نیزه‌ك بپارێزن ماده‌م ئاماده نه‌بن موسوڵمان ببن، هه‌روه‌ها مافی خۆشیانه به‌شێك لهغهنیمهی غه‌زاكانی خۆیان به‌ربكه‌وێت”.
یاریده‌ده‌ركه‌ی ئه‌میر كه ره‌تیكرده‌وه ئاگاداری بهكهنیزهك كردنی ژنانی ئێزیدی بێت، دانی نا به‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری 250 ژن له‌موسڵ هه‌ن “پێشتر ئێزدی بوون‌و ئێستا موسوڵمان بوون‌و بونه‌ته ژنی ئازاد.. سه‌رپشكمان كردوون له‌نێوان مانه‌وه له‌ماڵی جیهادكارهكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیلتیزامێكی شه‌رعیی په‌یوه‌ندیی ژن‌و مێردایهتییو كاری خزمه‌تگوزاریی ماڵ، یان ئه‌وه‌تا موسوڵمان ببن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ژنێكی ئازاد”.
ئه‌بو عه‌بدولمه‌لیك جهغتیكردهوه سه‌رجه‌م ژنه ئێزیدییه‌كان ئیسلامه‌تییان هه‌ڵبژاردووه‌و ئێستا ئازاد كراون‌و بۆیان هه‌یه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن یان خوازبێنی ره‌ت بكه‌نه‌وه به‌كه‌یفی خۆیان”.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی ئه‌وانه‌شی موسوڵمان بوون وتی “له‌هه‌ندێ ماڵی متمانهداردا دانراون له‌ژێر چاودێری‌و پاراستنی ده‌وڵه‌تدا له‌سه‌ر خواستی خۆیان چونكه ناتوانن بگه‌رێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بیانكوژن به‌هۆی موسوڵمان بوونیانه‌وه، هه‌روه‌ها ئێستا ئه‌وانه حه‌رام بوون له‌مێرده‌كانیان”.
له 4ی ئابدا رێكخراوه‌كانی ئێزدی‌و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایان كرد، 500 ژنی ئێزیدی رفێنراون له‌شه‌نگال. ڤیان ده‌خیل، كه په‌رله‌مانتاری عێراقه‌و له‌ژێر قوببه‌ی په‌رله‌ماندا تكای كرد له‌جیهان 30 هه‌زار خێزانی گه‌مارۆ دراوی چیای شه‌نگال لهمهرگو تینوێتی‌و برسێتی قوتار بكه‌ن، له‌پاش رۆژێك له‌مه ئه‌م ژماره‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
له 10ی ئابدا خێزانێكی ئێزیدی ته‌له‌فۆنێكی له‌كچه رفێنراوهكهیانهوه پێ گه‌شت، ئه‌م كچه جهغتیكردهوه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 200 ژنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراودا له‌جێگه‌یه‌كی قه‌زای بهعاجدان له‌باشوری شه‌نگال. كچه‌كه رونیكرده‌وه ژنه ده‌ستگیر كراوه‌كان وه‌كو كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت “جوانه‌كانیان ده‌برێن بۆ خزمه‌تی ئه‌میره‌كان”. ئه‌م كچه داوایكرد به‌فڕۆكه بۆمب بارانی ئه‌و شوێنه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهخهموژانهكانیان بێت.
له 20ی ئابدا وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراق، محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، رایگه‌یاند “داعش زیاتر له 600 ژنی ئێزیدی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه له‌بینای قوتابخانه‌ی شوێنه‌وار له‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر”، ئەمە جگە لە “75 ژنی شیعه له‌شه‌نگال”. به‌ڵام ئه‌م وه‌زاره‌ته هیچ ژماره‌یه‌كی له‌باره‌ی گیراوه‌كانی بادوشهوه باس نه‌كردوه له‌گه‌ڵ بنكه‌كانی گرتن له موسڵ‌و به‌عاج كه چه‌كداره‌كان سه‌دان دیلی خۆیانیان تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له‌هه‌مان رۆژدا قایمقامی شەنگال مویه‌سه‌ر حاجی جه‌ختیكرده‌وه کە ژماره‌کان له‌وه زیاترن “هه‌زار ژنی ئێزدی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شه‌نگال، چه‌ندین گوند به‌ته‌واوی بونه‌ته بارمته به‌ده‌ستی داعش‌و چاره‌نووسی خێزانه‌كانی نادیارن”.
هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێن دیاریكردنی ژماره‌و بهدۆكۆمێنت كردنی ئاماره‌كان پێویستی به‌كاتی زۆر هه‌یه، زیاتر له 200 هه‌زار ئاواره‌ی ئێزیدی خێزانه‌كانیان په‌رته‌وازه بوون‌و ناكرێت ئاماری بێ سه‌رو شوێنه‌كانیش باس بكرێت تا چه‌ند ههفتهیهكیتر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند سه‌دان گیراو له‌شوێنی جیاجیا هه‌ن له‌وانه‌ش سه‌نته‌ری گرتن لهشهنگالو فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌رو دارستانه‌كانی موسڵ‌و سه‌نته‌ری وه‌رزشی نزیك ئوتێلی نه‌ینه‌وا پاڵاس، به‌ڵام چالاكوانی مه‌ده‌نی عه‌لی ئێزیدی كه به‌دوای ئاماری گیراوه‌كاندا ده‌ڕوات، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌زیاتر له 2 هه‌زار ژنی گیراوی ئێزدی خه‌مڵاند، هه‌ندێك له‌وانه له‌زیندانی بادوشنو ههندێكیتر له‌شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
موسوڵمان بون
ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی كه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگالیان پێكرد، هیچ پێشینه‌یه‌كی نه‌بوو له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، سه‌رجه‌م ئێزیدییه‌كان به‌پیاوو مناڵه‌وه مه‌حكوم بوون به‌مه‌رگ هه‌روه‌ها موسوڵمانه شیعه‌و ته‌نانه‌ت سوننه كورده پێشمه‌رگه‌كانیش وه‌كو ئه‌وان.
فه‌رمانی كوشتن ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوو به‌و ئێزیدییانه‌ی موسوڵمان بوونیان ره‌تكرده‌وه، به‌ڵكه به‌هه‌مانشێوه ئه‌وانه‌شی گرته‌وه كه ئیسلامه‌تیی خۆیان راگه‌یاند، به‌پێی قسه‌ی زۆرێك لهرزگاربووان.
هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد جهغتیكردهوه ناچاربووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌پاش گرتنی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه، ئیسلامه‌تیی له‌مزگه‌وتی شه‌نكال رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام داعش له‌پاش دوو رۆژ هاتنو دووان لهخوشكهكانیان برد‌و وتیان بوونه‌ته كه‌نیزه‌ك، له‌پاش چه‌ند كاژێرێكیتر سه‌رله‌نوێ گهڕاندنیانهوەو ئازادیان كردن.
ئه‌م پیاوه به‌ده‌نگێكی كزۆڵ وتی “نه‌متوانی تانه بگرم‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕم له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا هه‌موومان بكوژن، نازانین چۆن ده‌رباز بین ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌شی ده‌بینه موسوڵمان چه‌ند ئه‌میرێك دێن‌و ده‌ڵێن كوشتنتان حه‌ڵاڵه‌و ئیسلامه‌تیتان به‌تاڵه چونكه به‌قه‌ناعه‌تی خۆتان نه‌بووه”.
ئه‌گه‌ر كوشتن‌و بهكهنیزهك كردن چاره‌نووسی ئه‌و ئێزیدییانه بێت كه بوونه‌ته موسوڵمان، ئه‌وه كوشتنی ناڕازییه‌كان شتێكی حه‌تمی بوو. نیوه‌رۆی 15ی ئاب چه‌كداره‌كان گه‌مارۆی گوندی كۆجۆیان دا كه 18 كم دووربوو له باشوری شهنگالو دانیشتوانه‌كه‌ی 1200 كه‌س بوون، خه‌ڵك له‌قوتابخانه‌ی گونده‌كه كۆ كرانه‌وه‌و ژنان له‌پیاوان جیا كرانه‌وه‌و دواتر 80 پیاو گولـله‌باران كران، ئه‌مه زۆربه‌ی گێڕانه‌وه فه‌رمییه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌رۆڵه‌كانی ئه‌م گونده‌و له‌كه‌سه ناسراوه‌كانیان بهئامادهكاری ئه‌م راپۆرته‌ی راگه‌یاند زیاتر له 300 كه‌س له‌و رۆژه‌دا كوژران له‌نێویاندا خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن هه‌بوو، ژن‌و مناڵه‌كانیش به‌بارهه‌ڵگر بران بۆ جێگه‌ی نادیار.
ئه‌م پیاوه كه 18 له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه كه كوڕ‌و كوڕه‌زای ئه‌ون، ده‌ڵێت چه‌كداره‌كانی ئه‌م رێكخراوه له‌رۆژی یه‌كه‌می باڵادهستییاندا به‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی سه‌رجه‌م گوندنشینه‌كانیان كرد ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانیان راده‌ست نه‌كه‌ن، هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ش كرا له‌گوندی حاتهمییهی نزیك لهكۆجۆ له‌گه‌ڵ گفت دان به‌وازهێنان له‌گونده‌كه ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن. دواتر چه‌كه‌كانیان راده‌ست كرد كه‌چی پاش هه‌فته‌یه‌ك هاتنه‌وه خه‌ڵكیان سه‌رپشك كرد له‌نێوان ئیسلامه‌تی‌و كوشتن.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی روحانیی ئێزیدییه‌كان كه‌ریم سلێمان ژماره‌ی قوربانییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه‌و ژماره‌ی كوژراوه‌كانی له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌وه تائێستا به‌زیاتر له 2500 كه‌س خه‌مڵاند. به‌ڵام قایمقامی شه‌نگال وتی 413 كه‌س كوژراون لهكۆجۆ به‌پێی شایه‌تیی پیاوماقووڵانی گوند ئه‌و كوژراوانه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 13 ساڵان بووه‌و له‌گۆڕستانی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌سپه‌رده كران‌و 700 ژن‌و مناڵ‌یش دیلكرانو بران.
• سه‌لام خالید بهشدارییكردوه له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته، هه‌روه‌ها به‌پشتیوانی تۆڕی رۆژنامه‌وانیی (الإستقصائی) عێراقی (نیریج) ئاماده‌كراوه.