9ى دیسێمبه‌ر 2011
سه‌رپه‌رشتیارى گشتیى تۆڕى به‌دواداچوونى عێراقى (نیریج)، هه‌ینى، رایگه‌یاند چوار رۆژنامه‌نوسى عێراقى له ئه‌ندامانى تۆڕه‌كه، توانیویانه چوار خه‌ڵاتى عهرهبىو جیهانى بۆ باشترین به‌دواداچوونى ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بهێنن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه به‌م زووانه مینحه‌ى دوو بۆ سێ ملیۆن دینار به‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌درێت كه به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانیى چڕ‌وپڕ بۆ تۆڕه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د روبه‌یعى له گفتوگۆیه‌كدا به “سۆمه‌رییه نیوز”ى راگه‌یاند “ئه‌ندامى تۆڕى به‌دواداچوونى عێراقى (نیریج) دلۆڤان به‌روارى ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه خه‌ڵاتى لۆرێنزۆ ناتالیى جیهانیى تایبه‌ت به رۆژنامهنوسیى چاپكراوو ئه‌لیكترۆنیى له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا پێ به‌خشرا بۆ ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى دابوو”، وتیشى “1500 رۆژنامه‌نوس له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه له‌و پێشبڕكێیه‌دا به‌شداربوون”.
روبه‌یعى رونیشیكرده‌وه ئه‌و به‌دواچوونه، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتى كراوه، “به هاوكاریى تۆڕى راگه‌یاندكاران بۆ رۆژنامه‌وانیى به‌دواداچوونى عه‌ره‌بى (ئه‌ریج) ئه‌نجام دراوه كه باره‌گاكه‌ى له عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردونهو به‌شداربووه له راهێنانو ئاماده‌كردنى كادره سه‌ره‌كییه‌كانى تۆڕى رۆژنامه‌وانیى به‌دواچوونى عێراقى (نیریج)”.
روبه‌یعى وتیشى “هاوكات رۆژنامه‌نوسان مه‌یاده داوود (میلاد جبورى)و سامان نوح‌و موه‌فه‌ق محه‌مه‌د توانییان هه‌ردوو خه‌ڵاتى یهكهمو دووه‌مى باشترین به‌دواداچوونى جیهانى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2011 له پێشبڕكێى به‌هارى عه‌ره‌بیدا به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌ش له‌نێو 12 وڵاتى عه‌ره‌بیى به‌شداربووى پێشبڕكێكه كه له په‌راوێزى كۆنگره‌ى تۆڕى ئه‌ریج له عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردون سازكرا”.
روبه‌یعى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه “رۆژنامه‌نوسى عێراقى مه‌یاده داوود توانیویه‌تى خه‌ڵاتى یه‌كه‌م له پێشبڕكێى (ئه‌ریج) به‌ده‌ست بهێنێت بۆ باشترین به‌دواداچوونى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2011، ئه‌ویش به‌و به‌دواداچوونه‌ى كه به هاوكاریى تۆڕى به‌دواداچوونى عێراقى (نیریج) له ژێر ناوى (بێ نه‌وایان له عێراق … به‌هۆى یاسایه‌كى له‌رزۆك‌و بێده‌سه‌ڵاتیى حكومه‌ته‌وه ده‌خزێنه نێو توندوتیژى‌و لادان‌و تاوانه‌وه) ئه‌نجامى دابوو”، وتیشى “هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس سامان نوح‌و موه‌فه‌ق محه‌مه‌د، توانییان خه‌ڵاتى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى كه به هاوكاریى تۆڕى نیریجو له ژێر ناونیشانى (ئه‌و دۆزه‌خه‌ى كوردستان كه هه‌ر 20 كاتژمێر جارێك ئافره‌تێك هه‌ڵده‌لوشێت) ئه‌نجامیان دابوو”.
به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى لۆرۆنزۆ ناتالىو هه‌ردوو خه‌ڵاتى یهكهمو دووه‌مى باشترین به‌دواداچوونى جیهانى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2011 له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، له دواى ئه‌وه دێت كه ساڵى رابردووش خه‌ڵاتى یهكهمو دووه‌مى باشترین به‌دواداچوونى جیهانى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2010 درایه هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسى عێراقى دلۆڤان به‌روارى بۆ راپۆرتى (خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه له كوردستان)و مه‌یاده داوود (میلاد جبورى) بۆ راپۆرتى (به‌سه‌ربازگرتنى منداڵان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه).
محه‌مه‌د روبه‌یعى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه تۆڕى نیریج “له ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌خشینى مینحه‌ى دوو بۆ سێ ملیۆن دینار به‌و رۆژنامه‌نوسه عێراقییانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانیى چڕ‌وپڕ ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى دارایى‌و ئیدارى‌و كێشه‌ى هه‌ندێك یاساى عێراقى‌و هه‌ندێك دیارده‌ى نه‌خوازراو كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى عێراقییه‌كان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه جگه له دۆسیه‌ى پێشێلكردنى مافى مرۆڤ‌و تێكدانى به ئه‌نقه‌ستى ژینگه‌و زۆرێكى دیكه له‌و دیاردانه‌ى داموده‌زگا حكومییهكانو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رى بكه‌ن”.
تۆڕى نیریج، كه به‌دواداچوونه‌كانى به هاوكاریى دارایى رێكخراوى پاڵپشتیى میدیاى نێوده‌وڵه‌تى IMS ئه‌نجام ده‌دات، به به‌شداریى كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسى عێراقیى تایبه‌تمه‌ند له رۆژنامه‌وانیى به‌دواداچوون له مانگى ئایارى رابردوودا دامه‌زرا.
هەواڵ
News
هەواڵ","field":"name"}],"number":"1","meta_query":[[]],"paged":1,"original_offset":0,"object_ids":21498}" data-page="1" data-max-pages="1">